حکومهتی بنکه فراوان بۆ زینده بهچاڵکردنی ئۆپۆزسیۆن وداواکانی خەڵکی ناڕازییە!؟
Monday, 25/11/2013, 12:00
1951 بینراوە
بارزانی کۆبوونەوەی زۆریکرد لەگەڵ تاڵەبانیدا و لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا بە شێوازێکیتر نیشانی خەڵکیاندا، بەڵام لە ڕاسیدا هەمووی بۆ پتەوکردن و جێگیرکردنی دەسەڵاتی بنەمالەییان بوو، نەک لەبەر بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستان و ماف و ئازادییەکاندا..!؟
پاش ماڵئاوایی تاڵەبانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، گۆڕەپانەکە بۆ بارزانی تەخت بوو، بۆیە هەر زوو باڵی یەکێتی شکاند لە 30 حوزەیراندا و بەننایاسایی تەمەنی سەرۆکایەتی ساختەی خۆی درێژکردەوە و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانیش تۆزێک دەهۆڵیان لێداو ڕازی بوون پێی!؟
پارتی و بارزانی پاش هەڵبژاردنی پڕ ساختەکاریان، توانیان وەک هێزی یەکەم خۆیان نمایش بکەنەوە لەسەر حسابی شکستخواردنی یەکێتی هاوپەیمانە ستراتیجیەکەی...!؟
ئێستا یەکێتی بێ تاڵەبانی تووشی شۆکی بێ سەرۆکی و سیاسی بووە و سەرقاڵی پاکتاوی سیاسیە لە ڕیزەکانی خۆیدا و کەوتۆتە تیرۆر و تۆقاندن لە سلێمانی و گۆڕانیش تەماشاکەرە..!؟
بارزانیەکانیش گۆڕەپانەکەیان بۆ تەخت بووە و بە ئارەزووی خۆیان وەک براوە یاری بە دۆڕاوەکان دەکەن، هەرچەندە گۆڕان خۆی بە براوە دەزانێت بەڵام لە ڕاستیدا تووشی شکست بوو، کاتێک بە ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردنەکان ڕازی کرا...!؟
ئەمڕۆ بارزانی بانگهێشتی نەوشیروان مستەفای کردووە و هەر بە هەمان سیناریۆکانی پێشوو کە لەگەل تاڵەبانی ئەنجامیاندا، کۆبوونەوەی دووقۆڵی دەکەن و جگەلە خۆیان کەسیتر نازانێت باسی چی دەکەن لەو کۆبوونەوەیاندا، یان لەسەر چ شتێک ڕێکدەکەون...!؟
لەکاتێکدا نەوشیروان مستەفا لە جەلال تاڵەبانی هاوڕێی نیگەران بوو، بەحساب بۆیە جیابۆوە، لەبەرئەوەی ناوبراو لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوەی دووقۆڵی و ناڕۆشن"ناشەفا"یان ئەنجام دەدا، ئەمەش دوورە لە پرنسیپی دیموکراتی و ئازادی و شەفافیەت لە سیاسەتکردندا...!؟
ئەو قسانەی نەوشیروان مستەفا کە کردی هەمووی ڕاست بوون، بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ نێڕاست و دروستە کە خۆشی وەک تاڵەبانی کۆنە هاوڕێی هەمان سینارێۆ دووبارە دەکاتەوە؟
بەڵام دووبارەکردنەوەکەی نەوشیروان مستەفا لاوازترو خراپتر لەوەی تاڵەبانی کە کردی؟ لەبەرئەوەی تاڵەبانی نەیدەشاردەوە کە ئەو لە ناو یەکێتیدا تاکە بڕیاردەرە و تاکە دیکتاتۆەرە و ئەوانەی دەوروپشتی بەس سەردەلەقێنن بۆ مامی خۆیان و هێچ ڕاو بۆچوونێکی تریان نیە...!؟
بەڵام نەوشیروان مستەفا باس لە دیموکراتی و شەفافیەت و جڤاتی نیشتمانی و ژووری دیبلۆماسی و ....ززۆر شتی تر دەکات، کە بزووتنەوەی گۆڕان جیاوازە لە یەکێتی و پارتی و پارتە کۆنەکان بۆیە ئەو بزووتنەوەیە توانی دەنگێکی زۆری خەڵکی ناڕازی بۆخی ڕاکێشێت..!؟
بەڵام سەردانەکەی ئەمڕۆ پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت، کە خۆی تاکە بڕیاردەرە و ئەو جفات و ژوورانەی دروستیان کردووە تەنها بۆ سەرقاڵکردن و گەوجاندنی گەنجان و خەڵکی ناڕازی کوردستان و گۆڕانخوازانە، بۆیە لە خۆیی و سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی کەس قسەی ناڕوات!؟
حکومەتی بنکەفراوان لەسەر ئەم بناغە سیاسیە، تەنها درێژەدانە بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و دیکتاتۆر و سوڵتانەکانی پارتەکان، بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە...!؟
خەڵکی ناڕازی کوردستانیش بە هیوایەکی گەورەترەوە بران بۆ سەر سندوقی دەنگدان..!؟
نەوشیروان مستەفا وای لە خەڵک گەیاند کە سوڵتان بارزانی بگۆڕێت، بەڵام خۆیشی بوو بە سوڵتانی گۆڕان و وا خەریکە لە گەڵ سوڵتان بارزانیدا دەبنە هاوپەیمان...!؟
گەر دەسەڵاتی بنەماڵەیی باڵا دەست بێت هەر حکومەتێک دروستبکرێت، دەبێتەوە بە پاشکۆی سیاسەتی بنەماڵەی سەردەست و سوڵتانەکان...!؟
هەمووشی لەژێرناوی دیموکراتی و مافەکانی خەڵکەوە ئەنجام دەدرێت، کە هیچ نیە جگەلە خۆڵکردنە چاوی خەلکی ناڕازی کوردستان..!؟