وه‌ڵامێک بۆ چه‌ند به‌ناو گۆڕانخوازێکی هۆڵه‌نده: بابەت / ڕونکردنەوە
Saturday, 12/05/2012, 12:00
ژمارە / تایبەت ٢٠١٢ بەروار /٠٨ - ٠٥ - ٢٠١٢
وه‌ڵامێک بۆ چه‌ند به‌ناو گۆڕانخوازێکی هۆڵه‌نده
بۆ ماڵپەڕی کوردستان پۆستی بەڕێز.
بابەت / ڕونکردنەوە.
لە دوسێ ڕۆژی ڕابردودا بابه‌تێک له‌ژێر ناوی " نامه‌یه‌کی کراوه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و ژوری ڕه‌وه‌ندی کوردی" به‌ناوی چه‌ند گۆڕانخوازێکی هۆڵه‌نده‌وه نوسرابوو لەماڵپەڕەکەی بەڕێزتانەوە بڵاوکرابۆوە. کەبۆئێمە جێگای ئەوپەڕی تێڕامان و شۆک بوو ، لەکاتێکدا سەرجەم گۆڕانخواز‌و بازنەی شارەکانی ئەنجومەنەکەمان ، زۆر ڕاشکاوانەوئازادانە لە کۆبونەوە گشتیەکانی ئەنجومەندا هەرتێبینی و ڕاو سەرنجێکیان هەبێت دەخرێتە بارباس و مناقەشەی جدی لەسەر دەکرێت ، پێمان سەیرە کەسانێک هەبن ، بەناوی گۆڕانخوازەوە بەم شێوازە کەسایەتی هاوڕێکانیان له‌که‌دار بکەن ،ئەوانە گەر تۆزقاڵێک بەخەم گۆڕان و گۆڕانخوازانەوە بونایە داوای دانیشتنێکیان بکردایە لەگەڵ ئەنجومەنی هۆڵندا بەوحوکمەی کاک ئازاد هەڵسوڕاوێکی ئەنجومەنەکەی ئێمە بووە پێش ئەوەی کاندیدبکرێت بۆ ئەندامی ژوری ڕەوەندی کوردی ، دەیانتوانی هەر ڕەخنەیەکیان هەبوو روبەروو باسبکرایە ،نەک بەم شێوازە دور لەهەموو بەهایەکی کاری ڕیکخراوەییە،هەرچەند دڵنیاین کەئەمانە لەدورو نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بەگۆڕانەوە نییە،بەڵکو کەسانێکن دەیانەوێت بەم شێوازانە گرێی دەرونی خۆیان خاوکەنەوە ئەگەر نا ، هەر بەڕێزێک ئەگەر گۆڕانخوازیش نەبێت دەتوانێت بۆ بەدوادا چون و هەرپرسێک لەڕێگای پۆستی ئەلکترۆنی و ژمارەی تەلەفونی ڕێکخەرو ئەندامانی دەستەی هەڵسوڕێنەرانەوە کەلە ماڵپەڕی فەرمی گۆڕان ئیشارەی پێدراو گۆڕان نێت ، پەیوەندیمان پێوەبکات ئه‌م که‌سه یان چه‌ند که‌سه به‌بێ ناوهێنانی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان وه به ناوی گۆڕانخوازانه‌وه کۆمه‌ڵێ تاوان و قسه‌ی دوور له ڕاستی و ئه‌ته‌کێتی نوسین و ڕەخنەیان داڕشتوه و هه‌ڵسوڕاوێکی وەک ئازادی کاکه ڕه‌ش که ناوبراو یه‌کێک بووه له هه‌ڵسوڕاوه چالاکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کاری زۆری کردووه له پێناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا.. پێتاوانبار کردووه.. ئه‌و شێوه نوسینه دووره له هەموو جۆرە مۆراڵێکی ئینسانی ، هەربۆئهو مەبەستە بۆ خوێنەرانی بەڕێزی ئەم ماڵپەرەو گۆڕانخوازان دڵنیا دەکەینەوە کەسەر لەبەری ئەو وشانەی لەونامهیەدا ئیشارەی پێکراوە هەڵبەستراون و دورن لەڕاستی ،لەبەرئەوە کار‌و کردەوەی لەوچەشنە لەناو زڕاندن و ڕق و قینە زیاتر خزمەت بەهیچ کەسێک ناکات، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستمان نه‌خستۆته ناو کاروباری ڕێکخراوه‌کانه‌وه ، به‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی کلتوری کوردیش له لاهای که ئازادی کاکه ڕه‌ش بهپرسیهتی له دورو نزیکه‌وه خۆمان له کاره‌کانی ههڵنهقورتانووه به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هانی ڕێکخراوه‌کانمان داوه که‌له خزمه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی وکێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کاندا بن..له وڵاتی هۆڵهندهش کاری ڕێکخراوه‌کان پابه‌نده به مه‌رج و چه‌ند داواکاری شاره‌وانیه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا. هیواداریشین کەماڵپەری کوردستان پۆستی بەڕێز لە کاری لەم شێوەیەدا کەپەیوەندی بەگۆڕانخوازانی هۆڵنداوە هەبێت، بۆ لەمەو دوا پێش بڵاو کردنەوەی پەیوەندیمان پێوەبکەن سوپاسیان دەکەین.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا...هەربژین
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجومەنی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان - هۆڵه‌ندا
http://gorran.nl
Facebook/GORRAN- HOLLAND
Tel: +31 681154880
0031643251665
0031647081078
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست