جه‌عفه‌ر ئيمنكی تووشی شۆك هاتووه
Monday, 09/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری مه‌كته‌بی سياسی پارتیدوا به دوای بلاو كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كورتی راپۆرته‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له گۆڤاری لڤين، مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سياسی و جه‌عفه‌ر ئيمينكی به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به تووشی شۆك هاتوون، هه‌رچه‌نده به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك ته‌نها چه‌ند لاپه‌ره‌يه‌ك له‌و راپۆرته‌ی ريكخستنی پارتی بلاو كراوه‌ته‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ش زانراوه كه ته‌واوی ئه‌و راپۆرته به كاری گواستنه‌وه‌ی ته‌كنيكی هونه‌ری فلاش ميمۆری و سی ديی و بلۆتۆز گۆاستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌ناله.
به پيی ڵێكۆلينه‌وه‌يه‌كی سه‌ره‌تايی ده‌زگا ی ڕيكخستن و پاراستنی پارتی، گومان له‌سه‌ر ٧ كادری به‌رز و پيشكه‌وتووی ئه‌و مه‌كته‌به هه‌يه كه به پاره‌يه‌كی زۆر ئه‌و راپۆرته‌يان بۆ ده‌زگايه‌كی راگه‌ياندن فرۆشتبيته‌وه، تا ئه‌وه‌ی هه‌رچی كاديرانی سۆرانی ئه‌و مه‌كته‌به گومانيان له زۆربه‌ی ئه‌و كاديرانه هه‌يه كه بادينی بوون و چه‌ندين ساڵ له ئێران ژيانيان به‌سه‌ر بردبێت وبووبنه پياوی ده‌زگايه‌كی ئه‌منی و ركخستن و ئيعلامی ده‌وڵه‌ت و حزبێكی ئيسلامی له كوردستان!
ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و پاراستنی تووشی شۆك كردبێت بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته دوای كێشه‌كانی نێوان يه‌كگرتوو پارتی هاتووه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د مێره به يه‌كگرتوو ته‌ماشا ده‌كرێت له لايه‌ن پارتیيه‌وه، واتە پارتی لە رێگای وڵاتێکی داگیرکەری دراوسێ به یەکگرتووی داوە و ئەوانیش داویناە بە لڤین، لە لایەکی ديكه‌شه‌وه ئه‌وه لێکدراوەتەوە، كه كادريكی پارتی به پاره‌يه‌كی زۆر ئه‌و راپۆرته‌ی فرۆشتبيته‌وه.!
هه‌ر بۆيه ئه‌مرۆ پارتی برياری داوه پيداچوونه‌وه به دانانی ئه‌و كادرانه‌ی پارتی بكه‌نه‌وه نه‌ك ته‌نها له ريكخستنی پارتی به‌ڵكو گشت مه‌كته‌ب و لقه‌كانی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زيحه‌كانيان ئاشكرانه بيت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست