کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناسح عبدلرحیم له‌دایک بوی ئه‌و شاره‌یه‌ که‌ ئێوه‌ په‌نجه‌ی کچان و ژنانتان تێدا بری بۆ موستیله‌ کانیان،

Friday, 10/04/2009, 12:00


کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی ، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، مرۆڤ دۆستان ،ئازادیخوازانی دونیا ، میدیا ئازاده‌کان ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی چه‌ند جار شه‌هید، وا ناسح وبدلرحیمی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس وخاوه‌ن قه‌ڵمێکی بوێر له‌به‌رده‌م له‌ چاوه‌روانی دادگایه‌کی ناعه‌داله‌ت قێزون دایه‌، ده‌سه‌ڵاتێک دادگایی رۆڵه‌یه‌کی به‌جێماوی پاش کیمیاباران ده‌کات، له‌سه‌ر حه‌قبێژی و راستگۆیی و هه‌ڵماڵینی گه‌نده‌ڵه‌ییه‌کانی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی مافیایی جه‌لال و مه‌سعود و به‌فیتی فه‌ریدون جوانرۆیی به‌کرێگیراوی ئێران و ئیتڵاعات ، ئه‌م لاوه‌ رۆژنامه‌ نوس و ئازاده‌ له‌دایک بوی هه‌ڵبجه‌یه‌ ، ئه‌و هه‌ڵبجه‌یه‌ی که‌ به‌رپرسانی هه‌ردو حیزبی مافیایی له‌کاتێکدا 5000 مرۆڤیان دا به‌ژه‌هر خواردن به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان و به‌ته‌رمی نازدارو به‌جێماوی کیژۆڵه‌ چاو گه‌شه‌کانی هه‌ڵبه‌جه‌ هه‌وه‌سی خۆیان دامه‌رکانده‌وه‌ و په‌نجه‌ی ده‌یان ژن و کچیان له‌م شاره‌دا به‌قه‌مه‌ بریه‌وه‌ بۆ خاتر موستیله‌ کانی ده‌ستیان و هه‌مو ماڵو موڵکی به‌جێماوی خه‌ڵکی هه‌ڵبجه‌یان ئاودی و ئێران کرد، چجای ئه‌وه‌ش تارق هاشمی فرۆکه‌وانیان ده‌رباز کردو تائێستاش ئاماده‌نین واژو له‌سه‌ر له‌ سێداره‌دانی علی کیمیاوی و سوڵتان هاشم بکه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌مو ئه‌م تاوانکاریانه‌دا ئه‌و یاسا سه‌روه‌ره‌ نه‌هاته‌ ده‌نگ و له‌به‌رامبه‌ریشدا دادگای دروستکراوی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ ی کورد کوژ ووجودی نیه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر حه‌قبێژی ناسح ده‌ده‌نه‌ دادگا ، که‌ دیارنیه‌ چاره‌نوسی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ ئازاده‌ به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێ ، بۆیه‌ داواله‌ هه‌مو رێکخراوه‌ مرۆییه‌کان و که‌سایه‌تی و میدیا ی ئازاد و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵبجه‌ ی شه‌هید ده‌که‌ین له‌ رۆژی 20ی مانگ برژێنه‌ سه‌ر جاده‌و به‌هوتاف کێشان ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌نی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ سوک و سه‌لیم و ریسوابکه‌ن و به‌ر له‌و دادگا ناعه‌داله‌ته‌ بگرن که‌ رۆڵه‌یه‌کی به‌جێماوی پاش کیمیاباران چاوه‌روانی چاره‌نوسێکی نادیار ده‌کات. وه‌داواش له‌ کوردستان پۆست و رۆژنامه‌ی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ین هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر و نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بکه‌ن ، ئێمه‌ش دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بێ وچان ده‌سه‌ڵاتی مافیای ره‌زیل و فه‌زیل بکه ین. به‌ براو هاوکاریشمان کاک ناسح ده‌ڵێین ته‌نها نیت و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازت له‌ پشته‌و چۆک بۆ ئه‌و دادگا دروستکراوه‌ دانه‌ده‌ی ، سه‌رکه‌وتنیش هه‌ر بۆ حه‌ق و راستیه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە