زێباری ده‌ستی ئاخونده‌کانی ئاوه‌ڵا کرد
Sunday, 16/01/2011, 12:00
هه‌ر کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران خواستبێتی تاوانێک ئه‌نجام بدات ئه‌وا به‌ر له‌ئه‌نجامدانی تاوانهکهزهمینهی بهڕهوابوونی تاوانه‌که‌ی سازکردووه، زۆربه‌ی ئه‌م زهمینهسازییهش له‌لایه‌ن سه‌رانی بازرگان و خێڵه‌کایه‌تی باشووری کوردستانهوهئامادهکراوه.
به‌ر له‌وه‌ی فه‌توای جیهادی خومه‌ینی دژ به‌کوردان ئه‌نجام بدرێت تیشکی سه‌وز بۆ سه‌رانی پارتی داگیرسا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات .
به‌ر له‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران پاکتاوی هێزه‌کانی دیموکرات و کۆمهڵهبکات ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رانی یه‌کێتی و پارتییهوهئۆردوگانشین و بێکاریگه‌ر کران و ته‌واوی ئه‌و کادرانهشیان تیرۆر کران که‌ژیانی ئۆردوگانشینی و ته‌سلیمبوونیان په‌سه‌ند نه‌کرد .
به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی ناپاکی ئاخونده‌کان به‌خوێنی فه‌رزاد و فه‌رهاد و شیرین و عه‌لی و مه‌هدی ڕه‌نگین ببێت پشتیوانی تورکهفاشیستهکانیان مسۆگه‌رکرد .
به‌رله‌وه‌ی په‌تی سێدارهلهگهردنی حسێن خزری بئاڵێت هوشیار زێباری زه‌مینه‌ی له‌سێداره‌دانی ئاماده‌کرد و گوتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان تیرۆریسته.
کێ تیرۆریستهئاغای زێباری ؟
ئایا ئهوانهتیرۆریستن که‌داکۆکی له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی که‌په‌تی سێداره‌یان کردووهبهپیشهی ڕۆژانه‌یان دژ بهئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ؟
ئایا ئهوانهتیرۆریستن که‌ژیانی داگیرکاری و کۆیله‌یه‌تی په‌سه‌ند ناکه‌ن یان ئه‌وانه‌ی که‌خیانه‌ت و نۆکهرایهتیان به‌میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌و کردویانهبهپیشه؟
هێشتا ته‌رمی شه‌هیدان فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی ڕاده‌ستی خانه‌واده‌کانیان نهکراوهتهوهکههوشیار زێباری زه‌مینه‌ی له‌سێداره‌دانی حسێن خزری ڕه‌خساند .
دایهسهڵتهنهی سه‌ربڵند ئاماده‌نه‌بوو هه‌م فرمێسک هه‌ڵڕێژێت بۆ مه‌رگی جگهرگۆشهشههیدهکهی (مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر) و هه‌م ئاماده‌نه‌بوو سه‌ره‌خۆشیش قبووڵ بکات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌کوڕی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌زانی و سه‌ره‌خۆشیشی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد ، به‌ڵام هوشیار زێباریش تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تیرۆریست ناو ده‌بات که‌خودی خۆیشی هه‌ر به‌ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌و پۆستهگهیشتووه.
هه‌موو هونه‌ری هوشیار زێباری ئهوهیهکهخاڵی مه‌سعود بارزانییه، ده‌نا له‌هیچ کوردێک شاراوهنییهکهبنهماڵهی هوشیار زێباری به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌نگه‌ری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا جێگه‌ی خۆیان گرتووه‌و له‌لای هه‌ر تاکێکی به‌ویژدانی کوردان وه‌کو ڕه‌مزی خیانه‌ت ناویان ده‌هێنرێت .
ئایا گوته‌و کرده‌وه‌ی هوشیار زێباری ئازاری زیاترهیان په‌تی سێداره‌ی داگیرکه‌ران ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست