خوێنه‌ر وه‌ک مێش له گڵاسی (هه‌ڵهاتن) له (بۆشایی)ه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی دا
Thursday, 11/06/2009, 12:00
کڵێشه‌ی هه‌ڵهاتن له بۆشایی یان له جه‌هه‌ننه‌م
بابه‌تیی فه‌لسه‌فیی:
ئه‌رکی ئێمه له وتاری پێشووتردا "به‌ختیار عه‌لی چه‌کووش به بۆشاییدا ده‌کێشێت" ئه‌وه بوو ڕێگای ده‌رچوون بۆ خوێنه‌ر بکه‌ینه‌وه "ئاخر به‌ختیار عه‌لی ئه‌و گڵاسه‌یه، که خوێنه‌ری وه‌ک مێش له خۆیدا دیل کردووه، خوێنه‌ریش ته‌نها له‌ناو بیرکردنه‌وه‌کانی به‌ختیار عه‌لیدا وه‌ک مێش ده‌خولێته‌وه و خۆی ده‌دات به ڕوونیی گڵاسی بیرکردنه‌وه‌کانی به‌ختیاردا". پرسیاری هه‌ندێک به‌ڕێز له کوردستناپۆست بریتییه له: ئامانجتان چییه له‌م نووسینانه‌دا، که له‌سه‌ر به‌ختیار عه‌لی ده‌نووسن؟ وه‌ڵامی کوردستانپۆست بریتیه له: نیشاندانی ڕێگای ده‌رچوون. ئاخر هه‌موو مێشێک، که له که‌مۆڵه‌یه‌ک یان گلاسێکدا ده‌خولێته‌وه ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕێگایه‌کی ده‌رچوون، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ڕێگای ده‌رچوونانه بۆ خوێنه‌ر ئاسان بکه‌ین. ده‌رهه‌ق به بۆشایی مه‌به‌ستی ئێمه تێگه‌یشتن له په‌یامه‌که نییه به‌ڵکوو له لۆگیکی به‌کارهێنانی وشه‌که‌یه له ڕسته‌یه‌کی ئاوهادا. ئێمه له ڕێگای ئه‌م وتاره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رچوونی خوێنه‌ر له‌ناو گڵاسی "هه‌ڵهاتن له بۆشایی"ه‌که‌ی به‌ختیار عه‌لیدا بکه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ستراکتوری جیهانه‌وه ته‌ماشای ستراکتوری زمان بکرێت ئه‌وا ڕسته‌کان پێویسته وێنه‌ی بوونیه‌ت و ڕووداوه‌کان بێت، وێنه‌یه‌کی لۆگیکی بوونیه‌ت و ڕووداوه‌کانیش بریتییه له بیرکردنه‌وه، "هه‌ڵهاتن له بۆشایی". له ڕسته‌دا بیرکردنه‌وه پێویسته هه‌سته‌کییانه ڕاست ده‌رببڕێت. بیرکردنه‌وه له سیاسه‌تێکی چه‌وت و پێناسه‌کردنی به بۆشایی و له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تیشدا هه‌ڵهاتن لێی ده‌رئه‌نجام ڕسته‌ی وه‌ک "هه‌ڵهاتن له بۆشایی" لێ په‌یدا ده‌بێت. لۆگیک چه‌ند له ڕسته‌ی "پاشای فه‌ڕه‌نسا که‌چه‌ڵه" دا هه‌یه، هه‌رئه‌وه‌نده‌ش له له "هه‌ڵهاتن له بۆشایی"دا هه‌یه. ڕسته پێویسته هه‌سته‌کیی خۆی پیشان بدات، ڕسته وێنه‌یه‌کی واقیعه، واقیعی پێش و پاش ڕاپه‌ڕیین و ئێستای کوردستانیش بریتییه له جه‌هه‌ننه‌مێک نه‌ک بۆشایی. ڕسته خۆی به‌وشێوه‌یه پیشانده‌دات، که هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، که پێناس له بوونی ئه‌و ده‌کات.
---------------------------------------------------------------------------------
مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م دوو کڵێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵێک بۆ تێگه‌یشتن له کێشه‌یه‌ک و له هیچ شتێکیش بدات. ئه‌و فاکتۆرانه چین، که بۆشایی و ئاگر له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیان دروستی ده‌که‌ن و هه‌مانکاتیش ئه‌و فاکتۆرانه چین، که له ده‌ره‌وه کار له‌سه‌ر بوونی ئه‌وان ده‌که‌ن؟! خوێنه‌ری هۆشیار هه‌میشه خوێنه‌رێکه، که لۆگیکانه ده‌خوێنێته‌وه، خوێنه‌ری گووماندار، خوێنه‌رێکی وردبینه، ئه‌گه‌ر له زۆر شت به گوومان بێت، ئه‌وا له‌وه به گوومان نییه، که گوومان ده‌خاته سه‌ر ده‌قێک، ڕسته‌یه‌ک، دهربڕیینێک.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها کاڵایه‌ک نییه به ده‌ستی سیاسییه‌کانه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی ئێسکسووکیی کۆمه‌ڵ بۆ خۆیان، به‌ڵکوو بازاڕێکه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تریین ڕووی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی نیشتیمانێک. له هه‌موو گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی، فه‌رهه‌نگییدا چ سیاسییه‌کان و چ توێژی ڕۆشنبیرانیش، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، که تێیدا هه‌ست به مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر "ناو"ی خۆیان بکه‌ن، هه‌وڵی پیاده‌کردنی ڕه‌وشه‌که به قازانجی خۆیان ده‌ده‌ن. مه‌خابن له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات شوێنی له‌سه‌ر نووسه‌ران و ڕۆشنبیره‌کانی داناوه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش وه‌هایکردووه، که نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئێمه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شێک بن له‌و ده‌سه‌ڵاته. چه‌مک و ناو له زۆرینه‌ی ڕسته‌کانی وتاری ڕۆشنبیرانی ئیمڕۆی ئێمه‌دا، نه واتا و هه‌ستی چه‌مکه‌که وه‌ک چه‌مک ده‌رده‌که‌وێت، نه ناوه‌کان واتا و هه‌ستی ناوی شمه‌که‌کان ده‌رده‌که‌ون، نه واتا و هه‌ستی بیرکردنه‌وه له ڕسته‌که‌دا نرخیان وه‌ک "ڕاستیی" هه‌یه.
دواکات ئه‌رکی ئێمه هێنانی ڕاستییه‌کانه بۆ به‌ر ڕووناکیی، له‌ژێر ڕووناکیی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لۆگیکانهدا خوێنه‌ری به گوومان ده‌توانێت هه‌موو جۆره گۆشه‌یه‌کی تیژی تاریکی ڕسته و ده‌قێک بناسێته‌وه. پرۆسه‌ی گۆڕانی سیاسیی پرۆسه‌یه‌کی پڕ گرێیه، ئێمه‌ش له‌م گۆڕانه سیاسییه‌دا خۆمان به ئۆپۆسیزیۆنێک ده‌زانین، که توانای خۆمان بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان خه‌رج ده‌که‌ین.
09.06.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست