کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی قه‌ندیل سیناریۆی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته‌ ڕوو !.

Monday, 05/09/2011, 12:00


ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ستبه‌ردار بووه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و نۆزده‌ خاڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ پای ده‌م چه‌ورکردن به‌ پاره‌ی نه‌وتی کورده‌وه. ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌سه‌ڵاتێکی شیاو نیه‌ که‌ بتوانێت خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ ببات، ئه‌وه‌ی‌ له‌شیاوی دایه‌ سیخوڕیه‌ بۆ دوژمنان و ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌گه‌ر تا ئێستاش خۆی ڕاگرتووه‌ به‌ فرت وفێڵ له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێکی ڕزیو گره‌و ده‌کات.

ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رده‌وام له‌گۆڕ ئه‌قلیه‌تی شاخ له‌ گه‌ل خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات که‌له‌ڕاستیدا ئه‌قلیه‌تی دووشاخه‌ ، ده‌کرێ بگوتری که‌ ژوهاکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌. وله‌دوای هاتنی ئه‌مریکا بۆ ئیراق ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ سه‌ڵماندوویه‌تی که‌ شیاوی ئه‌وه‌ نیه‌ ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان بکات ، هه‌ربۆیه‌ که‌وتۆته‌ گه‌ڕاوێک وخنکانی نزیک بۆته‌وه‌. چا‌ره‌نووسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌و میلله‌ته‌وه‌‌یه، ‌ ئه‌وه‌ش کارێکه‌ له‌سه‌ر ئاگاداری وهوشیاری ئه‌و میلله‌ته‌ که‌وتووه‌ ئاخو ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌گرن بۆ ڕزگار کردنی یاخو په‌ڵی ده‌گرن بۆ فڕێدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناو زبلخانی میژوو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک بده‌ینه‌ دواوه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی ڕابردوو له‌ دوای 17 شه‌بات تا ئێستا ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان که‌وتۆته‌ ته‌نگه‌ژه‌ وپه‌له‌قاژه‌یتی بۆ داڕاشتنی پیلانی دوو قۆڵی له‌ گه‌ڵ هه‌ردوو ڕژێمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردوگان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و دۆخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم تیی که‌وتووه‌‌. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ست کردن به‌ داڕژتنی چه‌ند سیناریۆێکه‌ بۆ چه‌واشه‌کردن و به‌نج کردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ که‌ له‌ پێڤاژۆی ڕاپه‌ڕیندایه‌ .
هه‌رچه‌نده‌ سه‌رای ئازادی به‌ دیمه‌ن ئارامه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ڕاپه‌ڕینن مردووه‌ ، ئه‌مه‌ ترسێکه‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تا سه‌ر ئێسقان تۆقاندووه‌. جا پیلانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ یارمه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا ‌ سیناریۆیه‌ک دابڕێژن که‌ پ ک ک و پژاک بکه‌ن به‌ بیانو بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌ی تێکه‌وتوون بۆ سه‌رقال کردنی خه‌ڵک به‌ بابه‌تی تر‌.
بۆ ڕۆشه‌ن کردنی ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ و گره‌وه‌کانی له‌سه‌ری قومار ده‌کات ئه‌وانه‌ن:

له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌یی :
1- پشت به‌ستن به‌ ئه‌مریکا و پاسه‌وانی کردن لوله‌ نه‌وته‌کان تا به‌سه‌لامه‌تی ده‌گاته‌ ناو خاکی تورکیا ، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا چاوپۆشی بکات له‌ کرده‌وه‌ نامرۆیانه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم دژی هاووڵاتیان ، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌گه‌ل سه‌دام حوسین ده‌یانکرد له‌ کاتی ئه‌نفال و بوردومانکردنی هه‌له‌بجه‌.
2- به‌ستنه‌وه‌ی تورکیا و ئێران له‌ڕێگای بازرگانی به‌ کوردستانی باشور تا ئه‌و ناوچه‌یه بکرێت به‌ مشه‌خۆر و بێ به‌رهه‌م بێت له‌ پیشه‌سازی و کشت وکاڵ ، و له‌و ڕێگایه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌رئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد دروست بکات. وهه‌روه‌ها کونترۆڵ کردنی ئابوری له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات بێت نه‌ک جه‌ماوه‌ر ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کات ده‌سه‌ڵات خواستی بتوانێت له‌م ڕێگایه‌وه‌ ته‌نگی به‌خه‌ڵک هه‌ڵنچنێت و خه‌ڵکه‌که‌ هانای بۆ ببه‌ن وبێنه‌‌ ژێر ڕکیفی ده‌سه‌ڵات.
3- به‌شداریکردن له‌ته‌ک ده‌زگای جاسوسی و فه‌رهه‌نگی تورک و ڕه‌فتار کردن له‌ شێوه‌ی ئه‌رگانه‌کۆن له‌ کوردستانی باشوور، ودامه‌زراندی سیستمێکی تیڕۆربازی وبێ یاسایی له‌هه‌رێم وشێواندنی که‌سایه‌تی کوردی.

له‌ئاستی ناوخۆ:‌
1- کردنه‌وه‌ی گفتگۆی بێ بنه‌ماو نهێنی له‌گه‌ڵ حیزبه‌ "ئۆپۆزیسیۆنه‌کان" گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو. که‌ده‌زانێت ئه‌وانه‌ش عه‌وداڵی پۆست و پایه‌و ودراون وه‌ک خۆیان ئه‌وه‌ش به‌ بگره‌و بکێش ‌و من هێن لیهێن به‌شکو نانه‌ بڕاوه‌که‌یان به‌ هه‌زار تکا وتۆبه‌ ئاسایی بکاته‌وه‌.
2- گرتن و کوتان وئه‌شکه‌نجه‌دان و تیرۆرکردنی ڕۆناکبیرو ڕۆژنامه‌وانی ڕاستگۆ و گه‌نجانی خه‌باتکار که‌ له‌ پێناو مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد ودژی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤی کورد دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ قسه‌ دێن.
3- کردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی که‌ هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وه‌ هه‌مووی که‌له‌ک بازی یه‌ وفڕی به‌ کوردایه‌تی یه‌وه‌ نیه‌. ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وه‌نده‌ نیوانی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران خۆش بێت عه‌جه‌با ئه‌وانه‌ ‌ بێده‌نگ بن له‌م قسه‌ زڵانه‌‌. ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر پێی بڵێن چۆن پردێک دروست ده‌بیت نازانێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێی بڵێت چۆن (نه‌سفی ده‌که‌ی)ده‌یڕوخێنی ، ده‌زانیت چۆن خراپی بکات ، چونکه‌ ئه‌وه‌ ئیشی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وها بووه‌.



وتا ئێستا له‌به‌ر تاڵان کردن نه‌یتوانیوه‌ له‌خه‌می ناوچه‌ ێکی دابڕاو بێت وبگره‌ له‌ کورده‌ ئاواره‌کانی که‌رکوک که‌ له‌سه‌ده‌می به‌عس که‌ ده‌رکرابوون ناتوانن بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر زێدی باب و کالیان ، و عه‌ره‌بی هاورده‌ش هه‌ر له‌په‌ره‌سه‌رندن دایه‌ ، چۆن ده‌توانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ هی چوار پارچه‌یه‌ باس بکات ، ئه‌وه‌ ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت که‌ ژێر به‌ژێر وولاتانی ده‌ژمنی تێگه‌یاندووه‌ و له‌سه‌ر بیلانی له‌م جۆره‌ ڕێکه‌وتوون.
ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات دۆزی نه‌ته‌وه‌یی باس ده‌کات ، فه‌رموو ئه‌وه‌ سندوقی ده‌نگدانه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، و ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ تیایدا قسه‌ بکات، و خه‌ڵکی ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵ دامه‌زراندی ده‌وله‌تی کوردیه‌، و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش به‌ناو "کورد" با نقه‌ێک بکه‌ن جا له‌ چی شه‌رم ده‌که‌ن؟.
4- له‌ مانگی شوبات وه‌ره‌ تا ئێستا جه‌لال تاله‌بانی و نێچیرڤان بارزانی چه‌ند جاره‌ سه‌فاو مه‌روه‌ی تاران ده‌که‌ن ، و چونیان له‌ کاته‌ هه‌ستیاره‌کان بووه‌ به‌بیانووی جۆراجۆر، و هه‌روه‌ها ئه‌ردوگان به‌ فێڵی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی ئه‌ربیل هاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت، و له‌ شوێنی مه‌سینه‌ له‌به‌رده‌می دانێن هه‌زاران ئاڵای تورکیا بۆی هه‌ڵدا، و شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر بۆی ڕازایه‌وه‌ به‌ به‌یره‌قی تورکی له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی بنده‌ستی کوردستان. ئه‌وانه‌ گشتی پیلان داڕژتن بوون بۆ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ.
5- خه‌لک گشت ئاگاداره‌ که‌ نه‌ پژاک و نه‌ پ ک ک لایه‌نی شه‌ر نین ،و بۆ چه‌ندین باره‌ پ ک ک ئاگربه‌سی یه‌کلایه‌نه‌ له‌گه‌ل تورکیا ڕاگه‌یاندووه ، وداوای ئاشتی و گفتگۆ کردن ده‌کات له‌گه‌ل تورکیا .
6- ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که‌ مه‌سعود بارزانی دای به‌ جه‌ماوه‌ر له‌دوای 17 شوبات ، که‌ تا سێ مانگ ئاره‌زووی خه‌لک دژی گه‌نده‌ڵی دێته‌ جێ، بوون به‌ بڵقی سه‌ر ئاو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌روچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات هه‌ر خۆیه‌تی.
7- لایه‌نگری ئه‌مریکا له‌ توپبارانکردنی ئێرانی له‌و کاته‌ که‌ ئه‌مریکا به‌ هه‌ر به‌هانه‌ێکه‌ له‌ ئێران ، جێگای سه‌رسووڕمانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڕشانه‌ به‌ داخوازی و نه‌خشه‌و پیڵانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت. باوه‌ڕتان هه‌بێت ئه‌مریکا نیسکه‌ و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ده‌یکات سبه‌ینێ هه‌ر ئه‌و ئه‌مرکایه‌ له‌ڕوویان ده‌داته‌وه‌.
8- دالده‌ دان و ڕێزگردن له‌ جاش و ئه‌نفالچی کان ، و نه‌دانیان به‌ ده‌ست دادگای تاوان له‌ به‌غدا، و به‌رجه‌سته‌ کردنیان له‌ که‌ناڵه‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان بۆ زماندرێژی کردن و خۆ به‌ دڵسۆزی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ زانین ، ئیهانه‌ کردنه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال و مو‌قه‌ده‌ساتی کوردی.
9- پشتیوانی کردن و پاراستی بکوژانی خۆپیشانده‌ران زیادتر له‌ شه‌ش مانگ ، وله‌بڕی ئه‌وه‌ زه‌مینه‌ دروست کردن بۆ دادگا کردنی خۆپیشانده‌ران و ڕۆشه‌نفکرانی له‌ شوێنی تاوانباران.

پیلانی یه‌که‌م:
1- ده‌سه‌ڵات به‌‌ بیانووی هێڕشی ده‌ره‌کی بۆسه‌ر قه‌ندیل کارتی سه‌خته‌ پیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌دات بۆ داخستنی دوسیه‌ی گفتوگۆ له‌ گه‌ل " ئۆپۆزیسیۆن" و ڕاگه‌یاندنی ئاشتبونه‌وه‌.
2- یارمه‌تیدانی تورکیاو ئیران به‌ پاره‌و لۆجستیکی و سیخوڕی بۆ بوردومانکردنی قه‌ندیل و ناوچه‌ سنووری یه‌کان.

پێلانی دووه‌م:
وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ێک له‌و خه‌ڵکه‌‌ له‌میدیاکانه‌وه‌ مه‌ترسی شه‌ڕی براکوژی به‌به‌ر گوێی خه‌لک هه‌ڵده‌گوترێت. تاوه‌کو خه‌ڵک ده‌ستبه‌ردار بێت له‌ هه‌رجۆره‌ به‌رگری کردنێک له‌ مافه‌کانی خۆی.
که‌واته‌ خه‌ڵکینه‌ ئیران و تورکیا مافی خۆیانه‌ خوێنمان بڕێژن له‌سه‌ر خاکی خۆمان، و خۆتان مت که‌ن ، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی چه‌نگ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌وتووه‌ لێیان تێک نه‌ده‌ن ، ونه‌کرێ به‌هه‌را با به‌دووقۆڵی و به‌بی ده‌نگی خه‌ڵک تاڵان بکه‌ن ، ئه‌گه‌رنه‌ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه‌ شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنیته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ له‌سه‌ر داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل چ شه‌ڕێکی نایه‌وه‌ تا گه‌یشت به‌وه‌ی ده‌بابه‌کانی به‌عس بێنێته‌ ناو هه‌ولێرو خوێنی کوردی پێ بڕێژن ، ئه‌مرۆکه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ فڕۆکه‌ جه‌نگی یه‌کانی تورک منداڵ و ئافره‌تی بێتاوانمان ده‌سوتێنن هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ ماڵه‌ دریخیان نه‌کردووه‌ له‌ براکوژی بۆ مانه‌وه‌یان، تا گه یشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ فیفتی فیفتی له‌بازرگانی. ئه‌گه‌ر نیشتمان فرۆش نه‌بوایه‌ن نه‌خشه‌ی میتران نه‌ده‌درا یه‌ تورک ، و عیراقی ڕوخاویان پینه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ بۆ عه‌ره‌ب ، و "هه‌رێمی فیدرالی" یا قاچاقچیه‌تی دروست نه‌ده‌بوو که‌ چاک ده‌زانن کارتۆنه‌ وناوه‌ڕۆکی ڤالایه‌ ، له‌و فیدرالیه‌ ده‌سه‌ڵات ته‌نیا شه‌ریکه‌ بازرگانه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنان وبێگانه‌، و هێچ جۆره‌ ئه‌رزشێکی دیپلوماسی بۆ دانانری له‌ ئاستی نێوده‌وله‌تی. .

د. بورهان زه‌نگنه‌.
30/8

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە