قایمى قامى كەركوك بودجەى چەندپرۆژەیەكى دۆڕان لەقوماردا !؟؟
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
كەركوك
ماوەیەك لەمەوبەر احسان گلى قایم قامى ناوەندى كەركوك بەهۆى قومارەوە زیاتر لە120 سەدو بیست ملوێن دینارى بودجەى چەندكارێكى خزمەتگوزارى قایم قامێتى ناوەندى كەركوكى بەقومار دۆڕاند بووە هۆى تێك چوونى پەیوەندیەكانى بەتەواوەتى لەگەڵ عبدالرحمن مستەفاى پارێزگارە سوتفەكەى كەركوك بەگوێرەى سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە تەلارى پارێزگاى كەركوك قایم قامى ناوەندى كەركوك بەهۆى ئەوەى هەموو شەوێ سەرگەرمى قوماركردنە بەیانیان هیچ وەخت نەیتوانیوە لەكاتى دەوامى خۆیدا ئامادە بێت كاتژمێر 11ى نیوەڕۆ دێتە دەوام سەرچاوەكە ئیشارەتى بەوەشدا بەهۆى ئەوەى شەوانە بەسەرخۆشى ئەگەڕێتەوە ماڵەوە حیمایەكانى هیچ ڕێز لەقایم قامە قوماربازەكەى كەركوك ناگرن قایم قامى كەركوك تائێستا وەك خۆى لاى كەسێكى نزیك خۆى دركاندووەیەتى لەوەتەى قایم قامەو لەسوێدەوە گەڕاوەتەوە 9 نۆ دەفتەر دۆلارى لەقوماردا دۆڕاندووە هەروەها ووتوەیەتى لەخەفەتى ئەو پارەیەى كەلەقومار ئەیدۆڕێنم داخ و خەفەتەكەى هەموو بەو تەجاوزاتانە دەر ئەكەم لەدرێژەى قسەكەیدا ووتیەتى بزانەسەگبابێ لەو تجاوزانە دێنە پَشەوە بڵێن احسان وەرە تفاهوم بكەین بەمەبلەغێ پارە لەبەر ئەوەى ئەوان ئەوە ناڵێن منیش داخى دڵ خۆم بەوانە دەر ئەكەم ، دواین پارەشى كەلەقوماردا دۆڕاندووەیەتى ئەو مەبلەغە پارەیە بوو كە لەبودجەى قایم قامێت دەرى كردووە لە ڕێگاى بانكەوە ، یەكێك لەحیمایەكانى احسان گلى یەوە بیستراوە كەلاى حیمایەكانى محافزى كەركوك باسیان كردووە گوایە ئەو پارەیەى كە قایم قام بۆ چەند خانووەیەك پێى دراوە لەلایەن لقى3 پارتیەوە لەكەركوك نیوەى ئەو پارەیەشى دۆڕاندووە لە قوماردا ، دەك قوڕت بەسەرخەڵك كەركوك دڵت بەقایم قامى وا خۆش بێت پارەى پرۆژەكانت لە قومار بدۆڕێنێ وەلا لەمەوپاش دەبێت زوو بڕۆین فریاى بایعى یەكانمان كەوین و زوو وەرى بگرین نەوەك قایم قامە وورگ زلەكەمان ئەوەش لە قومارە حەیاتەكەى بدۆڕێنێ
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست