کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بۆ وا ده‌ڵێت؟ جارێکیش نا ئه‌وه‌ چه‌ند جارێکه‌؟!گرێکوێره‌ی وێکچوون و رووخان..

Wednesday, 26/01/2011, 12:00


مه‌سعود وه‌ک که‌سێتییه‌کی بێ مه‌عریفه‌ و نه‌بوونی پاشخانێکی رۆشه‌نبیری ،هه‌ر زوو کاره‌کته‌ری که‌سێکی گوندی بێ بوونی قوڵاییه‌ک له‌ بیرکردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵسو که‌وته‌کانی و چۆنیه‌تی ئاخافتنی و جۆری دانیشتنی و قسه‌باسی ،به‌ هاسانی بۆ به‌رامبه‌ر وه‌ده‌رده‌که‌وێت.
زۆرجار له‌ که‌سانی نزیک جه‌لال تاله‌بانیمان بیستووه‌ ،و ده‌ڵێن: هه‌ر کاتێ مام جه‌لال ده‌ستی بۆ عه‌ینه‌گه‌که‌ی بردبێ ، ئه‌وا درۆیه‌کی کردووه‌..
مه‌سعود له‌ به‌رامبه‌ر زوومی کامێرا و هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر خه‌لکیدا وه‌ک که‌سێکی لاواز ده‌بینرێت و هه‌رزوو نیه‌ته‌کانی که‌ هه‌میشه‌ نێگه‌تیڤن بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات.
له‌ دوو دانیشتندا،‌ مه‌سعود که‌ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی پارتی و دواتریش له‌گه‌ل ژمارەیەك لە ساداتی پیر خدر و سەنتەرە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیەكەیان باس له‌ وێکجواندنی تونس و کوردستان ده‌کات و ده‌بێژێ که‌ هیچ رووی وێکچوون نییه‌ ، چونکه‌ گوایه‌ بنعه‌لی به‌ ده‌بابه‌ هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، جه‌نابیان به‌ هه‌ڵبژاردن!.
لێره‌دا گه‌ره‌که‌ ده‌یان وتار له‌سه‌ر ئه‌م ترسه‌ی مه‌سعود بنووسرێت ، ته‌نیا باسکردنی تونس و کوردستان له‌ سه‌رزاری که‌سیتییه‌کی وادا ، ترسیی زۆری ئه‌و که‌سه‌ نیشانده‌دا له‌ ئاینده‌دا که‌ چاوه‌ڕێی ده‌کات ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ هه‌میشه‌ له‌ نێو خودی خۆیدا له‌ کێشمه‌کێشدایه‌ و ده‌پرسێ : کاتژمیری سفری من که‌ی ده‌ست پیده‌کات؟.
خۆ ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر بیناووه‌که‌ی که‌ ده‌یه‌ویت هیچ وێکچوونێک له‌ نێوان خۆی و بنعه‌لی نه‌هێڵێت ، ئه‌وا به‌راستی ساده‌یی و بێ مه‌عریفه‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنیت .
مه‌سعود پیموانییه‌ نه‌زانێت ، به‌لام ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌کانی گه‌وج بکات ، ئه‌گینا مه‌سعود به‌ سواری ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌ 31ئ ئاب هاته‌وه‌ هه‌ولێر و به‌ هاوڕێیه‌تی سوپای به‌عس هه‌ولێری داگیرکرده‌وه‌ و بووه‌ ئه‌و هێزه‌ دیکتاتۆر و تۆقێنه‌ره‌ که‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی به‌سه‌ر کوردستاندا هێناوه‌. راسته‌ بنعه‌لی به‌ ئینقلابیکی سپی به‌سه‌ر بۆرقێبه‌دا ، ده‌سه‌لاتی گرته‌ ده‌ست ، خۆ مه‌سعودیش خراپتر به‌ ئینقلابیک به‌ هاوکاری ده‌بابه‌کانی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست.
دواتر کام هه‌ڵبژاردن که‌ مه‌سعود لاف و گه‌زافی لێده‌دا ، ئه‌گه‌ر هاوتاکه‌شی بنعه‌لی له‌ 85% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنابیت ، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ لێکچوونی هه‌ردوو سیسته‌می دیکتاتۆری و تیرۆریستی نێوانیان ده‌سه‌لمێنی..هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن ، ته‌زویر ، تۆقاندن و نابڕان کۆله‌گه‌ی ئه‌و له‌ 70% مه‌سعود و 85%ه‌که‌ی بنعه‌لین .له‌وه‌ لێکجوون زیاتر ده‌بێ چی هه‌بێت ؟!.
دکتۆر عه‌زمی به‌شاره، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ رووناکبیرانی عه‌ره‌ب، ‌ کاتێ له‌ الجه‌زیره‌دا باسی له‌ شێواز و ‌ شه‌کلی ده‌سه‌ڵاتداری تونسی ده‌کرد له‌ رووی کۆنتڕۆڵی بازار و سه‌رمایه‌گوزاری و تالانکردن و خزمخزمینه‌ ، ده‌تووت کتومت باسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود ده‌کات.
مه‌سعود با دڵنیا بێت لیکچوونێکی زۆر له‌ نێوان هه‌ردوو سیسته‌می حوکمدا هه‌یه‌ ،  به‌تایبه‌تی نێوان خۆی و بنعه‌لییبه‌ ، باسکردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ندجارێک که‌ گوایه‌ وێکناچن ترسه‌که‌ ناڕه‌وێته‌وه‌  ، هه‌ر که‌سێ ئه‌و رووانه‌ی لێکچوون نه‌بینێت ، گه‌مژه‌یه‌ یا چاره‌نووسی خۆی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ مه‌سعود گرێداوه‌ و نایه‌وێت کۆتایی زووی خۆی بسه‌لمێنیت و ببینێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە