بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای ساڵێك
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
مێژووی یه‌ك ساڵی پارله‌مان ،هاتنی یه‌که‌م فڕاکسیۆن بۆ نێو گفتوگۆکانی پارله‌مان، هه‌نگاو نان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه سیاسییه‌ی که‌له‌کوردستان دا هه‌بوو، هه‌نگاوی جیدین وده‌کرێت مرۆڤ ئاماژه‌یان پێ‌بکات و ناشکرێت ته‌نها ئه‌مه‌بکرێته هێماکانی سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌ک، که‌ووته‌کانی سه‌رکرده‌کانیان وا نیشان ده‌ده‌ن که‌ئیتر هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان له (گرده‌که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سانێكی ماستڕۆ بۆ دانانی پلانی درێژ خایه‌ن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه به‌بێ کاریگه‌ری هاوڕییه‌تی ودۆستایه‌تی وناوچه‌یا‌تی و هتد.... ده‌ست پێ ده‌کات) . که‌چی ئه‌گه‌ر وویستمان لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی جیدی بکه‌ین له‌سه‌ر ئایا ته‌مه‌نی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌تا چه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئایا ستراکچه‌ڕ و دیزاینی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌چێوه‌ی داهاتووی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌یی و هه‌رێمی وکوردستاندا داڕێژراوه؟ ئایا هه‌تا چه‌ند بیر له‌داهاتووی خۆشگوزه‌رانی نه‌وه‌کانی داهاتوو کراوه‌ته‌و؟ کێن ئه‌وانه‌ی ده‌کرێن به‌ده‌موچاوی بزووتنه‌وه‌که ؟ئه‌مانه‌ی من ئاماژه‌م پێدان زیاتر ده‌کرێت وه‌ڵامه‌کان به‌شێوه‌یه‌ك بێت که‌به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند چاوپێکه‌وتنانه‌ی کاك (نه‌وشیروان) دا که‌متر له‌بابه‌ته هه‌نوکه‌ییه‌کاندا ده‌خولێته‌وه، که ئه‌مه‌ش من وای بۆ ده‌چم که‌زیاتر له‌بزووتنه‌وه‌یه‌کی پڕۆفیشناڵ دا نابینرێت ،چونکه‌سیاسه‌ت گرنگییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که‌چۆن ده‌توانیت له‌کێبڕکێ هه‌نوکه‌ییه‌کاندا گیر نه‌خۆیت ،بیر زیاتر له‌داهاتوویه‌کی به‌رنامه داڕێژراوی ململانێکاندا چڕ ده‌بیته‌وه، که‌ئه‌مه‌شیان به‌داخه‌وه که من له‌م بزووتنه‌وه‌یه دا نایبینم، به‌تایبه‌ت که‌ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خۆی له‌بازنه‌یه‌کی داخراوی کۆنه توولزی سیاسی نێو 35 ساڵه‌ی خه‌باتی زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌که‌دا ده‌بینرێت به‌تایبه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کان بۆ نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌به‌غداد. به‌ووته‌ی خودی کاک (نه‌وشیروان) ئه‌وان به‌دوای کواله‌تیدا ده‌گه‌ڕان و ئه‌و که‌سانه‌شیان کاندیدکردوه ، وه‌لێ من پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م که‌پێموایه چۆن (یه‌کێتی و پارتی) خزم خزمانێ و کوتله‌و کوتله‌بازی به‌رۆکیانی گرتووه ،وا خه‌ریکه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش به‌هه‌مان ڕێڕه‌ودا ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت وا ته‌شه‌نه‌ده‌کات باوڕ ناکه‌م به‌ئاسانی به‌رۆکی به‌ردات. خاڵێکی تر که‌ویستم سه‌رنجێک بخه‌مه‌سه‌ری ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ،ئایا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی بۆ هێنده تینووی شتی بچوك بچوك بێت، به‌تایبه‌ت له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا وه‌کو که زۆر جار له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا (سبه‌ی) ده‌بیندرێت که‌فڵان سه‌ردانی فڵان شوێنی کردوه ،که‌من خودی خۆم وه‌کو ئاگادارێك له‌م بواره‌دا باوڕ ناکه‌م هێنده کاریگه‌ری هه‌بووبێت له‌په‌یوه‌ندی دروستکردن،له شوێنی ئه‌وه که ده‌بوو له‌گه‌ڵ زۆر شوێندا له مێژبووایه هه‌نگاویان بۆ بهاویشتبایه، ئه‌وه‌شه‌یان دووباره ده‌گه‌ڕه‌ێته‌وه بۆ به‌کارهێنانی هه‌مان تولزی سیاسی کۆن له‌ده‌ستنیشان کردنی که‌سانی کۆنه دۆست و کۆنه‌هاوڕێ به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامو به‌روبوومه‌کانی له‌تووڕه‌کردن و دوورخستنه‌وه‌ی که‌سانێك که‌زۆر گرنگه له‌م قۆناخه‌دا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشتان نه‌بن با دووژمنتان نه‌بن. یاخود ئێوه‌ش که‌سانێک بن بتوانن به‌ویژدان و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بڕیاڕ بده‌ن نه‌ك کۆنه هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی به‌تایبه‌ت زۆر له‌کۆنه‌هاوڕێکانتان به‌شێک بوون له‌تاوان و دزی ڕاوه‌دونانی ده‌نگه‌ئازادی خوازه‌کان .دواین سه‌رنجم هیوادارم ئێوه‌ش وه‌کو پارتی و یه‌کێتی مه‌که‌ن کاتێك که خه‌ڵک داوای هێنانه‌پێشی گه‌نجیان لێ ده‌کات (گه‌نجێکی مردوو پێشکه‌ش ده‌که‌ن) کاتێك خه‌ڵک داوای که‌سێكی بێلایه‌نیان لێ ده‌کات (بێلایه‌نێکی درۆزن ده‌هێننه‌پێش) ... هتد..
[email protected]London
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست