ڕاپه‌ڕین ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ نانبڕین
Sunday, 09/03/2014, 12:00
1242 بینراوە
سه‌رۆکی ماوه‌به‌سه‌رچوو وسه‌رۆکی حکوومه‌تی کاربه‌ڕێوه‌به‌ر به‌رده‌وامن له یاریکردن به که‌رامه‌ت وسه‌ربه‌رزی وئیراده‌ی ئه‌م میلله‌ته ، له یارییه‌کی قێزه‌ون ودوور له ڕه‌وشتی پاکدا وله ئێستاوه ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن وفرۆشتنه‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری وهه‌ڕه‌شه‌ی ستۆک وماوه‌به‌سه‌رچوو وباونه‌ماو . نازانم چۆن شه‌رم نایانگرێت که ئه‌و قه‌وانه کۆنانه جارێکی تر بۆمان لێده‌ده‌نه‌وه .
ئه‌مریکا وئێران دوای ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ مالکی وبه‌رده‌وامبوونی له حوکمدا هه‌ڵکرد ، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگاشیان بۆ پاککرده‌وه به په‌راوێز ودوورخستنه‌وه‌ی موقته‌دای سه‌در به ته‌واوی له گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقدا که کۆسپێکی گه‌وره‌بوو له به‌ر مالیکی ، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کارتی نانبڕینی گه‌لی کوردستانیان داوه‌ته ده‌ستی مالکی ، ئه‌و کارته شوومه به‌دناوه‌ی خۆیان ماوه‌یه‌ک دژی ئازادیخواز وگۆڕانخوازان به‌کاریان هێنا . به نانبڕینی گه‌لی کوردستان ده‌یانه‌وێت مالیکی بکه‌نه پاڵه‌وانێکی نیشتمان په‌روه‌ر له‌عیراقدا وهه‌موو دوژمنانی کوردی که به‌شیکی زۆرن له ده‌وریدا کۆ بکه‌نه‌وه ، با گه‌لی کوردستان برسی وڕه‌زیل بێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مالیکی هاوڕا وهاورێیان سه‌رکه‌وێت .
هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانیش ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتن وهه‌ندێکیش به سه‌ره‌وژێر لێکیان دایه‌وه بێئاگایی ونه‌زانی له به‌ڕێوه‌بردن ولاوازبوون له سیاسه‌ت وده‌ستکورتی له دیلۆماسییه‌تی پیشان ده‌دات . که‌سی یه‌که‌م ، دکتاتۆری به کوده‌تا خۆ سه‌پاندوو ، به‌رپرسی یه‌که‌م له چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته ، ئه‌م هه‌رێمه ده‌بوایه زۆر جوان قسه‌ی هێمن به‌ره‌نگاری ئه‌م قه‌یرانه ببێته‌وه نه‌ک به هه‌ڕه‌شه‌ی بێناوه‌ڕۆک وهه‌ڵچوون . هه‌موو که‌س ده‌زانێت به‌رزانی نه ده‌وڵه‌تی کوردی ئیعلان ده‌کات چونکه لاوازه وپێی ناکرێت وکاریشی بۆ نه‌کردووه وئه‌م قه‌یرانه‌ش تیشک ده‌خاته سه‌ر باره‌که وهه‌موو شتێکی ئاشکراکرد وخسته سه‌ر به‌ڕوو ، وناشیده‌وێت . به‌رزانی خۆی ده‌ڵیت باسی ده‌وڵه‌ت نییه چونکه ده‌ڵێت شتێ ده‌که‌م به‌خه‌یاڵی مالیکیدا نه‌هاتبێت . ئه‌مه سڕێکه له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه وئه‌منی قه‌ومییاندا نییه باسی بکه‌ن بۆیه هه‌ر وا نایه‌ڵن که‌س بیزانێت وئاشکرای ناکه‌ن .
تاقه ڕێگا ته‌نها چاره باشترین عیلاجی ئه‌م برسیکردن ونانبڕینی خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌رییه له یادی ڕاپه‌ڕیندا وشکۆمه‌ندی ، سه‌ربه‌رزی وسه‌رفرازی بۆ میلله‌ت بگه‌ڕیته‌وه .