کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك ...سەیرى پێشمەرگەیەكى ماندونەناس بكە!!!...

Thursday, 17/05/2012, 12:00




ئەوە چ زمانێكە؟!... ئەوە كێیە تەزوو بەجەستەیەدا بروسك ئاسا گوزەر ناكا؟!... ئەوە كێیە كوڕانى ڕۆژى تەنگانە بەپاڵ و كۆسە كۆسە وەلا دەخات؟!... ئەوە كێیە هێندەبوێرە ئەوێ ڕۆژێ گەنجانى نیشتمان گیانفیدا و توێشەبەرەو ئۆردوى ڕێیان تەنها نانە ڕەق بوو!!....ئەوڕۆ ئێوەلە قولەى قافەوە دەڕواننە ئەوان؟!...
سەرۆك ... ئەمە كابینەى چاكسازى و پاكسازییە؟!...
سەرۆك ئەمە مشتێك لە نمونەى خەروارێكە؟!...
سەرۆك تۆ سەرۆكى هەرێمى كورددستانى؟!...
تۆ بەرپرسیارى لەژیان و كەرامەت و بژێوى تاك بەتاكى ڕۆڵەى ئەم نیشتمانە؟!...
سەرۆك... بڕوانە هەمیشە لە هەڤپەیڤین و دیدارەكانتا دەبێژى، من شانازى بەوە دەكەم كە پێشمەرگە بوم!!... سەرۆك بڕوانە پێشمەرگە چى لێ هاتووە؟!...
سەرۆك پێشمەرگە ... پاڵى پێوە دەنێنن!!...
سەرۆك پێشمەرگە... كەسى شیاو لە شوێنى شیاو داوا ئەكات؟!...
سەرۆك پێشمەرگە... دەبێژێ بابتانبینین؟!....
سەرۆك پێشمەرگەیەكت...كە بەتەمایت سەربەخۆیى و دەوڵەتى كوردى لەسەردەستى ئەوان ئیعلان بكەیت، گوێى لێ بگرە یانزە ساڵە لە جێنزرگە و هەوارى مەعسكەر سەلامەكەى بەعسا ژیان ئەگوزەرێنێ ...سەرۆك؟!...
ئاخر سەرۆك ... ویژدانمان ئازارمان دەدا... بڕوانە چیتان پێ دەڵێن:
وەڵاعەیبە... ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن... وەڵا عەیبە...بیلا عەیبە!!!...
سەرۆك تو ویژدان ئەمشەو چۆن سەردەخەیتە سەر سەرین؟!....

سەرۆك ... تو خوێنى ئەوشەهیدانەى كە هەردەم بە هێڵى سور باسى دەكەى و دەڵێیت ئەمڕۆژانە بە خوێن و خوێنى شەهیدان بەرهەم هاتوە، فریاى ئەو پێشمەرگەیە بكەوە، چونكە تۆ پێویستە بیسەلمێنى كەسەرۆكى گشت هەرێم و گشت پێشمەرگەى كوردستانى!!!!...
ببورن...پەنجەم،هەستم نە گۆئەكات، نەئەجوڵێ تا درێژەبەم بەوەى بینیم بەوەى بیستم!!!!!....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە