ئایا حجاب لە ئاین و ئیمان و ئەخلاقەوە هاتووە؟!
Tuesday, 03/09/2013, 12:00
8037 بینراوە
(حجاب شتێکی عادەتیە و فەرزێکی ئیسلامی نیە)
"ئەزهەر"
بەشی یەکەم
لەچک، سەرپۆش یاخود ئەوەی ئێستە پێی دەوترێ حجاب لە مێژوویەکی کۆنەوە هەیە و چەندان رەهەندی جیاوازی لە خۆ گرتووە. سەرەتا بە لە رەهەندێکی سروشتیەوە دەستی پێکرد، ئینجا رەهەندە کۆمەڵایەتی و چینایەتی و ئاینیەکان تا دەگات بە رەهەندە سیاسیەکەی ئەمێستای. ئەوەی کە جێگەی سەرنجە لێرەدا، ئەو رەهەندە سیاسیەیە کە بە ناوی ئاینەوە خۆی خزاندۆتە نێو کۆمەڵگەی کوردیەوە. ئیسلامیەکانی کوردستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە حجاب پەیامێکی خودایی و فەرزێکی ئاینیە، بەڵام دوورونزیک پەیوەندی بە خودا و ئاینەوە نیە بگرە تەناه مەسەلەیەکی سیاسیە و ئیسلامی سیاسی لە پشتیەوە خۆی مەڵاسداوە. لە کوردستان مەسەلەکە زۆر لەوە واوەترە وەک لە ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتدا دەگوزەرێ چونکە لە کوردستان هەرچی سیما و مۆرکێکی کوردەواری هەیە تەبدیلیان کردووە بە سیما و مۆرکێکی عەرەبی ئیخوانی و وەهابی کە خودی کۆمەڵگە عەرەبیەکان داد و بێدادیانە لە دەستیان، کەچی حجاب لە ژیانی کۆمەڵایەتی و شەخسی ئەو رابەر و سەرۆکانەی کە حجاب هاوردەی وڵاتانی تر دەکەن، ئەوەندە موهیم نیە و بگرە بوونیشی نیە.
ئەوەی گرنگە لێی بکۆڵرێتەوە بۆچی حجاب ئاوها تەشەنەدەکات، بەتایبەت لە کوردستان؟ ئایا حجاب ئاین و ئیمان و ئەخلاقە؟ بۆچی ئیسلامیەکان یەکسەر پەنا بۆ حجاب کردنی ژنان دەبەن؟ ئایا حجاب وەک دەڵێن مەسەلەیەک یان ئیختیارێکی شەخسیە؟ لەمەش گرنگتر ئەوەیە لێی بدوێین ئایا بۆچی لە کوردستان، لە لایەن رێکخراو و کەسانی رۆشنبیری علمانیەوە ئەم مەسەلەیە بە پێی پێویست نەکەوتۆتە بەرباس؟ ئەستەمە گەر کەسێک، شاعیرێک یان نوسەرێک، تۆزقاڵێک باوەڕی بە جوانی و ناسکی ژیان هەبێ و باس لەم حجابە نەکات و هەڵوێستی نەبێ لەسەری!
حجاب رەهەندێکی سیاسی زۆر خەتەری هەیە کە تەنها ئامانج لێی کوشتنی ئەو جیهانە رەنگاورەنگاڵییەی کۆمەڵگەی کوردیە کە روحی مرۆڤی کرد و کۆمەڵگەی کوردەواری لەسەر بنیات نراوە بۆ نمونە جلوبەرگی کوردی ئافرەتان و شایی کوردی و شەوق و رەونەقەکەی. هەر کۆمەڵگەیەکیش ئەو چەند رەگەزە فەرهنەگی و کەلتورییەی تێدا بخنکێنرێ ئەوا بەرەو نەمان دەچێت وەک ئێستە لە کوردستان لە حجاب و کاریگەریەکانیدا دەیبینین.
ئاین و حجاب...
کات چێشتەنگاوبوو من نان و چای بەیانیم دەخوارد، کە گوێم لە دەنگێک بوو لە رادیۆکەوە قسەی دەکرد. دیار بوو دەنگی مامۆستایەکی ئاینی بوو، نەک مەلا قەدیمیەکانی خۆمان،ئەو مامۆستا ئاینیەئەفەندیانەی کە بیروباوەڕی ئیخوان موسلمین بڵاودەکەنەوە لە کوردستان. باسەکەی لەسەر حجاب بوو. ئەم چەند وشەیەم زۆر چاک لە یادە کە دەیگوت: (ئەی خوشکینە، ئەی خوشکی موسڵمان گەر دەتەوێ ئاینەکەت بەرز راگری... گەر دەتەوێ ئیمانەکەت بە قوەت بکەیت... گەر دەتەوێ ئەخلاقەکەت جوانتر بێت ئەوا حجابەکەت بپۆشە) لە ناخی خۆیدا مامۆستاکە لە من دڵنیاتر بوو کە حجاب هیچ پەیوەندیەکی بە ئاین و ئیمان و ئەخلاق جوانیەوە نیە بەڵکو مەسەلەیەکی سیاسیە و بەس.
ئەم حجابەی ئێستا هەیە لە هیچ یەکێک لە دەورەکانی ئیسلامیدا بوونی نەبووە، تەنانەت لەسەردەمی پێغەمبەری ئیسلامدا نە ئیسلام ئەوەندە وشک و برینگ بووە و نە حجابیش پێوەری ئیسلام بوون و ئیمان بە قوەتی و ئەخلاق جوانی بووە. من لێرەدا داکۆکی لە قورئان و ئیسلام ناکەم و بەڵکو حەقیقەت چۆن بووە و چۆنە دەبێ ئاوها بەیان بکرێ بێ هیچ مەرامێکی سیاسی. گومانی تیدا نیە، قورئان تەنها مەتنە کە هەموو موسڵمانانی جیهان بە هەر بیرورایەکی جیاوازیانەوە کۆکن لەسەری بۆیە منیش تەنها قورئان بە پێوەر دەگرم بۆ باسکردنی حجاب لە ئیسلامدا. جا بۆیە من ناچمە سەر هیچ حەدیس و گوتەی فڵان و فیسار گەر بشچینە سەری ئەوا ئەوانیش بەلای ئەوەدا دەشکێنەوە کە حجاب ئەو رەمزی ئاینی و شەرەفە سیاسیە نیە کە ئیسلامیەکانی ئێستا هەموو گرەوەکانی خۆیانیان تێدا کۆکردۆتەوە.
لە پێس ئیسلامەوە ئاینەکانی جولەکە و مەسیحی باسی حجابیان کردووە، تەنانەت ئاینی هندۆسیش. بگرە ئەوەندەی لەو ئاینانەدا بە توند و تیژی و بە دەقی ئاینی تایبەت باسی لێکراوە، لە قورئاندا ئاوها باس نەکراوە، بگرە ئایەتێک نیە کە باس لە فەرزکردنی حجاب بکات بەسەر ئافرەتانی موسڵماندا. من لێرەدا ئەو مەتنە ئاینیە توند و فەرزکراوانە ناهێنمەوە کە هەر دوو ئاینی جوڵەکە و مەسیحی باسی حجاب دەکەن، گەر کەسێک بیەوێت بیبینێت ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت لە گوگڵ بە ئاسانی دستی بکەوێت، بەڵکو تەنها ئەو ئایەتە ئیسلامیانە دەهێنمەوە کە لە قورئاندا باس کراوە
بە زۆری لە چوار پێنچ جێگەدا قورئان باس لە حجاب دەکات، لە سورەتەکانی نور و ئەحزاب. دیارە بۆ هەر یەکێکیان رووداوێک هەبووە لەو زەمانەدا. با بیان خوێنینەوە بزانین چ دەڵێن: (سوودێکی زۆرم لە تەرجەمە کوردیەکانی هەردوو وەرگێڕی قورئان بۆ کوردی "هەژار و بورهان محەمەد ئەمین" وەر گرتووە)
یەکەم: (ۆقُل للمُۆمِنَاتِ ێغچُچنَ مِن أَبێَاڕهِن ۆێحفَڤنَ فُرُوجَهُن ۆڵا یُبدِینَ زِینَتَهُن إِلا مَا ڤَهَرَ مِنهَا ۆلێچڕبنَ بِخُمُڕهِن عَڵى جُیُوبِهِن ۆڵا یُبدِینَ زِینَتَهُن) إلى قوله: (ۆڵا ێچڕبنَ بِأَرجُلِهِن لِیُعڵمَ مَا یُخفِینَ مِن زِینَتِهِن ۆتُوبُوا إِڵى اللهِ جَمِیعاً أَیهَا المُۆمِنُونَ ڵعَلكُم تُفلِحُونَ) [سورەتی النور:٣١]
واتە: (بە ئافرەتانی ئیماندار بڵێ با چاویان داخەن و شەرمی خۆیان بپارێزن و زینەتی/ خشڵی خۆیان وەدەر نەخەن جگە لەوەی کە دیارە. با سەرپۆشەکانیان سینە و بەرۆکیان داپۆشێ. وە نابێ ئافرەتانی ئیماندار قاچیان بدەن بە زەویدا تا بزانرێت کە خشڵدارن /زینەتدارن. ئەی ئیمانداران بگەڕێنەوە لای خودا بەشکو رزگار و سەرفراز بن.)
دیارە ئەوەی لەم ئایەتەدا هاتووە تەنها هەندێ رێنمایی ئاکار و هەڵسوکەوتە بۆ ئافرەتان و بە هیچ کلۆجێک باس باسی حجاب نیە.
دووەم: (ۆالقَۆعدُ مِنَ النسَاو اللاتی ڵا ێرجُونَ نِكَاحاً فَڵیسَ عَڵیهِن جُنَاحٌ أَن ێچَعنَ پِێابَهُن غَیرَ مُتَبَرِّجَاتِ بِزِینَەٍ ۆأَن ێستَعفِفنَ خَیرٌ لهُن ۆاللهُ سَمِیعٌ عِلِیمٌ) [سورەتی النور:٦٠]
واتە: (ئەو ئافرەتانەی وەختی شوویان بەسەرچووە، هیچ گوناهێکیان لەسەر نیە گەر سەرپۆش/هەندێ لە جلکەکانیان فڕێ بدەن بەڵام خشلەکانیان نیشان نەدەن. بۆ ئەوان وەها باشترە پاک و شەرمن بن. خوا بیسەر و زانایە.)
دەبینین لەم ئایەتەشدا نەک هەر باسی حجاب لەسەر کردن نیە بگرە باسی فڕیدانی هەندێ جلکی داپۆشراوە بۆ هەندێ لە ئافرەتان ئەوانەی کە ماونەتەوە و شوویان نەکردووە.
سێێەم: (یا نِسَاو النَّبِیِّ ڵسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاو إِنِ اتَّقَیْتُنَّ فَلا تَخْچَعْنَ بِالْقَوْلِ فَێگْمَعَ الَّژِی فِی قَلْبِهِ مَرَچٌ ۆقُلْنَ قَوْلا مَّعْرُوفًا) [الاحزاب:٣٢] (وقَرنَ فِی بُیُوتِكُن ۆڵا تَبَرَّجنَ تَبَرجَ الجاَهِلِیەِ الأوڵى ۆأَقِمْنَ الێَّلاەَ ۆێتِینَ الزَّكَاەَ ۆأَگِعْنَ اللَّهَ ۆرَسُوڵهُ إِنَّمَا یُڕیدُ اللَّهُ لِیُژْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْڵ الْبَیْتِ ۆیُگَهِّرَكُمْ تَگْهِیرًا) [الاحزاب:٣٣]
ئەم ئایەتانە تایبەتە بە ژنەکانی پێغەمبەر، ئەوەتا لە ئایەتی (٣٢)دا دەڵێت: (ئەی ژنانی پێغەمبەر ئێوە وەک ژنانی تر نین. ئەگەر خۆتان دەپارێزن زۆر بە خاوی قسە مەکەن نەوەکو کەسێک غەرەزێکی لە دڵدابێت. قسەی باش و بەجێ بکەن) ئینجا دێتە سەر ئایەتی ٣٣ کە ماناکەی ئەمەیە:(مەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانی خۆتان وەک دەورانی نەزانی پێشوو، زینەت و جوان خۆتان وەدەر مەخەن، نوێژ بکەن و زەکات بدەن،گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەر بن، ئێوە کە خەڵکی ئەم ماڵەن خوا دەیەوێت چەپەڵیتان لەسەر لابا و پاک و خاوێنتان رابگرێ.)
دیسانەوە دەڵێم ئایا هیچ ئاماژەیەک لەم دوو ئایەتەدا هەیە کە حجاب فەرز بکرێ بەسەر ئافرەتاندا بەتایبەت کە ئەم دوو ئایەتە تایبەتە بە ژنەکانی پێغەمبەری ئیسلام.
چوارەم: (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُیُوتَ النَّبِیِّ إِلاَّ أَن یُۆْژَنَ ڵكُمْ إِڵى گَعَامٍ غَیْرَ نَاڤِڕینَ إِنَاهُ ۆڵكِنْ إِژَا دُعِیتُمْ فَادْخُلُوا فَإِژَا گَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا ۆلا مُسْتَأْنِسِینَ لِحَدِیپٍ إِنَّ ژَلِكُمْ كَانَ یُۆْژِی النَّبِیَّ فَێسْتَحْیِی مِنكُمْ ۆاللَّهُ لا ێسْتَحْیِی مِنَ الْحَقِّ ۆإِژَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن ۆرَاو حِجَابٍ ژَلِكُمْ أَگْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ ۆقُلُوبِهِنَّ ۆمَا كَانَ ڵكُمْ أَن تُۆْژُوا رَسُوڵ اللَّهِ ۆلا أَن تَنكِحُوا أَزْۆاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ژَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَڤِیمًا) [الاحزاب:٥٣]
واتە:(ئەی ئیمانداران مەچنە ژوورێ بۆ ماڵەکانی پێغەمبەر، مەگەر بۆ ژەمێکی نان خواردن بانگ بکرێن، ئەگەر چووشن نابێ وەختێکی وابچن کە ژەمە خواردنەکە ئامادە نەبووە. هەر کە نانەکەتان خوارد بڵاوەی لێ بکەن و خۆ بە قسەوە خەریک مەکەن. ئەم کارەتان پێغەمەبر ئازار دەدا و شەرمتان لێدەکات دەنگتان بدات. خودا لە قسەی راست گوتن شەرم ناکا. هەر کاتێکیش داوا شتێکتان لە ژنەکانی پێغەمبەر کرد ئەوا لە پشت پەردەوە داوایان لێ بکەن. ئەو کارە لە دڵپاکی ئێوە و ئەوانیشەوە نزیکترە. نابێ ئازاری پێغەمبەری خودا بدەن. دوای ئەو هەرگیز بۆتان نیە ژنەکانی مارە بکەن لە خۆتان. ئەم کارە لە لای خودا گوناهێکی زۆر گەورەیە)
لێرەشدا هەر باس باسی ژنەکانی پێغەمبەرە و تەعمیم نەکراوە بەسەر هەموو ئافرەتاندا. لە یەک جێگەدا کە هاتووە (فَاسْأَلُوهُنَّ مِن ۆرَاو حِجَابٍ) "لە پشت پەردەوە قسەیان لەگەڵ بکەن یان داوای شتیان لێ بکەن" کراوە بە رێسا و یاسایەک بەدەست ئیسلامیەکانەوە گوایە ئەوە نیشانەی حجابە. لەوێدا حجاب قەت بە مانای ئەو لەچکەی نیە کە ئێستە پیی دەوترێت حجاب بەڵکو بە مانای پەردەیەک یان بەینکەرێک دێت. گریمان ئەوە مانای حجابە، خۆ مەسەلەکە باسی ژنەکانی پێغەمبەرە و هەر کەسیش بیەوێت ئەمە لاسایی بکاتەوە ئەوا گوناهی دەگات چونکە خۆیان دەبەنە ریزی پێغەمبەر و ژنەکانیشیان دەبەنە ئاستی ژنەکانی پێغەمەبەرەوە. جگە لەمانە ئایا لەم ئایەتەدا هاتووە کە حجاب فەرز بکات یان بیکات بە پێوەرێک بۆ ئیمان و ئەخلاق!
پێنجەم: (ێا أَیُّهَا النَّبِیُّ قُل لِّأَزْۆاجِكَ ۆبَنَاتِكَ ۆنِسَاو الْمُۆْمِنِینَ یُدْنِینَ عَڵیْهِنَّ مِن جَلابِیبِهِنَّ ژَلِكَ أَدْنَى أَن یُعْرَفْنَ فَلا یُۆْژَیْنَ ۆكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِیمًا) [الاحزاب:٥٩]
واتە: (ئەی پێغەمبەر بە ژنەکان و کچەکان و ئافرەتانی باوەڕدار بڵێ با خۆیان بە چارشێوەکانیان/عەباکانیان داپۆشن. ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە باشتر بناسرێن و عەزیەت نەدرێن. خوا لێ خوشبوو و میهرەبانە)
ئەم ئایەتە تەنها ئایەتە کە ئیسلامیەکان دەیکەن بە بەڵگە بۆ بوونی حجاب لە ئیسلامدا، بەڵام لە راستیدا لەم ئایەتەدا بە هیچ شێوەیەک باسی فەرزکردنی حجابی تێدا نەکراوە بەتایبەت ئەم حجابەی کە ئێستە هەیە. تا ئێستا بەڵگەیەکی مەلموس و واقعی ئەوتۆ لەبەردەستدا نیە کە هیچ یەکێک لە ژنەکان و کچەکانی پێغەمبەری ئیسلام حجابیان پۆشی بێ، ئەم حجابەی کە ئیخوانەکان و وەهابیەکان فەرزی دەکەن. زۆر روونە کە لەوێدا دەڵێت (قل) نەک (افرچ) واتە بەلاغی زمانەکە نەک زۆر توند نیە بگرە زۆر نەرم و نیانیشە گەر بەراوردی بکەین لەگەڵ دەقە ئاینیەکانی جولەکە و مەسیحی، بەڵکو باس لەسەر ئەو چارشێوە یان عەبا قەدیمییەیە کە جارانی ئەو دەم هەر ئەوە هەبووە وەک چۆن لە دەیە کۆنەکانی کۆمەڵگەی ئێمەدا هەبووە.
لەم ئایەتە و هەموو ئەو ئایەتانەی باس لە مەسەلەی ئافرەت دەکەن چەند لایەنێک دێتە پێشێ کە گرنگە باس بکرێن. لە بەشی دادێ هەوڵ دەدەین باسی لێوە بکەین......
ئۆگۆستی ٢٠١٣
.