کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب.. تكایە (هەردی سەڵاح) ئاواز دانان كاری تۆ نیە

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


هەر لەكۆنەوە پەندێكی جوانی كوردەواری هەیە و كە دەڵێت (نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب) دەمەوێ ئەو نووسینەم بەبێ خۆ خزاندنە سەر پێشەكی یەك راست بێمە سەر ناوەرۆكی بابەتەكەم كە ئەویش چەند پێشنیارێكەو ئاراستەی گۆرانیبێژ (هەردی سەڵاح)ی دەكەم.
سەرەتا لەوە دەست پێدەكەم نازانم بۆچی هونەرمەندی كورد ئەوەندە زوو لە خۆبای دەبن و لە قالبی خۆیان دەردەچن، ئاخر من نازانم كامە قوتابخانەی هونەری هەیە لەم وڵاتە تاوەكو هونەرمەندمان بۆ بەرهەم بهێنێت و بە شێوەیەكی زانستی فێری گۆرانی بووبن، بەڵكو زۆرینەی گۆرانیبێژانی كورد لەسەر كۆپیەكی دەنگێكی توركی یان عەربی دێن دەست لە بنگوێیان دەنێن و دەست دەكەن بۆ گۆرانی گوتن و بڵاو كردنەوەی ئەلبومەكانیان.
سەیرتر ئەوەیە كاتێك سەیری ئەلبومی گۆرانیەكانیان دەكەین، دەبین چەند ئاوازێكی سواو لێكچوویان بەدوای یەكتردا داناوەو دەڵیێتەوە، كەچی كاتێك سەیری ئاوازەكان دەكەیت هەمووی كۆپی كراوی توركییە و هیچی تر، كە لەم نووسینەمدا زیاتر مەبەستم (هەردی سەڵاح)ـە، كە وەك هەندێك گۆرانیبێژ كە جاران لە هەولێر پێیان دەگوترا (سەباح حاجی و تەها حاجی) چاوەڕێیان دەكرد گۆرانیبێژی بەناوبانگی توركی (ئیبراهیم تاتلیساس) گۆرانییەك بڵاو بكاتەوە تاوەكو ئەوانیش كۆپی بكەن و شیعرێكی بەبەردا بكەن و بەدەنگی خۆیان بڵاوی بكەنەوە.
ئێستاكەش (هەردی سەڵاح) جێگەی ئەو دوو گۆرانیبێژەی گرتۆتەوە و بەردەوام خەریكی كۆپی كردنی گۆرانییەكانی (ئیمرا و سبیلجان و مەحسوم قورمزگول) چەند ئاوازێكی گۆرانیبێژانی توركیە، ئاخر ئەوەتا زۆربەی ئەو گۆرانیانەی ناو ئەلبومە تازەكەی زۆربەی هەر زۆری ئاوازی توركیەو كەچی لە ئەلبومەكەی دا نووسیویەتی ئاوازی خۆمە واتە (هەردی سەڵاح) !!!!!!
سەیرە !! لەوەش سەیر تر ئەوەیە ماوەیەكە دەبیستین ئاواز دەداتە چەند گۆرانیبێژێكی تازە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی ناوی لە تایتلی گۆرانییەكانیان بنووسن یاخوود لە چەند بەرنامەیەكدا ناوی بهێنن، ئاخر ئەو گۆرانیانەش كە تۆ دەیدەی بەو هونەرمەندانە هەموو ئاوازنەیە كە پێشتر بۆ گۆرانییەكانی خۆت لە توركیەوە وەرت گرتوون كەچی تازە بەسەر ئەو قوربەسەرانەی ساغ دەكەیتەوە.
بۆ نموونە گۆرانییەكت داوە بۆ (گۆران ساڵح) بەناوی من عاشق و تۆ خۆ فرۆش، بەڵام لە ئەلبومی من و تۆدا كە لە ساڵی (2004) بڵاوت كردەوە ئاوازەكەت لەوێدا گوتووە.
دوو گۆرانیت داوە بە (هەژار عەبدولستار) یەكێكیان گۆرانییە هەڵپەركیە (بابێ بۆشایی) پێشتر ئەو گۆرانیەت لە ئەلبومی من و تۆدا خۆ بە شێوەیەی هەڵپەركێ لەگەڵ كچێكدا بە شێوەی دوێت دەیڵیتەوە بە ناوی (هەڵپەركێ زەماوەندە)ە، هەروەها گۆرانیەكی دیكەشت بەسەر ئەو بەستەزمانە ساغ كردۆتەوە بەناوی (دڵنیابە ئازیزەكەم) ئەو گۆرانیەش یەكێكە لەو گۆرانیە بەناوی (من كە دڵم دا بەتۆ) كە ئەو گۆرانیەش گۆرانییەكی توركیە و هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەڵ ئەو گۆرانییەكی كە بە توركی گوتراوەو بە رێزیشتان دووجارە بەناوی خۆت بڵاوت كردۆتەوە، چەند گۆرانیەكی دیكەش هەن لە داهاتوودا بۆ خوێنەران بڵاوی دەكەمەوە بۆ خوێنەران.
من نازانم تێ ناگەم هێشتا (هەردی سەڵاح) وەك گۆرانیبێژێك كامل نەبووە كەچی دەستی داوەتە كاری ئاواز دانان، ئاخر تۆ تا ئێستا لە قۆناغی سەرەتای كاركردنی و پێویستە جارێ فێربیت نەك كاری ئاواز دانان دابڕێژیت !!! ئاخر تۆ نەتوانی لە كۆلیژی هونەرە جوانەكان نەتوانی بەردەوام بیت لە كاری خوێندن لە بواری هونەرەكەدا كە لەبەر چەند كێشەیەك دوور خرایەوە لەو كۆلێژە لە هەولێر، ئاخر تۆ تێمان بگەینە چی فێر بووی لە موزیك تاوەكو ئاواز دابنێیت ؟؟؟!!
بەڵام نا كاك (هەردی سەڵاح) هەروەك بیستوومە تۆ زۆر حەز بە چاو لێكەری دەكەیت، ماوەیەكیشە دەبینی چەند هونەرمەندێك ئاواز بۆ هونەرمەندان دادەنێیت تۆش هەر ئەو كارەش بەو هەستەی چاولێكەرییە دەستت داوەتە ئەو كارە، بۆیە من وەك هونەر دۆستێك و چاودێرێكی بەردەوامی هونەر، خەریكی كاری گۆرانی خۆت بە و چیتر دەست بۆ ئاواز دانان مەبە چونكە لێ ی نازانی و ئەوە كاری تۆ نیە، چونكە ئەگەر ئاواز دانرێكی سەركەوتوو بویاتایە ئەلبومی ئەم جارەت لە كارەكانی پێشووترت باشتر دەبوون نەك ئەلبوم دوای ئەلبوم خۆزگەمان بەپار !!!!!!! .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە