کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕه‌ به‌رپرسێک له‌ گۆیژه‌ ته‌قه‌ له‌ سه‌یرانکه‌ران ده‌کات

Friday, 15/05/2009, 12:00


له‌‌ کاتژمێری 7ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا 15 - 05 - 2009 ماشینێکی کۆسه‌ر له‌ ڕه‌نگی شین مۆدێلی 1981، که‌ ژماره‌که‌ی 10976/ دیالی ده‌بێت، له‌ سه‌یرانگای شاخی گوێژه‌، چه‌ند که‌سێک به‌ سه‌رخۆشیی که‌ یه‌کێکیان کوڕی به‌رپرسێکی یه‌کێتیی تێدا ده‌بێت کوێرانه‌ ته‌قه‌ به‌ناو سه‌یرانکه‌ره‌کاندا ده‌که‌ن و سه‌ره‌نجام یه‌کێک به‌ خه‌ستی بریدار ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سه‌ش وه‌ک ئاگادارکراینه‌وه‌ ئه‌ندامێکی ئاسایش ده‌بێت، دوای ته‌قه‌که‌ سه‌یاره‌که‌ به‌ خۆشییه‌وه وه‌کوو فلیمی کاوبۆی ناو سینه‌ما به‌ هاوارکردن و قریوه‌ قریو‌ ته‌قه‌ به‌ ئاسماندا ده‌که‌ن، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک ته‌له‌فون بۆ پۆلیس و ئاسایش ده‌که‌ن، ئه‌وان ناتوانن به‌ده‌نگ هاواریانه‌وه‌ بچن، چونکه‌ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌، چونکه‌ یه‌کێک له‌  که‌سه‌کان کوڕی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتییه‌. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ بقه‌ومێت و کوڕه‌ به‌رپرسێک له‌و کاره‌دا نه‌بێت. کوره‌ به‌رپرسه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌ی بنه‌ماڵه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتیی و یه‌کێتیی، که‌ به‌ ڕۆژی ڕووناک ده‌ست درێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر هاوڵاتیان، ته‌نانه‌ت کاری ناشه‌ریفانه‌ و به‌دڕه‌وشتییان لێده‌وه‌شێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ به‌شێکن له‌ تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵات، پێویسته‌ له‌ یاد نه‌کرێت  ناویان بخرێته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە