کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ره‌و پێكهێنانى دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌دادگایى كردنى به‌رپرسانى شه‌رِى ناوخۆى كوردستان.

Saturday, 05/12/2009, 12:00


دادگایه‌ك بۆ دیارى كردنى چاره‌نوسى بێ سه‌رو شوێنانى شه‌رِى ناوخۆ..
(هاوشێوه‌ى دادگاكانى (لاهاى-نورمبرگ-تۆكیۆ)
شه‌رِى ناوخۆیى كوردستان له‌نێوان حزبه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ردوو پارته‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ (یه‌كێتى و پارتى) جگه‌له‌و كاولكاریه‌ى كه‌به‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا هێنایان , خاكێك هێشتا زامى قوڵى به‌ده‌ست داگیركارى و كاولكاریه‌كانى رِژێمه‌یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراقه‌وه‌خوێنى لێ ده‌چۆرِا . به‌لاَم هه‌ندێك له‌حزبه‌كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو پارته‌سه‌ره‌كیه‌ى كه‌خۆیان به‌خاوه‌نى رِاسته‌قینه‌و باوكى میلله‌ت زانیوه‌.

باوكێك كه‌له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ئابورى و ته‌سكى حزبى خۆیاندا به‌هه‌زاره‌ها رِۆڵه‌ى خۆیان دا به‌كوشت . چه‌ندین ئاسه‌وارى جه‌رگ برِى به‌دواى خۆیدا به‌جێ هێشت ..(برِینى جه‌رگى چه‌ندین دایك و باوكى جه‌رگ هه‌ڵقرچاوى سه‌رده‌مى به‌عس- بێ باوك كردن و بێ نازكردنى چه‌نده‌ها منداڵ- كه‌م ئه‌ندامكردن و به‌كوشت دانى هه‌زاره‌ها رِۆڵه‌ى ئه‌م نیشتمانه‌- سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش بێ سه‌رو شوێنكردنى هه‌زاره‌هاى تر به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى جه‌نگه‌كاندا ده‌سگیر ده‌كران..

ئه‌وه‌ى ئێمه‌مه‌به‌ستمانه‌له‌م به‌دواداچونه‌دا بیخه‌ینه‌رِوو تیشك خستنه‌سه‌ر چاره‌نوسى ئه‌و هه‌زاره‌ها كه‌سه‌یه‌كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌كه‌(یه‌كێتى و پارتى) , كه‌زۆر به‌ئاسانى و سانایى بیانه‌وێت به‌داواى لێبوردنێك یاخود رِاگه‌یاندنى به‌رپرسێكى ئاسایشه‌وه‌ئاماژه‌به‌وه‌بدرێت كه‌هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ى له‌ماوه‌ى شه‌رى ناوخۆدا ده‌سگیركراون له‌ژیاندا نه‌ماون ...!!!!

ئه‌ى ئه‌مانه‌چییان لێ به‌سه‌رهات ؟ كۆمه‌ڵ كوژ كران ؟! یاخود چى ؟ ئه‌ى گۆرِى ئه‌مانه‌له‌چ مه‌مله‌كه‌تێكه‌؟ له‌عه‌رعه‌ره‌یاخود كوردستان ؟ ئه‌ى بونى یاسا لێره‌دا چ مانایه‌كى هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دادگایه‌كى هاوشێوه‌ى دادگاى نورمبرگ و تۆكیۆ له‌كوردستاندا پێك نه‌هێنرێت .؟

له‌دواجاردا هه‌مووان جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانى دادگایه‌كى تایبه‌ت به‌دادگاى كردنى سه‌رانى ئه‌و دوو حزبه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ هاوشێوه‌ى دادگاى (نورمبرگ-له‌ئه‌ڵمانیا كه‌له‌ساڵى 1943 پێكهێنرا بۆ دادگاى كردنى سه‌ركرده‌كانى نازى كه‌ده‌ستیان هه‌بوو له‌بێ سه‌روشوێنكردن و كوشتن و ماڵو ێرانكردنى چه‌نده‌ها كه‌س كه‌هه‌موویان به‌تاوانه‌كانى جه‌نگ دژى مرۆڤایه‌تى ئه‌ژمار كراون له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا .وه‌دادگاى (تۆكیۆ) له‌یابان كه‌به‌هه‌مان شێوه‌بۆ دادگاى كردنى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ولاَته‌(یابان) پێكهێنرا كاتێك به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌به‌رپاى كرد له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمان كه‌ماڵوێرانیه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا بۆ ئه‌و ولاَته‌هێنا تاوانباركران به‌تاوانى جه‌نگ-دژى مرۆڤایه‌تى .

رِێكه‌وتنامه‌ى (جنێف) له‌ماده‌كانى (31و32و33) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه‌پێویسته‌لایه‌نه‌شه‌رِكه‌ره‌كان چاره‌نوسى ئه‌و دیلانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى شه‌رِكردندا ده‌سگیریانكردون دیارى بكه‌ن.

ئه‌گه‌رچى له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا كۆمه‌لێك له‌كه‌س و كارى گیراوو به‌ندكراوانى شه‌رِى ناوخۆ سكالاَى خۆیان برده‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان تا له‌رِێگه‌ى نوێنه‌ران و خه‌مخۆرانى گه‌له‌وه‌له‌په‌رله‌ماندا چاره‌نوسیان دیارى بكرێت به‌لاَم هه‌رچه‌ند ئه‌و لیژنه‌یه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌به‌و په‌رِى دڵسۆزى و لێبرِاوانه‌وه‌كارى جدییان بۆ كرد به‌لاَم كاتێك سكالاَى ئه‌و خێزانانه‌گه‌یه‌نرایه‌سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو حزبه‌كه‌ وه‌ك هه‌موو كات و كاره‌كانیان پشت گوێخست

له‌وباره‌یه‌وه ‌سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا (م. محمد فرج) له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند ": نزیك كۆتایى هاتنى خولى پێشوى په‌رله‌مان بوو كه‌ژماره‌یك له‌كه‌س و كارى بێ سه‌رو شوێنه‌كانى شه‌رِى ناوخۆ منیش پێشوازیم لێ كردن له‌لیژنه‌ى مافى مرۆڤ كه‌ژماره‌یان زیاتر له‌(50) خێزان بوو , وه‌پێیان وابوو ئه‌و ژماره‌یه‌زۆر زیاتره‌, دواى گفتۆكردن له‌گه‌ڵیاندا تێگه‌یشتم كه‌كه‌س و كاریان (باوكیان -برایان- كورِیان- هاوسه‌ریان) له‌شه‌رِى ناوخۆدا به‌دیل گیراون ئێستا هه‌واڵیان نازانن .

ناوبراو وتیشى :" حكومه‌ت ئه‌م كاره‌ى به‌كارێكى حزبى دانابوو , به‌وه‌ى كه‌له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا لیژنه‌پێكهێنراوه‌, بۆیه‌وه‌لاَمى منیان دایه‌وه‌به‌وه‌ى كه‌خۆمان ئه‌و بابه‌ته‌چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین , منیش وێنه‌یه‌كى ئه‌و وه‌لاَمه‌م دا به‌كه‌س و كارى ئه‌و شه‌هیدانه‌وتم خۆتان برِۆن به‌دواداچونى بۆ بكه‌ن به‌لاَم ئه‌نجامى كۆتایى گفتوگۆى نێوان كه‌س و كارى قوربانیان و ئه‌و لیژنه‌یه‌به‌كوێ گه‌یشت , وه‌لاَمیان بۆ من نه‌هێنایه‌وه‌به‌داخه‌وه‌.

سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌خولى پێشووى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا :" پێم وانیه‌كه‌س له‌و دیلانه‌مابێت , وه‌كه‌س و كاره‌كه‌شیان ئه‌وه‌باش ده‌زانن كه‌له‌رِێگه‌ى حزبه‌وه‌ئه‌وه‌یان پێ وتراوه‌, به‌لاَم ئه‌وان ته‌نها داواى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌قه‌بره‌كانیان پیشان بده‌ن .

هه‌روه‌ها وتى :" ئه‌توانین ناویان بنێین قوربانیانى جه‌نگ , ئه‌مه‌له‌هه‌مووو جه‌نگێكدا هه‌یه‌, به‌لاَم پێویسته‌جێگاو شوێنه‌كانیان پیشانى كه‌س و كاریان بدرێت , وه‌بێ گومان ئه‌گه‌ر شوێنى هه‌موویان نه‌زانن ئه‌وا شوێنى زۆربه‌یان هه‌ر ده‌زانن .

سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستاندا به‌رِێز (م.محمد فه‌ره‌ج) له‌كۆتایى لێدوانه‌ تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو رِونیكرده‌وه‌:" ئه‌م بابه‌ته‌ش رێ و شوێنى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌, وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆش ئه‌و رِى َ و شوێنانه‌نه‌گیرێته‌به‌ر به‌دڵنیایه‌وه‌سبه‌ى هه‌موو ئه‌و رِێ و شوێنانه‌ده‌گیرێته‌به‌ر .

رِاشیگه‌یاند:"ئێستا هه‌ندێك له‌كه‌س و كارى ئه‌و بێ سه‌رو شوێنانه‌موچه‌ى شه‌هیدانه‌وه‌رده‌گرن , به‌لاَم شه‌هیدێك كه‌تا ئێستا جێگاكه‌ى دیار نیه‌.

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌خولى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌ماندا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات (پێویسته‌مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوو حزبه‌كه‌(یه‌كێتى و پارتى) دان به‌چاره‌نوسى ئه‌و دیلانه‌دا بنێن چونكه‌كه‌س و كارى ئه‌و دیلانه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى تا ئێستاش به‌رِه‌سمى وه‌لاَمیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌هه‌ر چاوه‌رِێن . یاخود مردنى حكومی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره‌بدرێت چونكه‌ماوه‌ى یاسایى خۆیان ته‌واوكردووه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌وه‌ك چۆن به‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌نفالدا ئه‌و حكومه‌درا.

له‌میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتوو (خاتوو په‌یمان عیزه‌دین) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆرِان له‌په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى دیله‌كانى شه‌رِى ناوخۆو چاره‌نوسیان رِایگه‌یاند :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستاش چه‌ندین خێزان هه‌یه‌هه‌واڵێكى به‌رِه‌سمى پێ نه‌گه‌یشتووه‌تا ئێستاش ناتوانێت برِوا به‌وه‌بكات كه‌كورِه‌كه‌ى یاخود مێرده‌كه‌ى نه‌ماوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌رِاستى ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌لاَمێًكى رِاست و وردیان سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسیان ده‌ست بكه‌وێت . وه‌چۆن حساب ده‌كرێن به‌شه‌هید یاخود قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه‌, كه‌ئه‌مه‌ش به‌نده‌به‌وه‌ى چۆن دان به‌چاره‌نوسى هه‌موو ئه‌و دیلانه‌دا بنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ دووپاتیشیكرده‌وه‌:" به‌دڵنیاییه‌وه‌ده‌بێت مه‌كته‌ب سیاسى ئه‌و دوو حزبه‌ له‌به‌یانێكى رِه‌سمیدا ربڵێن ئه‌وانه‌ماون یاخود نه‌ماون , یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یه‌ن به‌ده‌م ئه‌وه‌وه‌لانى كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى یاساییان ته‌واوكردووه‌مردنى حكومیانبه‌سه‌ردا بدرێت , وه‌حكومیه‌ن له‌وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم و دادگاكانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ه‌شه‌هید حساب بكرێن هه‌روه‌ك چۆن قوربانیانى ئه‌نفال پێش ده‌ركه‌وتنى ئاسه‌واریان ئه‌و حكومه‌یان ه‌سه‌ردا درا.

(خاتوو په‌یمان) هاوشێوه‌ى (م.محمد فه‌ره‌ج) جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌:" من ئاگادارم هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ شه‌هیدانه‌وه‌رده‌گرن . كه‌كه‌س نازانێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و شه‌هیدانانه‌برِاونه‌ته‌وه‌.!

ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كه‌ى (حاكم قادر) كه‌رِایگه‌یاند بوو كه‌س له‌و دیلانه‌ى شه‌رِى ناوخۆ نه‌ماون , وه‌لێدوانه‌كه‌ى (حسن نورى) ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا :" ئه‌مه‌به‌قسه‌یه‌كى رِه‌سمى حساب ناكرێت , چونكه‌ئه‌مه‌هاوكێشه‌یه‌كى زۆر ئاڵۆزه‌و پێویستى به‌گرتنه‌به‌رى رِێ و شوێنى رِه‌سمى هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌دادگاى كردنى به‌رپرسان له‌دادگایه‌كى تایبه‌تدا (خاتوو په‌یمان عیزه‌دین) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆرِان -وه‌ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان پێى وایه‌:" ئێستا كاتى نیه‌(چونكه‌خودى ئه‌و دادگایانه‌ى كه‌له‌ئێستادا هه‌ن بێ لایه‌ن نین , له‌به‌ر ئه‌وه‌دامه‌زراندنى دادگایه‌ك له‌م كاته‌دا له‌بنچینه‌وه‌خۆت دڵنیایت كه‌ئه‌و دادگایه‌ناتوانێت هیچ كارێك بكات ,به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌تائێستا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئه‌نجومه‌نێكى سه‌ربه‌خۆ نیه‌, وه‌ دادوه‌ره‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربه‌خۆیى دانامه‌زرێن , بۆیه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ئه‌وا چۆن ده‌توانین دادگایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌دابمه‌زرێنین.!

نوێنه‌ران و سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌هه‌رده‌م خۆیان به‌نوێنه‌رى خه‌ڵك زانیوه‌, ئه‌مجاره‌ش هاوشێوه‌ى كاره‌كانى تریان نوێنه‌رانى رِاسته‌قینه‌ى گه‌ل و خه‌مخۆرو پارێزه‌رى ماف و داواكاریه‌كانى گه‌ل له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌ندامانى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌رِێگه‌ى ئه‌ندامه‌دڵسۆزه‌كانیه‌وه‌له‌ناو لیژنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ڵێن به‌كه‌س و كارى سته‌ملێكراوى بێ سه‌رو شوێنانى جه‌نگى شومى ناوخۆ ده‌ده‌ن كه‌به‌دواداچون بۆ چاره‌نوسى رِۆڵه‌و براو باوك و هاوسه‌رى كه‌س و كارى بێ سه‌رو شوێنانى شه‌رِى ناوخۆ بكه‌ن .

ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌رِێز (سه‌میر سه‌لیم) له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :" ئێمه‌وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان , وه‌ك ئه‌ندامێك له‌لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان له‌به‌رنامه‌ماندایه‌كه‌كار له‌سه‌ر دۆسێى چاره‌نوسى بێ سه‌رو شوێنانى شه‌رِى ناوخۆ بكه‌ین , له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوخۆ به‌دواداچون بكه‌ین له‌رِێگه‌ى لادام و ده‌زگاكانى ئه‌و دوو حزبه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتیشى :": ئێمه‌وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو پشگیرى له‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین جا چ (رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى - داواكارى گشتى - له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ كه‌س و كارى ئه‌و بێ سه‌روشوێنانه‌ده‌كه‌ین) ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و داتا كۆبكه‌نه‌وه‌, پاشان له‌رِێگه‌ى دادگایه‌كى تایبه‌ته‌وه‌بۆ دادگاى كردنى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ده‌ستى هه‌بووه‌له‌بێ سه‌رو شوێنكردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌هۆى شه‌رِى ناوخۆوه‌چاره‌نوسیان نادیاره‌.

ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو رِونى كرده‌وه‌:" یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌له‌دوولاوه‌ده‌بێت یه‌كه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كه‌ى له‌رِێگه‌ى دامو ده‌زگاكانى یه‌كێتى و پارتى كه‌به‌رپرسن له‌چاره‌نوسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى شه‌رِى ناوخۆدا ده‌سگیركراون , هه‌روه‌ك چۆن به‌رپرسیش بوون له‌و بارودۆخه‌ى كه‌به‌سه‌ر كوردستاندا هێنایان به‌هۆى هه‌ڵگیرساندنى شه‌رِى ناوخۆوه‌.

لایه‌نى دووه‌مى لایه‌نه‌ یاساییه‌كه‌یه‌تى ئه‌ویش له‌رِێگه‌ى دادگایه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ده‌بێت كه‌وه‌ك وتم دواى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و داتاى وردو دروست پێك بهێنرێت , وه‌پاشان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى كه‌س و كاریان.

ده‌رباره‌ى ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رِێوبه‌رى ئاسایشى سلێمانى بۆ سایتى یه‌كگرتوو (حسن نورى) , كه‌ئه‌وان وه‌ك ئاسایش ئاگادار نین له‌و بابه‌ته‌چونكه‌پێشتر به‌ندكرواێك نه‌هاتۆته‌ لایان به‌ناوى دیلى شه‌رِى ناوخۆ ! ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌رِێز (سه‌میر سه‌لیم) له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ى بۆ سایتى یه‌كگرتوو خسته‌رِوو :" هه‌ندێك قسه‌ى نارِه‌سمى هه‌یه‌كه‌جگه‌له‌ئاسایش ئه‌و دوو حزبه‌زیندانى نهێنى هه‌یه‌, بۆیه‌ئه‌م لێدوانه‌ى ئاسایشى سلێمانى تا رِاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌و قسانه‌له‌ گومانه‌وه‌ده‌كاته‌ رِاست . ئه‌گه‌ر نا ئه‌و بێ سه‌رو شوێنانه‌ چییان لێ هاتووه‌خۆ قابیله‌نه‌ئاسمان هه‌ڵیكێشاون وه‌نه‌زه‌ویش قوتى داون , ئه‌ى كه‌واته‌چییان لێ هاتووه‌!!؟؟؟

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى رِێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و شاره‌زایانى بوارى یاساى نێو ده‌وڵه‌تى پێیان وایه‌كه‌به‌رپرسانى ئه‌و دوو حزبه‌(یه‌كێتى و پارتى) نه‌ك به‌ته‌نها له‌رِووى یاساى ناوخۆییه‌وه‌به‌رپرسیارن به‌ڵكو له‌رِووى یاساى نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌به‌رپرسیارن و كه‌س و كارى قوربانیانیش ده‌توانن داواى یاسایى له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌ت به‌تاوانه‌كانى جه‌نگ و دادگاى تاوانى عیراقى تۆماربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌, چونكه‌بێ سه‌رو شوێنكردنى دیله‌كانى جه‌نگ له‌رِووى یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ‌تاوانێكه ‌دژى مرۆڤایه‌تى .

ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ئه‌ركى په‌رله‌مانى كوردستان به‌تایبه‌ت لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ئه‌م بابه‌ته‌بخاته‌رِوو به‌دواداچونى بۆ بكات .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لى كه‌ریم یاساناس و شاره‌زا له‌بوارى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌رۆكى ئینیستتۆى كوردستان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌گفتوگۆیه‌كى تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوو رِایگه‌یاند :" به‌برِواى من شه‌رِى ناوخۆ هه‌ر ئه‌و كاته‌نه‌بووه‌و بوترێت ئیتر ته‌واو , به‌ڵكو ئاسه‌واره‌كانى ئێستاش خه‌ڵك پێوه‌ى ده‌ناڵێنن , وه‌یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش ونبون و بێ سه‌رو شوێنكردنى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌.

وتیشى :" من هێنده‌ى ئاگادارى یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بم بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیله‌كانى جه‌نگ به‌رِاست ده‌بێت

مامه‌ڵه‌یه‌كى مرۆڤانه‌بێت و چاره‌نوسیان دیارى كراو بێت . وه‌ئه‌وه‌ى له‌كوردستادا ده‌بینرێت به‌بۆچونى خۆم به‌داخه‌وه‌ وا ده‌ڵێم پێم وانیه‌زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌مابن كه‌له‌جه‌نگى ناوخۆدا بێ سه‌و شوێن كراون , چونكه‌پارتى و یه‌كێتى به‌شێكى زۆر له‌دیله‌كانى جه‌نگى ناوخۆیان له‌دۆسێیه‌كى سیاسی حزبیه‌وه‌كرده‌دۆسێیه‌كى یاسایى ئه‌وانه‌ى كه‌مابونه‌وه‌, وه‌ئه‌وانه‌شى كه‌گۆرِیانه‌وه‌یاخود ئه‌وانه‌ى كه‌خزم و كه‌س و پشتیان هه‌بوو , یان به‌هه‌وڵى عه‌شایه‌رى جۆراو جۆر ئازاد كران . وه‌ئه‌وانى تریش ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

بۆیه‌هیوادارم ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆچونى وایه‌یاخود زانیارى هه‌یه‌ ئه‌وا ئێمه‌ئاگادار بكات تا كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌بكه‌ین .

سه‌رۆكى ئه‌نیستتۆى كوردستان رِونیكرده‌وه‌:" لێره‌دا چه‌ند ئه‌ركێك دێته‌سه‌ر شانى حزبه‌كان ..

یه‌كه‌م : ده‌بێت یه‌كێتى و پارتى به‌جورئه‌ته‌وه‌چاره‌نوسى ئه‌و دیلانه‌ئازاد بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گیراوه‌كانى جه‌نگ ئه‌وانه‌به‌رپرسیارن له‌و دۆسێیه‌دا و ده‌بێت بدرێنه‌دادگا.

دووه‌م : ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌له‌ژیاندا ماون ئه‌وا ئاشكرا بكرێن بۆ خه‌ڵكى كوردستان (هه‌رچه‌ند من له‌و برِوایه‌دا نیم كه‌كه‌سیان مابن). وه‌له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا خاڵى سێه‌م دێته‌پێش كه‌بریتیه‌له‌.

سێه‌م :" به‌شێوه‌یه‌كى رِه‌سمى داواكارى له‌كه‌س و كارى بێ سه‌رو شوێنانى شه‌رِى ناوخۆ وه‌ربگیرێت دان به‌وه‌دا بنرێت كه‌دۆسێیه‌كیان هه‌یه‌, چونكه‌من برِوام وایه‌تا ئێستا كه‌س دۆسێكه‌ى لێ وه‌رنه‌گرتوون كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆى كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه‌له‌رِووى یاساییه‌وه‌, وه‌به‌پێى پرسینبه‌كانى یاساى نێو ده‌وڵه‌تى مافى به‌رزكردنه‌وه‌ى داوایان له‌سه‌ر هێزه‌شه‌رِكه‌ره‌كانى شه‌رِى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

بۆیه‌ده‌بێت ئه‌و داوایه‌داواكارى گشتى و كه‌س و كارى قوربانیان خۆیان بیجوڵێنن , وه‌ده‌بێت په‌رله‌مانتارانبچنه‌پشتیان , بۆیه‌كاتێك اعتراف كرا كه‌دۆسێه‌كى له‌و جۆره‌هه‌یه‌ ئه‌و كات له‌رِووى یاساییه‌وه‌دۆسێه‌كه‌ده‌ست پێ ده‌كات .

چواره‌م :" دواى وه‌رگرتنى اعتراف كه‌دۆسێه‌كى له‌و جۆره‌هه‌یه‌, ده‌بێت هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى مادى و مه‌عنه‌ویان بدرێت , لایه‌نى مه‌عنه‌وى لانى كه‌م پێیان بوترێت هه‌ر نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌ته‌رمه‌كانیانه‌- وه‌ئه‌وه‌ئێسك و پروسكه‌كانیانه‌, یاخود شێوازێك له‌شێوازه‌كانى مه‌عنه‌وى یاخود به‌داواى لێبوردنى رِه‌سمى سه‌رۆكایه‌تى پارتى و یه‌كێتى له‌و خه‌ڵكه‌, وه‌دواى ئه‌وه‌ش قه‌ره‌بووى مادیان بكرێته‌وه‌و ژیانێكى باشیان بۆ دابین بكرێت و امتیازاتى تایبه‌تیان پێ بدرێت .

له‌دواجاردا هیوادارم گه‌رِان به‌شوێن چاره‌نوسى دیله‌كانى شه‌رِى ناوخۆ ببێته‌پرۆژه‌ى حزبه‌سیاسیه‌كانى كوردستان و بیكه‌نه‌به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیانه‌وه‌, وه‌داواكارى گشتى و رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كارى له‌سه‌ر بكات به‌هه‌موو مانایه‌ك , هه‌مووان پێمان وابێت كه‌به‌ر پرسین له‌دیارى كردنى چاره‌نوسى ئه‌و دیلانه‌دا .

ده‌رباره‌ى ئه‌و لێدوانه‌تایبه‌تیه‌ى به‌رِێوبه‌رى ئاسایشى سلێمانى (حسن نورى) كه‌به‌سایتى یه‌كگرتوى له‌پێشتر رِاگه‌یاندبوو :" ئێمه‌وه‌ك ئاسایشى سلێمانى په‌یوه‌ندیمان به‌و دۆسییه‌وه‌نیه‌, چونكه‌له‌رِابردوو كه‌سێكمان لا به‌ند نه‌كراوه‌كه‌له‌شه‌رِى ناوخۆ به‌دیل گیرابێت , بۆیه‌ئێستا ئێمه‌چاره‌نوسیان نازانین .....)

(على كه‌ریم) وتى :" ئاسایش تا ئێستاش ده‌زگایه‌كى حزبیه‌له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌تا ئێستاش یه‌كى نه‌گرتۆته‌وه‌له‌هه‌رێمى كوردستان , بۆیه‌رِه‌نگه‌ئه‌م قسه‌یه‌له‌ئاسایشى سلێمانى شتێك بێت و له‌هه‌ولێر شتێكى تر !

وه‌ئاسایش ئه‌مرِۆ ده‌زگایه‌كه‌كه‌مل كه‌چى حكومه‌ت نیه‌, رِاسته‌وخۆ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیه‌رِه‌نگه‌گه‌وره‌تریش بێت له‌وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك وه‌زاره‌تێكى تایبه‌ت ابووه‌. ئێمه‌وه‌ك ده‌بیستین رِه‌نگه‌گرتوخانه‌ى نارِه‌سمى حزبى هه‌بێت , ئه‌گه‌ر له‌وانه‌دا ئاسه‌وارێك مابێت كه‌نه‌شماون . بۆیه‌ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ئاسایش ده‌سگیركراون ئه‌وانه‌ن كه‌له‌دواى شه‌رِى ناوخۆ به‌ناوو ناتۆره‌ى جیاواز ده‌سگیركراون .

سه‌رۆكى ئه‌نیستتۆى كوردستان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا :" هه‌ر چۆنێك بێت یه‌كێتى و پارتى چۆن به‌رپرسن له‌هه‌ڵگیرساندنى شه‌رِى ناوخۆ وه‌به‌رپرسن له‌هه‌موو ئاسه‌واره‌كانى , به‌رپرسیشن له‌دیارى كردنى چاره‌نوسى ئه‌و خه‌ڵكه‌. كه‌س ناتوانێت خۆى له‌و به‌ر پرسیارێتیه‌بدزێته‌وه‌ كه‌له‌كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌و دوو حزبه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌كات تا هه‌موو كادرو ئه‌وانه‌شى كه‌ته‌یدیان كردوون , چۆن كاتى خۆى كاك مسعود داواى لێبوردنى كرد , وه‌له‌كاتێكى تریشدا وتى : من و مام جلال بێ تاوانترین كه‌سین و خه‌ڵكى تر ئه‌و جه‌نگه‌ى پێ كردین .!!

ناوبراو وتیشى :" خۆ دزینه‌وه‌له‌و حاڵه‌ته‌خۆ دزینه‌وه‌له‌به‌رپرسیارێتیه‌. وه‌رِه‌نگه‌له‌م قۆناغه‌دا بۆیان سه‌ربچێت , به‌لاَم رِه‌نگه‌قۆناغێك بێت كه‌ئه‌و دۆسێیه‌ ببێته‌دۆسێیه‌كى یاسایى قورس ,هه‌روه‌ك چۆن بینیمان (ێدام حسێن) كاتى خۆى له‌دوجێل له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵى كوشتنیدا (140) كه‌سى كوشت , به‌لاَم له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌دواى چه‌نده‌ها ساڵ له‌سێداره‌درا بۆیه‌له‌یاسادا ئێمه‌قسه‌یه‌كمان هه‌یه‌كه‌ده‌ڵێت (ماف كۆن ده‌بێت , به‌لاَم ون نابێت)

ئه‌و پسپۆرِه‌ى بوارى یاساى نێوده‌وڵه‌تى له‌درێژه‌ى گفتوگۆ تایبه‌تیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوو رِونیكرده‌وه‌:" به‌داواى لێ بوردنێك ئه‌م دۆسێیه‌كۆتاى نایه‌ت , له‌رِووى یاساى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌هه‌ر كه‌س هه‌ستێت به‌كوشتنى دیلێكى جه‌نگ هه‌مان مامه‌ڵه‌ى كوشتنى كه‌سێكى ئاسایى بۆ ده‌كرێت , وه‌كه‌س و كارى ئه‌وانه‌مافى تۆماركردنى داواى یاساییان هه‌یه‌, وه‌ده‌توانن له‌دادگاكانى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌و باره‌یه‌وه‌تۆمار بكه‌ن . ه‌ئه‌گه‌ر زیاتر مه‌به‌ستیان بێت ئه‌وا ده‌كرێت له‌دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوانه‌كاتى جه‌نگ له‌لاهاى داوا به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتى :" ئه‌گه‌ر رِاستگۆ بن ئه‌وانه‌ى چونه‌ته‌په‌رله‌مان به‌وه‌ى داكۆكى له‌ماف و ئازادیه‌كانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن وه‌ئه‌و لیستانه‌ى كه‌خۆیان به‌ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن ده‌بێت به‌رِاستى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌بێنه‌جواب , به‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و داواكارى گشتى رِابسپێرن كه‌ئه‌و دۆسێیه‌بكه‌نه‌وه‌ئه‌گه‌رچى ئه‌وه‌زه‌حمه‌ته ‌چونكه‌زۆرینه ‌له‌په‌رله‌مان ئه‌و زۆرینه‌یه‌یه‌كه‌نایانه‌وێت ئه‌و باسه‌بوروژێت , به‌لاَم ده‌كرێت به‌لایه‌نى كه‌م ده‌بێت چاودێرى كاروباره‌كانى حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌و رِێ و شوێنانه‌ى ده‌گیرێته‌به‌ر , وه‌یاداشت بدرێته‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسێیه‌بكات ., یاخود كردنه‌مه‌رج له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌ى لیستى زۆرینه‌ده‌یه‌وێت له‌په‌رله‌مان . , یاخود پرِۆژه‌یاسا . به‌وه‌ى ناچاریان بكه‌ن بۆ دیارى كردنى چاره‌نوسیان . یاخود چه‌ندین رێگه‌ى جۆراوجۆرى تر كه‌لیستى ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان كه‌ده‌توانن بیكه‌ن .

له‌كۆتایى گفتوگۆ تایبه‌تیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى یه‌كگرتوو سه‌رۆكى ئه‌نیستتۆى كوردستان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ (عه‌لى كه‌ریم) دووپاتیكرده‌وه‌:" پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێت (قه‌زاْ) قسه‌له‌و بابه‌ته‌بكات وه‌رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و رِۆژنامه‌نوسانى ئازا و هه‌موومان له‌پشتى بین و كه‌دواجار چاره‌نوسى چه‌نده‌ها كه‌س دیارى ده‌كات , ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌په‌رله‌مانێك ناكرێت كه‌زۆرینه‌كه‌یان تا ئێستاش یه‌كێتى و پارتیه‌.

دوپاتیشیكرده‌وه‌: جگه‌له‌دادگاكانى هه‌رێم و دادگاكانى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌تاوانبارانى جه‌نگ (لاهاى) كه‌س و كارى بێ سشه‌رو شوێنانى شه‌رِى ناوخۆ ده‌توانن داواى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌له‌دادگاى تاوانه‌كانى عیراقى تۆمار بكه‌ن چونكه‌ده‌چێته‌تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و دادگایه‌وه‌.!

داواكارانى گشتیش كه‌پارێزه‌رو داكۆكیكه‌رى مافه‌كانى گشتى كۆمه‌ڵگان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌كه‌س و كارى بێ سه‌روشوێنانى شه‌رِى ناوخۆ خۆیان ده‌بێت داواى یاساى تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌به‌رپرسه‌له‌دیارنه‌مانى كه‌س و كاره‌كه‌ى , ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌هه‌ركه‌س-لایه‌نێك- رِێكخراوێ-.. هه‌ر لایه‌نێك به‌ڵگه‌ى یاسایى لایه‌له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ئه‌وا بۆیان بنێرن ئه‌وان وه‌ك داواكارى گشتى كارى پێویستى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

داواكارى گشتى (خاتوو له‌یلا عبدالله‌رِه‌سوڵ) له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :" ئه‌و بابه‌ته‌پێویسته‌یه‌كه‌م جار ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ر كه‌سێكیان دیار نیه‌بیجوڵێنن و داواى یاسایى تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ى به‌رپرسه‌له‌بێ سه‌رو شوێنكردنی ئه‌و كه‌سانه‌.

ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتیكرده‌وه‌:" هه‌ركه‌س و لایه‌نێك- وه‌رِێكخراوێك به‌ڵگه‌ى دروستى لایه‌له‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێنكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ئه‌وا با بۆ ئێمه‌ى بنێرێت ئێمه‌لاى خۆمانه‌وه‌رِێ و شوێنى پێویستى یاساى ده‌گرینه‌به‌ر .

(خاتوو له‌یلا عه‌بدولاَ) داواكارى گشتى :"له‌كۆتایدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌:" ئێمه‌وه‌ك داواكارى گشتى ناتوانین كار له‌سه‌ر هیچ دۆسێیه‌كى یاسایى بكه‌ین تا به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تیمان له‌سه‌رى ده‌ست نه‌كه‌وێت ,

رِاشیگه‌یاند :"هه‌ر كه‌س به‌ڵگه‌ى نوسراو یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى ترى لایه‌بۆ ئێمه‌وه‌ك داواكارى گشتى بنێرێت تا ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه‌اجرائاتى پێویست وه‌ربگرین بۆى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە