کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەكانى نەوشیروان مستەفا لە دیدارەكەیدا

Thursday, 04/04/2013, 12:00





کوردستانپۆست به‌بێ سانسۆر ئه‌م نووسینه‌ی کاک به‌ختیار شاره‌زووری بڵاوده‌کاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی نووسینه‌که‌دا یه‌ک ناکگرینه‌وه‌، داوا له‌ کاک به‌ختیار ده‌که‌ین که‌ له‌ نووسینێکی داهاتوویدا پێناسه‌ی خیانه‌ت و هه‌ڵه‌مان بۆ بکات! پێمان بڵێت جیاوازیی چییه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو تێرمه‌دا، ئایا پێناسه‌ زانستییه‌کان ده‌بنه‌ پێوه‌ر بۆ پێناسه‌کردن، یان زۆرینه‌ی خه‌ڵکیی ده‌بنه‌ ئه‌و پێوه‌ره‌؟! ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا کاک به‌ختیار ده‌بێت بزانێت که‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌کان له‌ باشووری کوردستاندا به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراتی به‌ڕێوه‌ناچێت و ده‌ستی ته‌زویر و خیانه‌ت کاری تێدا ده‌کات، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت روویه‌کی دیموکراتیی به‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌کان بدات. با کاک به‌ختیار له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی کاک سمکۆ ساحیبقڕانیش قسه‌یه‌ک بکات.


*********************
ئەم ناونیشانەى سەرەوە بابەتێكە كە بە ناوى چاودێرێكەوە بلاو كراوەتەوە لە كوردستان پۆستدا، منیش پیم باش بوو وەك خۆى ناونیشانەكە دابنێمەوە ئەمەش لینكەكەیەتى .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0c6f1c16

باشتر بوو براى نوسەر بە ناوى خۆیەوە ئەم نوسینە بڵاو بكاتەوە بە تایبەت كە جەخت لەسەر چاودێر بوون و ڕەخنە دەكاتەوە لەسەر بزوتنەوەى گۆڕان كە ئەمەش كارێكى زۆر باشە و ئەبێت فراوان بكرێت تا بزوتنەوەى گۆڕان توشى خلیسكان نەبێت و پێشنیار و ڕەخنەكان ببنە ئاوێنەیەكى باش بۆ خۆ بینینى بزوتنەوەكە , لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاندا فرەیى و جیاوازى لە دیدو بۆچون هەیە ئەتوانرێت ڕەخنە بە شێوەیكى بەرفراوان هەم لە پێكهاتەى پەیكەرى گۆڕان بگیرێ هەم لە ڕێكخەرەكەى كە بوەتە دیاردەیەكى ئاسایى و دوركەوتنەوە لە بە بت كردنى كەسایەتیەكانى ناو ئۆرگانەكانى گۆڕان و بە پیرۆزكردنیان , ئەكرێت پێشنیارێكى باش هەبێت و كارى لەسەر بكرێت بەڵام هیچ شتێك بەدەر نیە لە چاودێرى و پێداچونەوە .

لە خاڵەكانى یەكەم و دوەمدا ..لە نێوان هەڵە و خیانەتدا .
ئەگەر حیزبەكانى ناو دەسەڵات بەرەیەك بێت و حیزبەكانى ئۆپۆزسیۆن بەرەیەكى تر بێت ئەوا بۆ خۆى پێوەرى سەرەكى هاوڵاتیە كە دەبێتە پێوەر بۆ باشى یان خراپى هەر ڕێكخراو و حیزبێك كەلە دواجاردا تاك دەبێتە سەنتەرى بڕیاردان بۆ گرتنەدەستى دەسەڵاتى هەر حیزبێك بە دەنگ دانى سندوقەكانى هەڵبژاردن , بە واتایەكى تر ئەوە خەڵكە كە دەبێت گەورەترین دەسەڵات بێت بەسەر گۆڕین و دەستاو دەستكردنى دەسەڵاتەوە ئەگەر 31ى ئاب و هەرەس هەڵە نەبن و خیانەت بن كە خیانەت لێخۆش بونى نەبێت هەڵەش قابیلى چارەسەر بێت ئەوا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ پێوەر كە خەڵك و كۆمەڵگایە كە نابێت قبوڵى حیزبێك بكرێت كە خیانەتى كردبێت كە دەسەڵاتى ڕەها بێت .. ئەوەش هەڵبژاردنەكان و دەنگدان لە پێشەو دەكرێت بە دەنگەكانمان ئەمە بسەلمێنین كە تاك ئازاد بێت لە دەنگدان بەهەر پڕۆژەیەك كە پێ ى باش بێت كە دەرئەنجام لە نێوان هەڵە و خیانەتدا دەنگەكان دیارى دەكات كە كۆمەڵگایە .

خاڵى سێیەم ..كێشەى گۆڕان لەگەڵ پارتى و یەكێتى .
بزوتنەوەى گۆڕان وەك ئۆپۆزسیۆن و وەك بەدیلێكى دسەڵات كار لەسەر كۆى سستمى سیاسى هەرێم دەكات بە گشتگیرى و بەدەرە لە كێشەى بە كەسى كردنى ململانێكان وە لە ماوەى ئەم چوار ساڵەیدا ئەمەى سەلماندوە , ئیتر هەر هێزیك بێت تا چ ئاستێك پەیوەست بوە بەو ستراتیژەى كە تواناى نەتەوەیەك دیارى دەكات و هەڵەكانیان چین كارى لەسەر كردوە بەدەر لە بە كەسێتى كردنى كێشەكان وە ئەركى قورسى گۆڕانى قۆناغێك لە گوواستنەوەى كۆمەڵگایەك لە دەسەڵاتێكى چەق بەستویى بۆ دەسەڵاتێكى تەندروست و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات و دیارىكردنى بازنەى دەسەڵاتى حیزبەكان و دروستكردنى ستراتیژێكى نەتەوەى كە تا ئێستا گۆڕان بەردەوامە لەسەرى بۆیە بێ لەبەر چاوگرتنى نزیكى و دورى هەر كەس و حیزب و ڕێكخراوێك بەردەوامە لە كارى خۆى .

خاڵى چوارەم ... پەرلەمان .
بزوتنەوەى گۆڕان كار لەسەر دروست بونى سستمى پەرلەمانى دەكات تا بتوانرێ باشترین سستم بەرهەم بهێنى تا بڕیارەكان جڤاتى بن نەك تاكە كەسێك و تاكە حزبێك قۆرخى هەموو دەسەڵاتەكان بكات سەرەتاى هەوڵەكانى كار كردن بوو بۆ پەرلەمان وە كارى دەكرد تا پەرلەمان ببێتە ناوەندى یاساو بڕیارەكان ئەوە دوو حیزبى ناو دەسەڵات بوون هەڵسان بە پەراوێزحستنى پەرلەمان كاركردنیان لەسەر سستمى سەرۆكایەتى نەك بزوتنەوەى گۆڕان وە ئەو دەستكەوتانەى كە ئەندام پەرلەمانەكان هەیانە ئەویش هەر بڕیارى دوو حیزب بوو نەك گۆڕان بۆ خۆى گۆڕان داواى لابردنى خانەنشینى كەم كردنەوەى موچە بەرزەكانى كرد .

خاڵى پێنجەم ..جڤاتەكان .
ئەگەر حیزبەكان جۆرى پێكهاتەكانیان دوبارەكردنەوەى جۆرێك بێت لە پەیكەر بەندى سەربازى ئەوا بۆ خۆى پێكهاتەى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ كۆى حیزبە كوردیەكان و زۆرێك لە حیزبەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست جیاوازیەكى زۆرى هەیە وێناندنى پەیكەرى بزوتنەوەى گۆڕان بە هەردوو حیزبى (پارتى و یەكێتى) تێنگەیشتنێكى پێوە دیارە چونكە جڤاتى نیشتمانى و چڤاتى گشتى دوو نوینەرایەتین كە كۆمەڵین و بڕیارەكان لە ناو چڤاتى نیشتمانیدا بە زۆرینەى دەنگ پەسەند دەكرێ كە دەكاتە نوێنەرایەتى قەزاكان و تەواوكارى كە ئەمە ناكاتە مەكتەب سیاسى وە بازنە وڕایەڵەكان دروست كردنى چەند هەڵسوڕاوێكە وەك ڕایەڵەیەك بۆ پڕۆژە و داواكاریەكان كە هەردوو چڤاتەكە پاڵپشت و جێ بە جێ كارن لە پڕۆژەكان بەو واتایەى كە لە خوارەوە پێشنیار دەكرێ بۆ ناوەند لەم نێوەندەدا سەرەوە نیە وەك ئەوەى كە سەرۆك یان سكرتێر بڕیار بدات و شۆڕ بێتەوە بۆ خوارەوە بۆ جێ بە جێ كردن بە پێچەوانەوە پڕۆژەكان لە خوارەوە دەچێتە ژورەكان و پاشان بۆ ناو چڤاتى نیشتمانى بۆ جێ بە جێ كردن كە بازنە و مەكۆكانیش بە هەمان شێوەیە كە دواجار وێناندنى بە (تشكیلاتى عسكرى) تێنەگەیشتنە لە دروستكردنى ئۆرگانەكانى بزوتنەوەى گۆڕان.

خاڵى شەشەم ..لە چوار چێوەى چڤاتى نیشتمانى .
چڤاتى نیشتمانى نوێنەراتى كۆى ناوچەكان و بونى ژورەكانە وەك تایبەتمەندیتى كە ئەكرێت هەر پڕۆژە و پێشنیارێك هەبێت بۆ بەشدارى پێ كردنى سەرجەم نوێنەرەكان و ژورەكان لەسەر ڕادان بۆ هەر ڕەخنە و پێشنیارێك كارى لەسەر بكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە كە خۆ ڕێكخستنى بزوتنەوەى گۆڕان لەوێ تاو توێ بكرێت خۆ ئەگەر نا لە هەر شوێنێكى تر بكرێت ئەوا پەراوێزخستنى دەنگى نوێنەرایەتیەكان و ژورەكانە كە پێم وا بێت هیچ ئۆرگانێكى تر نیە كە ببێتە سەنتەرى بڕیار جگە لە چڤاتى نیشتمانى هەتا ئەگەر ڕێكخەر یان خانەى ڕاپەڕاندن پڕۆژەیەك یان ڕەخنە و پێشنیارێكى هەبێت دەبێت بگەڕێتەوە ناو چڤاتى نیشتمانى لەوێ بڕیارى لەسەر بدرێت كە ئەمەش مۆدێلیكى نوێیە لە گۆڕینى حیزب لە حیزبى مەكتەب سیاسى و تاك سەرۆكەوە بۆ حیزبى پەرلەمانى بە واتایەكى تر گۆڕینى حیزبى سێگۆشەیى و عامودیە بە حیزبى فەرشى و پەرلەمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە