لە سایەیی پەیمانی ستراتیجیدا ٣١ ئابێکی مۆدیرن
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
ئەم پارتی دیموکراتی کوردوستانەی بە پارتی ناوی دەرچووە کە بە مسقالیش دیموکراتی میوانی نیە دوای ئاشبەتالەکە بنەمالەکەو چەند مسینە هەلگرێک و ئەوانەی کە گیرفانیان هەمیشە بەوانەوە پرە روویان کردە یەکەم مەنزلگای خیانەتی هاوشێوەی ٣١ ئاب لای ئاغاکانی ئێران ولە کەرەچ و ناویان لە پارتی و دیموکراتەوە بوو بە قیادەی مۆقەتە ولەوێوە سەرەتای خیانەتی نەتەوەیی وئامانج وهەولی ئەم بنەمالەیە لە مەسەلەی شۆرشی کوردایەتی دەرکەوت بەئاشکرا و مێژووش شایەتێکی هەمیشە زیندووە کە چۆن پێش پاسدارەکان دەکەوتن لە دژی شۆرشگێرانی کوردوستانی ئێران ولەهەموو حالتێکدا بە شێوەیەکی عەیارە ٢٤بوونە داردەستی ئەوان کە لە شەری ئێران وئێراقیشداخزمەتی ئاغاکانیان دەکرد بگەرێینەوە بۆ مێژوویەکی نزیک و تازەکردنەوەی شەری براکوژی لەدوای راپەرینەوە جاریکی تر پارتی کوردایەتی و دیموکراتی خۆی دەرخست و ٣١ئابی کردە سەرخرمانی مێژووی خیانەت وجاشایەتی کەهێزی سەدامی هێنایەوە بۆ کوردوستان پارتی لەژیر سایەیی ئەو ستراتیجیەیی کە دوای شەری براکوژیە کردیان لە نێوان خۆی ویەکیتی کە پەیمانی لەناوبردنی ئازادی ولەناوبردنی دەنگی نارەزایەتی ودەستگرتنە بەسەرسامان وداهات ودابەشکردنی هەرێم بوو پارتی ٣١ئابیکی تری بەشێوەی مۆدێرن دەخاتەپال مێژووکەیان بەشێوەیەکی سیاسی وئابوری دزینی سامانی نەوت وگرتنە دەستی دەسەلات ودابەشکردنی داهاتی نەوت ودەسەلات بەسەر ئەندامانی بنەمالەکەیدا کە ٣١ئابی سالی ١٩٩٦ تەنها بەرانبەر بە ناوچەی ژێردەسەلاتی یەکێتی بوو لە رووی سەربازییەوە بەلام ئابی مۆدێرن دژ بەهەمووکۆمەلگای ئێستاوداهاتووی کوردوستانە و شکاندنی بربرەی ئابووریە وە لەناوبردنی مەسەلەی چارەنووسی سیاسی کوردە بە مسۆگەرکردنی ئێستاوداهاتوی دەسەلاتی بنەمالەیە بە پشتیوانی تورکیا ئینجاش دەبێت چاوەروانی ئابی کوردوستانی سوریا بین .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست