ڕووداوەکەی سوریا
Friday, 23/08/2013, 12:00
راستە ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێن و کاریگەرە بەلام نابێت عاتیفەمان وامان لێ بکات بێ سێ و دوو بڵێین دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد ئەم کارە قێزەونەیان کردوە،وە ئەمە یەکەم تاوان نیە کە ڕوویدابێت لە مێژوو دا بگرە زۆریش بجوکە لە زۆرێک لە ڕووداوە قێزەونەکانی تر کە ڕوویداوە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا،پێموایە زیاتر لە سیناریۆیەک دەچێت کە ئامانج لێی تەداخولی هێزی دەرەکیە بۆ یەک لا کردنەوەی قەیرانەکەبە قازانجی ئۆپۆزیسیۆنی سووری وە ئەمە دووەم ڕووداوی بە کار هێنانی جەکی کۆکوژە لە ماوەی جەند مانگی ڕابردوو دا هەر دوو ڕووداوەکە بۆ یەک ئامانجن،وەک ئەوە کە دەڵێت ئەوەی ئازارەی دەیچێژم هیچ نیە لە چاو ئەوە دەسکەوتەی بە هۆی چەشتنی ئازارەکەوە بە دەستی دێنم،وە ئەم باوەڕەش لە بەر خۆشەویستی بۆ بەشار نیە یان لە بەر ئەوە نیە کە ڕووسیا ڕاگەیاندووە کە گوایە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسۆنەوە موشەکەکە ئاراستەکراوە،ئەی ئەم بیروڕایە لە پای چی؟ لە بەر ئەوەی جەند ڕۆژ پێش ئێستا حکومەتی سوری ڕەزامەندی دەربڕی کە تیمێکی نێودەوڵەتی بێنە سوریا بۆ لێکۆلینەوە لە بارودۆخی سوریا و دڵنیابوونەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای ئیتر چۆن خۆی کارێکی وا گەمژانە دەکات،ئەگەر سوپای سووریاش ب کاری هێنا بێت پێموانیە بڕیاری حکومەتی سووری بوو بێت.
ئاوارە قادر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست