کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵى و بێ یاسایى لە وەزارەتى پەروەردە تا سەر ئێسقانە!

Thursday, 13/08/2009, 12:00


ماوەیەك لەمەو پێش لە لایەن دەوڵەتى (توركیا) وە داوەت نامەیەك بۆ وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕەوانەكرا كە تێیدا داواى چەند مامۆستایەك لە پسپۆڕانى (كیمیا و فیزیا و زیندەوەرزانى) كردبوو كە سەردانێكیان بۆ ڕێك دەخەن بۆ توركیا تاكو ئاستى زانستى و ڕۆشنبیریان لە بوارى تاقیگە (المختبر) بەرز بكرێتەوە و شارەزایى پڕاكتیكى (عملی) بە هێز بكرێت ، خولى تاقیگەى توركیا ببینن كە گەڕانەوە كوردستان بتوانن سەركەوتوانە لە تاقیگەكانى قوتابخانە تاقیكردنەوەكانیان جێ بەجێ بكەن و قوتابیانى كوردستان سوودیان لێوەربگرن.

هەتا ئێرە زۆر ئاساییە بەڵام ئەوەى جێگاى سەر سووڕمان و جێگاى پرسیارە كە چەند بەڕێوەبەرێكى وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ناوى چەند مامۆستایەكیان سڕیوەتەوە ناوى خۆیان خستۆتە جێگاى ئەو مامۆستایانە و ئەم بەڕێوەبەرە چەلەنگ و

(سۆپەر پەڕێوەبەرانە) سەردانى توركیایان كرد كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیان نە بە تاقیگە و نە بە قوتابخانەوە نى یە چونكە پسپۆڕى ئەوان نیە.

ئایا وەزیرى بەڕێزى پەروەردەى كوردستان چۆن ڕازى بوو؟؟ یان ئەویش ئاگاى لە ناوخۆى وەزارەتەكەى نى یە چى ڕوودەدات و چى دەگوزەرێت؟ یان دەسەڵاتى ئەو فس فس پاڵەوانانەى نى یە نەوەكو نهێنیەكان و شتە شەخسى و تایبەتیەكانى جەنابى وەزیر ئاشكرا بكەن!

ناوى ئەو بەڕێوەبەرانەى كە لە جێگاى مامۆستایان سەفەرى توركیایان كرد ئەمانەیە:

1- یوسف سورچى : بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى پەروەردە، دەرچووى كۆلێژى شەریعەیە/ ئەم خواناسە چوار ساڵان لە كۆلێژ ئایەتى قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەرى(د.خ) خوێندووە ، بەڵام كە كۆلێژى شەریعەى تەواو كرد سوێندى خواردووە كە بەتەواوى پێچەوانەى قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەر رەفتار بكات، بەڕاستى پیاوێكى ماندوو نەناسە هیچ سەفەرێكى دەرەوە نی یە لە وەزارەتى پەروەردە بەشدارى لێ نەكات.

2- بورهان ئەرگوشى: پاڵەوانێكى ترى سەفەرەكەى توركیایە، ئەم زاتە موبارەكە بەڕێوەبەرى گشتى سەرپەرشتیارانە بە بێ ئەوەى یەك ڕۆژیش سەرپەرشتیارى كردبێت بەڵام بە (قودرەتى قادر) بووە بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیاران ، كاتى خۆى لە (ناحیەى هەریر) بەڕێوەبەر بووە بەڵام (لیژنەى تەحقیقى) لەسەر دانراوە، دواتر ترفیعى بۆ كراوە ئێستاش لەبەر ئەوەى ئەرگوشى یە پیاو نى یە بتوانێ بكۆخێ لە وەزارەت.

3- دانا محەمەد : بەڕێوەبەرى خوێندنى نمونەیى لە وەزارەتى پەروەردە / بەڕاستى خوێندنى نمونەیى لە كوردستان بەڕێوەبەرى ئەوها نمونەیى پێویستە،دیارە ئەم قارەمانە هەروەكو (نمونە)ى بەڕێوەبەرێكى نمونەیى بەشدارى سەفەرەكەى كردووە.

4- كاك شەعبان: بەڕێوەبەرى خۆیەتى وەزارەتى پەروەردە / ئەویش بەبێ ئەو خۆشەویستانەى وەزارەتەكەى كە لە سەرەوە ناویان هاتووە سەبر و ئۆقرە ناگرێت و زۆر غەریبیان دەكات بە بێ ئەوان ناتوانیت یەك ڕۆژ دەوام بكات بۆیە سەفەرى لەگەڵ كردن.

لەگەڵ خۆشیان لە جیاتى زانستى تاقیگە وێنەى جوان و شوێنەوار و شتى سەیر و سەمەرە و نوكتەى شەخسى خۆیان دەهێننەوە و دەیكەنە دیارى بۆ قوتابیانى كوردستان و بەم شتانە پەروەردەو زانستى هەرێمى كوردستان و پرۆسەى خوێندن و سیستەمى نوێى پەروەردە پێش دەخەن، بەڵێ ئەمانەن رابەر و پێشڕەوانى سیستەمى نوێى پەروەردەى هەرێمى كوردستان!!





دڵسۆزێكى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە