کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان چی کرد و به‌ره‌و کۆێ ده‌ڕوات ؟

Thursday, 01/05/2014, 12:00



برایانی گۆڕان به‌ ڕێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ پارتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان وه‌رگرت (به‌ هه‌مان هه‌یمه‌نه‌ی جارانی پارتی که‌ هه‌موو بڕیاڕیکی په‌رله‌مان به‌ هاوئاهه‌نگی له‌ گه‌ل ئه‌وان ده‌کرێت) کۆمه‌ڵیک پۆست و مه‌رکه‌زیش وه‌رده‌گرن که‌ به‌شێکی شکلیه‌ و به‌ فعلی له‌ ده‌ست پارتی ده‌بیت ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌ پشتگیری یان بێده‌نگی له‌ چه‌ندین مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی له‌ به‌رنامه‌ی پارتی . له‌ جیاتی گۆڕانی سیسته‌م و به‌رنامه‌ و هه‌ێمه‌نه‌ی سیاسی و سه‌بازی و به‌ ووته‌ی خۆیان بنه‌ماکانی ده‌سه‌لات که‌ به‌ بۆگه‌ن و رزیویان ناو ده‌برد و دروشمیان(مۆمه‌که‌ داده‌گیرسێنین و ئه‌سپه‌که‌ ده‌سوتێنین ...) نه‌ما و بون به‌ به‌ش و شه‌ریکێ بچوک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ بێ گۆڕانی هیچ به‌رنامه‌ یان مه‌به‌ستێکی به‌رچاو .... دیاره‌ مه‌به‌ستیان له‌ نه‌هێڵان و لابردن و هه‌ڵته‌کاندن ته‌نها یه‌کێتی بووه‌ ... ئه‌گینا ئه‌وان به‌ لاوازتر بونه‌ هاوبه‌شێکی هه‌مان ده‌سه‌ڵات به‌ کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری تازه‌شه‌وه‌ که‌ خه‌لکی ناوه‌وه‌ی کوردستان و پارچه‌کانی تریش ره‌خنه‌ی توندی لی هه‌یه‌ .. چه‌ند مانگی داهاتوش سه‌لمێنه‌ری ئه‌ر راستیه‌ ده‌بێت ، ئه‌و کاته‌ش (سواربوون عه‌یبێک و دابه‌زین هه‌زار عه‌یب)، هه‌رچه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌م که‌ چونه‌ ده‌سه‌لات ده‌ستبه‌رداری نابن . له‌م هه‌لبژاردنه‌ش هه‌له‌ی گه‌ره‌یان کرد له‌ دانانی کاندیدی سه‌ره‌کی بۆ سلیمانی ، بۆیه‌ ره‌نگه‌ به‌شێک له‌ هه‌وادارانیان نه‌ڕۆنه‌ سه‌ر سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە