لە بزووتنەوەوە بۆ حیزبی سۆسیالیستی کوردستان
Thursday, 22/12/2011, 12:00
خوێندنه‌وه‌ی کتێب: هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
له‌بڵاوکراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی روناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌رکوک
که‌رکووک 2011
له به‌رگێکی رازاوه و دوو توێی 334 لاپه‌ڕه‌دا کاک محه‌مه‌د شاکه‌لی ئه‌ندامی دامه‌زرینه‌ر و سه‌رکردایه‌تی، بزوتنه‌وه دواتری حیزبی سۆسیالیستی کوردستان بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاتی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی روداوه‌کانی په‌یوه‌ست به کوردستان له ساڵانی1976 ـ1993 ده‌خاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
شاکه‌لی... وه‌ک گه‌واهێکی زیندوو و راستگۆی نێو هه‌ناوی رووداوه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونه‌وه تا دوا قۆناغه‌کانی به ئه‌مانه‌ته‌وه، تیشک ده‌خاته سه‌ر مێژووی به‌سه‌رهاته‌کانی پارته‌که‌یی و کوردستان.له بیره‌وه‌رییه‌کانی شاکه‌لی دا گه‌لێ لایه‌نی شاراوه و هه‌ستیار و گرنگ به‌رچاو ده‌که‌ون. له‌م روانگه‌یه‌وه تێگه‌یشتن له پرسی کورد و ئاستی به‌رپرسه‌کانی به روونی به دیار ده‌که‌ون. بزوتنه‌وه وه‌ک به‌شی هه‌ره زۆری حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان یه‌کێتییه‌کی فکریی و چه‌سپاوی نه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌کا ناسنامه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتدا بۆ نه‌چه‌سپاو چه‌ندین جار له‌سه‌ر یه‌ک تووشی لێک جیابوونه‌وه و پارچه‌پارچه‌بوون هات. به تێکڕا هه‌میشه له نێو ململانێی که‌سی و هزریدا خولی خواردووه و ئه‌ندامان سه‌رگه‌رمی به‌یه‌کدا هه‌ڵچوون و دوورکه‌وتنه‌وه له په‌یڕه‌وی حیزب بوون و به‌مه‌ش حیزب لاواز بووه ، هه‌ڵبه‌ت سه‌رئه‌نجامی ئه‌م گرفتانه، بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش گورزی به‌رکه‌وتووه. له ئاکامدا ناوه‌ندێکی تۆکمه و به‌هێزی خاوه‌ن بڕیار نه‌یتوانیوه باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێ و رابه‌رایه‌تی حیزب بکات، ئه‌و حیزبه‌ی به سه‌دان و هه‌زار شه‌هیدی له پێناوی کوردستاندا به‌خشیوه.
شاکه‌لی له‌م رووه‌وه به ئازایه‌تییه‌وه له لاپه‌ڕه 249 ده‌نووسێ: به درێژایی هه‌بوونی بزووتنه‌وه و پاشان حزبی سۆسیالیست، سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن کاریزمان و قسه ڕۆیشت‌و لای هه‌مووان دروست نه‌بوو...
یان له لاپه‌ڕه 251 دا ده‌ڵێ : نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی قسه ڕۆیشتوو، جێگیر نه‌بوونی فکری حزب له نێوان چه‌پ و ڕاست و سۆسیالیستی زانستی و سۆسیال دیموکرات. له هه‌ندێ کات دا لێدوان و بۆچوونی سه‌رکرده‌یه‌کی سۆسیالیست جیاواز نه‌بوو له بیروبۆچوونی سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی شیوعی یان کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان..به پێچه‌وانه‌شه‌وه جاری وا هه‌بوو سه‌رکرده‌یه‌کی سۆسیالیست که باسی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌کرا، وه‌کو هاوبیرێکی پاسۆک ده‌دوا.
ئه‌م کێشانه‌ش وه‌ک شاکه‌لی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه لای سه‌یدا ساڵح و ره‌سول مامه‌ند و سه‌رکرده دیاره‌کانی دیکه‌ی سۆسیالیست به‌رچاو بووه.
هه‌ڵبه‌ت کاتێ من قسه له‌سه‌ر دیارده‌یه‌کی نه‌رێنی وا لای سۆسیالیست ده‌که‌م ، مه‌به‌ست ئاماژه‌دانه به‌و ماڵوێرانییه‌ی له دنیای سیاسه‌تی کوردی‌دا به‌رقه‌راره، نه‌ک تانه و ته‌شه‌ر دان له که‌س و لایه‌نێک. له‌م هاوکێشه‌یه زۆرینه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان هاوشێوه‌ن.
بنۆڕن شاکه‌لی چیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه:
دوای رووداوه‌کانی قه‌ندیل، مه‌به‌ست هه‌کارییه کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حسک له به‌هاری 1982 له نزیک گوندی زێوکه له بناری قه‌ندیل به ئاماده‌بوونی 12 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به سکرتێری گشتییه‌وه خوالێخۆش بوو ره‌سول مامه‌نده‌وه ده‌گرن..دوای گفتوگۆ له بارودۆخی ناوخۆی حیزب و دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کان کۆبوونه‌وه‌که‌یان ته‌واو ده‌بێت.ده‌یانه‌وێ راگه‌یاندنی کۆتایی بڵاوبکه‌نه‌وه... مامۆستا سه‌عد، راده‌بێ ده‌ڵێ خاڵێکی گرنگمان له بیرکردووه ئه‌ویش ئیدانه‌کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیستعماری فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌مریکایه له کێشه‌ی نامیبیا و مۆزامبیق!
خاڵه سه‌ید کاکه گووتی مۆزامبیق و نامیبیا چنه و چ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئێمه و ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه؟
مامۆستا سه‌عد به‌گه‌رمی باس له‌و کێشانه‌ی دنیا ده‌کات...
خاڵه سه‌ید کاکه گووتی مامۆستا ئێستا که‌س ئاگای له ئێمه هه‌یه که لێره‌ین؟ئه‌تو له‌م دۆڵه‌دا به‌ئاسته‌م ئاسمانت لێوه دیاره. خوا خوامانه چوار فه‌رده ئارد و دوو سندووقه فیشه‌ک په‌یدا بکه‌ین تا بتوانین درێژه به شۆڕش بده‌ین.ئه‌تۆ واده‌زانی ئه‌و عاله‌مه هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ن ؟ ئه‌تو ئه‌مڕۆ ناردووته له پیرانشار و ورمێ دوو به‌سته کاغه‌ز و هه‌ندێک مره‌که‌بی ڕۆنیۆت لۆ بێنن تا چه‌ند نوسخه‌یه‌ک له به‌لاغه‌که چاپ بکه‌ین. جا نازانم بۆت دێنن یان نا. چت ده‌وێ؟ ده‌ته‌وێ لێره‌وه ته‌مبێی ئیستعمار بکه‌ین ؟! لاپه‌ره 65 /66
گه‌ر ته‌نها ئه‌م نموونه و جیاوازیی بۆچوونه بکه‌ینه پێوانه بۆ راستی ئه‌و باسه‌ی سه‌رێ له پارادۆکسی دنیای حیزبێنی کوردی تێده‌گه‌ین. ئاشکرایه مه‌ل به باڵێ ناتوانێ بڕفێت، به‌م پێودانگه‌ش گه‌ر حیزبێ یه‌کێتی هزر و کاری نه‌بێت ، وا ده‌ره‌تانی ره‌وتی کاروانێکی درێژی خه‌باتی نابێت. وه‌ک نووسه‌ر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و دواتریش رووداوه‌کان سه‌لماندیان ح.س.ک چ پێکهاته‌یه‌کی هه‌بووه و ئاکام به کوێ گه‌یشت. له لاپه‌ڕه 92 دا هاتووه:
کاک عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه و کاک قادر عه‌زیز حیزبیان له بنه‌ڕه‌تدا بۆ خه‌باتی چینایه‌تی لا مه‌به‌ست بووه ، کاک قادر جه‌باری خۆی نه به شیوعی و نه به مارکسی ده‌زانێ و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای گرنگه.
نووسه‌ر... به‌م شێوه‌یه درێژه به کۆمه‌ڵێ باسوخواستی تایبه‌ت و کێشه و ململانێ هزرییه‌کانی ناو سۆسیالیست و ئاڕاسته دوور له‌یه‌ک و بگره دژ به یه‌که‌کان ده‌خاته به‌ر چاو. دواتر له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی رووداودا کورته‌یه‌کی هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتنی سۆسیالیست و پاسۆک و پاشانیش هاتنه ناوه‌وه‌ی پارتی گه‌ل ئاماژه پێده‌دات.
لێره‌دا دوو سه‌رنجی وورد له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سۆسیالیست ده‌خه‌مه به‌رچاو.
یه‌که‌م... نووسه‌ر ده‌ڵێ: له ناو سه‌رکردایه‌تی سۆسیالیست به تایبه‌تی و ئه‌وانی که‌ش به تایبه‌تی پاسۆک، یه‌کگرتنه‌که خۆده‌ربازکردن بوو له واقیعی تاڵ، نائومێدی به‌رانبه‌ر به وه‌زعه‌کان، ئینتحاری سیاسی یان هه‌موویان پێکه‌وه..ل294 ـ295.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێت دوای یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، به دروشمی فیفتی فیفتی نێوان پارتی و یه‌کێتی به ئاوه‌زی ناکوردانه و نادیموکراتانه و گه‌لێ جارانیش به خوایشتی ئاغاکانیان که‌وتنه دژایه‌تی هه‌موو حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی ناو به‌ره‌ی کوردستانی و هێزه‌کانی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش. له‌م چرکه‌ساته مێژووییه‌دا پارتی و یه‌کێتی دوور له هه‌موو گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی و لێپرسراوێتی سووربوون له‌سه‌ر پاکسازیی کردنی لایه‌نه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که. دواجار شه‌ڕی کوردکوژی بووه چاره‌نووسێکی تاڵ و ره‌ش بۆ خۆیان و کوردایه‌تی. ئیدی ئه‌م حیزبانه بوونه قوربانی راسته‌وخۆ ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی خرایه گه‌ڕ. مه‌رجی قورس بۆ هه‌ڵبژاردن دژ به حیزبه بچووکه‌کان دانراو و دواتریش بێبه‌شکردنیان له داهاتی کوردستان. ئه‌وده‌م ده‌رفه‌ت یان رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌کداری بوو!، ئه‌مه‌ش هه‌ر لایه‌نێک ئاماده نه‌بوو بچێته ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژووییه‌وه. یان ده‌بوو هانا بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان ببرێ! ، دیسان ئه‌مه‌ش تاوانێکی گه‌وره بوو. بۆیه ناچاریی و نابه‌دڵی بووه بڕیاری باڵا و سه‌رئه‌نجام به پینه‌وپه‌ڕۆ یه‌کگرتن قوتکرایه‌وه. ده‌نا جگه له که‌م و زیادکردنی ژماره‌کان، تاکه سوودێک چییه به کوردایه‌تی نه‌گه‌یشت.
لێره‌دا چه‌ند ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌ک ده‌که‌م بۆ روونتر کردنه‌وه‌ی راستییه مێژووییه‌کان.
چه‌ند رۆژێ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان به پلانێکی پێش وه‌خت نه‌خشه بۆ کێشراو هاوبیرێکی پاسۆک ئوتومبێله تایبه‌تییه‌که‌ی مولازم که‌ریم که‌سی یه‌که‌می پاسۆکی له ناو شاری سلێمانی ڕفاندوو چووه ناو یه‌کێتیه‌وه. کاتێ پاسۆک ویستی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانباره‌دا بکات، یه‌کێتی له‌رێگای مام رۆسته‌مه‌وه رایانگه‌یاند که‌وا ئاماده‌ن به هه‌زاران چه‌کدار له پێناوی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به کوشت ده‌ده‌ن. پاسۆک که‌وته به‌رده‌م دووڕیانی شه‌ڕێکی سه‌پاو یان بێده‌نگی و فه‌رامۆشکردنی رووداوه‌که. له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا که بۆ پاسۆک گه‌لێ دژوار و قورس بوو، وه‌لێ رێگای دووه‌می به شانازییه‌وه هه‌ڵبژارد. له رۆژنامه‌ی نه‌ورۆزدا له دهۆک هاوبیرێکی پاسۆک له وتارێکدا ره‌خنه له ئه‌قڵێت و داخوازی حوکمی زاتی ده‌گرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه فازل میرانی به‌رپرسی لقی دهۆکی پارتی له زیندان توندی کرد، ئه‌وه بوو مولازیم که‌ریم به بروسکه به‌ناو بانگه‌که‌ی بۆ سه‌رۆکی پارتی داوای کرد عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی بادینان ئه‌و هاوبیره‌ی پاسۆک ئازاد بکات. گه‌ر ئه‌و رۆژگاره‌مان له بیر بێت ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی دیکه‌ش هه‌ن که لێره‌دا جێی باسیان نابێته‌وه.
دووه‌م....ئێمه بۆ خۆمان دره‌نگێک گه‌یشتینه ئه‌و راستییه‌ی که نه‌ده‌بوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی یه‌کگرتنمان بکردایه...ل 298
هه‌وڵی یه‌کگرتن هه‌میشه داخوازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و مێژوویی بووه له به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستان دا. هه‌وڵی یه‌کگرتنی حسک و پاسۆک مێژوویه‌کی درێژ و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌م دوو حیزبه باشترین و تۆکمه‌ترین په‌یوه‌ندی سیاسیی سه‌روماڵییان پێکه‌وه هه‌یه و به سه‌دان بابه‌ت و باس و خواست ناویان پێکه‌وه گرێ ده‌دات. وه‌لێ هۆکاری نه‌هاتنه‌دی و سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ناسنامه‌یه‌کی هزریی روون و ئاشکرا و به‌رجه‌سته لای حسک. به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانیان حیزبێکیان بۆ خۆیان له نێو حسکدا دروست کرد بوو.
پاسۆک هه‌میشه ئه‌م خاڵانه‌ی به بڤه و ناجۆر له‌به‌رانبه‌ر یه‌کگرتن دا داده‌نا. شایانی گووتنه له بنه‌ڕه‌ت و جه‌وهه‌ریشدا کێشه‌که بریتی بوو له‌وه‌ی، حیزبێ باس له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بکات و بیروباوه‌ڕه‌کانی هه‌ڵقوڵاوی نێو ناخی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی واقیعی وڵاته‌که‌ی بێت و حیزبێکی دیکه سه‌رگه‌رمی خه‌باتی چینایه‌تی و ده‌روێشی تیوریی مارکسی و لینینی بێت چۆن یه‌کبگرن؟! گه‌ر یه‌کگرتنیش پێک هات چی لێ دروست ده‌بێت ؟! ئه‌ی ده‌کرێت به‌ره‌و کوێ پێکه‌وه کاروانه‌که به ڕێکه‌ن!؟
ئه‌مه له کاتێکدا فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کگرتنی کوردی، بریتییه له یه‌کتر قووتدان و پاشکۆکردنی یه‌کتر، نه‌ک دڵسۆزانه‌تر چوونه ژێر باری به‌رپرسیارێتییه‌وه. مه‌خابن له هه‌موو یهکگرتنهکانی کوردستان دا، له‌بری ئه‌وه‌ی هێز و ووزه و گیانی دڵسۆزی زیاتر له دایک بێت ، لاوازی و سستی و دوورکه‌وتنه به‌رهه‌م هاتووه. له‌مه‌ش ترسناکتر به هۆی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، پرۆسه‌ی یه‌کگرتن ده‌بێته هاوکێشه‌یه‌کی ماتماتیکی بۆ زۆر و بۆرکردنی ژماره‌ی ره‌شه خه‌ڵک.
پاسۆک له روانگه‌ی خۆیه‌وه چه‌ند پێی باش بووه له رێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالیسته‌وه خۆی به‌هێز بکات و توانای کادێره‌کانی باشتر بۆ کوردایه‌تی بقۆزێته‌وه، سۆسیالیستیش به هه‌مان شێوه چاوی خۆیان بڕیبووه ناو و بیر و رێباز و کادێره‌کانی پاسۆک و توانای یه‌که به یه‌که‌ی هاوبیره‌کانی. له رێی موتوربه‌کردنی ئه‌م دوو هێزه‌وه ده‌ره‌تانی پێکهێنانی هێزێکی خورتی کوردایه‌تی دوور له ململانێ و دروستکراوه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان هه‌بوو، که بۆ ئه‌و رۆژه‌ی کوردایه‌تی به ههنووکهشهوه گه‌له‌ک پێویست و پێویسته.
کاک شاکه‌لی ده‌نووسێ: له کۆنگره‌ی یه‌کگرتندا روون بۆوه که ناته‌بایی سه‌رکردایه‌تی سۆسیالیست ، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م له ئه‌نجامی ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌ر سۆسیالیست بێت.
دیسان ئه‌م خاڵه‌ش ئاماژه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویسته بۆ کێشه‌کانی ناوخۆی سۆسیالیست و سروشتی ئه‌و پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا پێیدا تێپه‌ڕی.
من خۆم لایه‌نگریی ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییه نه‌بووم که خودی پاسۆکیش لایه‌نێکی گه‌له‌ک ئه‌کتیڤی ناو پرۆسه‌که بوو. هاوبیران و رێکخستنه‌کانی پاسۆک له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان یه‌ک دوو هاوبیری لێ ده‌رچێ، ئه‌وی دیکه‌ی به تێكڕا بڕیاری درێژه‌دان به خه‌باتمان هه‌تا ئێستاش له چوارچێوه‌ی پاسۆک و له ژێر سێبه‌ری دروشمه‌کانیدا دا.
مامۆستا شاکه‌لی...له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی سلێمانی سۆسیالیست بوو، له ته‌ک کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود دا دوو دۆست و برای هه‌ره هێژا و رێزداری هاوبیرانی پاسۆک بوون و زۆر له سه‌رکرده‌کانییه‌وه نزیک بوون ، بۆیه لێره‌دا ئه‌و چه‌ند ووشه‌یه ده‌نووسمه‌وه که له‌ژێر ناونیشانی پاسۆک و (کاک ئازاد)ی پاسۆک و باسی دیکه دا له ل 37 ـ 38 دا بۆی تۆمار کردووین.
له راستیدا پاسۆک زۆربه‌یان خه‌ڵکی شار و خوێنده‌وار بوون. هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان به‌رز بوو. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم ژماره‌یان له په‌نجا که‌س تێنه‌ده‌په‌ڕی، به‌ڵام هه‌موویان به دیسپلین و گوێڕایه‌ڵ بوون.
کاک ئازاد... پیاوێکی رۆشنبیر و نووسه‌رێکی به توانا بوو. زۆری ده‌خوێنده‌وه و توانای وه‌رگێڕانی له کوردییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی و فارسی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌بوو. له نووسینی هه‌جووی سیاسی‌دا قه‌ڵه‌مێکی تیژی به‌کار ده‌هێنا، دیاره به په‌خشان نه‌ک به شیعر. هه‌ندێ کات له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره نووسینانه‌دا وێنه‌ی کاریکاتێری پڕ ماناشی ده‌کێشا.
ملازم که‌ریم...قسه‌خۆش و ئه‌هلی نوکته بوو. فه‌رمانده‌یه‌کی به تواناش بوو،دهشیخوێندهوه،به‌ڵام تاقه‌تی نووسینی نه‌بوو .شیعری شاعیرانی کوردیشی زۆر له‌به‌ر بوو. له‌گه‌ڵ کاک ئازاد ته‌واوکه‌ری یه‌کتربوون، کاک که‌ریم به جنێوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوبانگی ده‌رکرد بوو، ئه‌وه‌ی به نووسیینه‌کانی کاک ئازاد ته‌واو نه‌بووایه، کاک که‌ریم به هه‌جوی زاره‌کی ته‌واوی ده‌کرد.
جگه له‌و باسانه‌ی سه‌رێ کۆمه‌ڵێ زانیاری ده‌رباره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی و ئه‌نفال و ده‌خوێنینه‌وه.
له کۆتاییشدا کۆمه‌ڵێ نامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌ته‌ک کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆی بڵاوکردۆته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێکی هه‌ستیاری مێژووی خه‌باتی رزگاریمان و ئاشنابوون به کۆمه‌ڵێ زانیاری و به‌ڵگه سوودمه‌ند، که ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئاسۆی تێگه‌یشتنمان به‌رانبه‌ر به‌و رۆژگاره سه‌ختانه فراوانتر بێت.
وێڕای ده‌ستخۆشی له مامۆستا محه‌مه‌د شاکه‌لی، به‌هیوام دیدی خوێنه‌ران و کتێبخانه‌ی کوردی به به‌رهه‌می دیکه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات.
20.12.2011 به‌رلین
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست