کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئه‌نفالچییه‌کان ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ زێدی باب و باپیره‌یان

Saturday, 26/12/2009, 12:00


سێ نموونه‌ی زیندوو
نموونه‌ی یه‌که‌م:
دروستکردنی کۆشکێک له‌ هه‌ولێر له‌ سه‌ر حسابی تایبه‌تی پارتی بۆ قسام ئاغای کۆیه‌
جا پارتی پاره‌ی له‌ کوێ بوو؟ باشتر بڵێین پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان هی ناوخۆو، له‌سه‌دا حه‌ڤده‌که‌ی بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا..ڕه‌بی عافێتت بێ پارتی و کۆنه‌ جاش و ئه‌نفالچیه‌کانی نمونه‌ی قاسمه‌ کوێری کۆیه‌و، ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌فه‌رج وحه‌مه‌ خانی حاجی دارا هتد
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ده‌می پێشمه‌رگه‌ی دێرینی شۆرشی ئه‌یلول و پێشمه‌رگه‌ی کۆنی حزبی سۆشیالیست به‌ڕێز سه‌ید کاکه‌ که‌له‌سه‌ر لیستی پارتی ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی پێشوو بوو.
ماڵت ئاوابێت مام سه‌ید کاکه‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ مێژووی په‌رله‌مان ئه‌ندام په‌رله‌مانێک زاتی ئه‌وه‌ی کرد باسی کۆنه‌ جاش و ئه‌نفالچیه‌کان بکات، به‌تایبه‌تیش که‌سێک سه‌ر به‌لیستی زه‌رد بێت.
پێویست ناکا هیچ له‌سه‌ر قاسمه‌ کوێری کۆیه‌ بوترێت چونکه‌ ئه‌م زاته‌ خۆفرۆشه‌ هه‌موو که‌س ده‌یناسێت به‌ڵام من ته‌نیا دوو شت بیری خوێنه‌رانم ده‌هێنمه‌وه‌ گه‌رچی چه‌ند جارێکی تریش هێمام بۆ کردوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ مێژووی میلله‌تێکه‌ پێویست هه‌میشه‌و هه‌میشه‌ بوترێ و بیری نه‌وه‌کانی داهاتوو بخرێته‌وه‌، که‌ ئه‌نفال هه‌ر به‌عس نه‌یکرد به‌ڵکلوو جاشه‌ کورده‌کان خراپتر له‌ به‌عس ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامدا، هه‌موو ئه‌و کێوو ئه‌شکه‌وته‌ سه‌ختانه‌ی که‌ سه‌ر‌بازه‌کانی به‌عس ده‌ستیان پێڕانه‌گه‌یشت ئه‌وان به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ خه‌ڵکه‌کانیان ڕاپێچی جه‌هه‌نه‌نه‌می به‌عس کرد، قاسماغای کۆیه‌ یه‌کێه‌ له‌ پاڵه‌وانه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
قاسمه‌ کوێر وێڕای شه‌هید کردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی ده‌ڤه‌ری کۆیه‌، به‌شداری ڕاسته‌وخۆی له‌ ئه‌نفال، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی به‌هاری 1991 پێشنیاری کرد بوو بۆ سه‌رانی به‌عس له‌ کۆیه‌، که ‌به‌چه‌کی کیمیایی له‌خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕانیه‌ بده‌ن.
خاڵێکی تر که‌ پێویسته‌ نه‌وه‌کانی داهاتوومان له‌ بیری نه‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌. دوای ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین کۆیه‌شی گرته‌وه‌ ، قاسمه‌ کوێر ڕای کرد بۆ هه‌ولێر، کاتێ هه‌ولێریش ئازاد کرا، سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی قاسماغایان داڵده‌داو پاشان ڕاده‌ستی به‌عسیان کردوه‌.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ تائێستا قاسمه‌ کوێر له‌ دیمه‌شقی سوریاوه‌و له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی به‌عس خه‌ریکی کاری تێکده‌رانه‌ن
تۆبڵێی ئێستاش قاسماغا خه‌تمایلی پارتی بێت؟

نموونه‌ی دووه‌م:
عه‌باسی بایزی باڵوش ده‌یه‌وێت بگه‌ڕیته‌وه‌ سه‌نگه‌سه‌ر دوای ته‌واو بوونی خانوه‌که‌ی له‌ جاشاوای کۆن له‌ سه‌نگه‌سه‌ر، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست کردنه‌وه‌ی خانوه‌ی هێشتا ده‌ بلۆک نه‌خرابۆوه‌ سه‌ر یه‌ک، پاسه‌وانه‌کانی ڕوخاندیانه‌وه‌ گوایه‌ خه‌ڵک ڕوخاندوویه‌تی، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان ده‌ستیان کرده‌ ته‌قه‌ کردن به‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر گوایه‌ شه‌وانه‌ ته‌قه‌یان لێ ده‌کرێت.
ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ی عه‌باس بایزو کۆنه‌ جاشه‌کانی درێژه‌ی هه‌یه‌ و ناڕه‌زایی که‌سوکاری قوربینانی ده‌ستی ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌دوا چالاکی ئه‌مڕۆ 26.12.2009 له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ قه‌ڵادزێ که‌سوکاری قوربانیان ده‌ستی ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ نامه‌یه‌کی ناڕه‌رزایی ده‌ده‌نه‌ ده‌ست مه‌سعود بارزانی له‌مه‌ڕ تاوانه‌کای ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌و هه‌وڵه‌کانی هاتنه‌وه‌ی بۆ تێکدانی ئاسیشی ناو‌چه‌که‌.
که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر نه‌ک هه‌ر دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌باس بایزن به‌ڵکو خوازیاری دادگایی کردنی ئه‌و کۆنه‌ جاشه‌ن، که‌به‌ ڕوونی له‌نامه‌که‌ی ڕاده‌ستی مه‌سعود بارزانی کراوه‌ باسی لێوه‌ کراوه‌.

نموونه‌ی سێهه‌م:
کوڕه‌کانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌.
چێرۆکی سوتاندنی کوێخا ڕه‌سوڵ به‌ زیندوویی به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی بێتواته‌ به‌سه‌ بۆ ناسینی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته‌، به‌ڵام کاره‌سات له‌وه‌ گه‌وره‌تر له‌کاتی مردنی ئه‌نوه‌ر به‌گدا، ژماره‌ی ئوتۆمۆبیله‌کانی وه‌زیرو به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر له‌خزم و که‌سوکارو کۆنه‌ جاشه‌کانی زیاتر بوون. کاتێ ته‌رمه‌ پڕ تاوانه‌که‌ی له‌ که‌رکوکه‌و به‌ره‌و بێتواته‌ هاته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌مشه‌ویش پێش هاتنی مه‌سعود بارزانی بۆ ناوچه‌که‌، ماڵه‌کۆنه‌که‌ی کوڕه‌کانی ئه‌نوه‌ر به‌گ به‌ر ئارپێچی دراوه‌ فلیمه‌که‌ی سه‌نگه‌سه‌رو عه‌باس بایزه‌.
به‌کوردی و به‌کورتی ئه‌م کۆنه‌ جاشانه‌ هه‌رئاوا به‌ئاسانی ناتوانن بگه‌ڕینه‌وه‌ ناوچه‌که‌ باشتر وایه‌ پارتی به‌هێزێکه‌وه‌ بیانهێنێته‌وه‌.
کێ ده‌ڵی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعودیش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌بووه‌
چاوه‌ڕێێ هه‌واڵی تازه‌ بن له‌ ڕۆژانی داهاتوو.
بۆ هاتنه‌وه‌ی ئێسکوو پروسکی ئه‌نفال کراوه‌کانیش جارێ کاتمان زۆر له‌به‌ردستدایه‌، کابینه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش چی له‌و باره‌وه‌ نه‌درکاندوه‌..ده‌ترسم تاڵه‌بانی هاتنه‌وه‌ی ئێسکو پروسکی ئه‌نفالکراوه‌کایشمان لێ بکاته‌ خه‌ونی شاعیرانه‌.
بۆ بینینی هه‌واڵی ماڵی ئه‌نوه‌ر به‌گ کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=22647&cat=2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە