به‌پارێزگاربوونى دوزخورماتوو و ته‌له‌عفه‌ر و كۆنفيدرالي
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
1795 بینراوە
ئه‌وبرِياره‌ى ماليكى بۆ به‌پارێزگابوونى قه‌زاكانى ته‌له‌عفه‌ر و دووزخورماتوو مقۆ مقۆيه‌كى زۆري له‌ناوه‌نده‌كانى سياسي و ميديايي و شه‌قام دروست كرد، بۆچوونه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى رِه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و برِياره‌يه، پاساوه‌كانيش زياتر بۆ برِيارێكى سياسي و هه‌لَمه‌ته‌كانى هه‌لَبژاردني ده‌گه‌رِێننه‌وه به‌وه‌ى ماليكى له‌و مه‌سيجه‌يدا ده‌يه‌وێ هه‌ست و نه‌ست و سۆزى توركمان و به‌شێك له‌كورد به‌ره‌و لاي خۆي رِاكێشێ، له‌كاتێكدا هه‌قيقه‌تێكى حاشا هه‌لَنه‌گر هه‌يه كه ئێراق بۆ سه‌ر سێ ناوچه‌ى جوگرافي سياسي دابه‌ش بووه ئه‌ويش كورد له‌لايه‌ك و سوننه و شيعه‌يش هه‌ريه‌كه‌يان له‌لايه‌كى ديكه، به‌كلَۆجێ هه‌لَوێسته‌كان له‌مه‌رِ پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا يه‌كلايي بووه‌ته‌وه و سه‌رنجرِاكێشان و به‌ده‌ستخستنى چه‌ند ده‌نگێك هيچ له‌كۆي ده‌ره‌نجامه‌كان ناگۆرِێ.
وه‌لێ گرفتى سه‌ره‌كى له‌سنووري دووزخورماتوو زياتر كۆچي به‌لێشاوى كورده له‌و ناوچه‌يه و ئه‌مه‌يش بووه‌ته رێخۆشكه‌رييه‌ك له‌به‌رده‌م عه‌ره‌به‌كان و له‌هه‌موو حالَه‌ته‌كان ئه‌و كۆچه كاريگه‌ري له‌سه‌ر ته‌واوى پرۆسه‌كه ده‌بێت نه‌خاسمه له‌هه‌مبه‌ر سه‌رژمێرييه‌كاندا هاوكێشه‌كان به‌لايه‌كى ديكه ده‌كه‌ون و سه‌نگ و قورسايي كورد له‌و ناوچه‌يه له‌كورتى ده‌ده‌ن و كاريگه‌ري خراپيان له‌دوارِۆژ بۆ دروست ده‌كات.
سه‌ركردايه‌تى سياسي كورد ده‌بێ هه‌موو تواناكانى خۆي چرِ بكاته‌وه له‌پێناو پاراستنى داتا و ژماره‌ى كورد له‌و ناوچانه كه له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا له‌گه‌رِانه‌وه‌يان بۆباوه‌شي هه‌رێم كه‌م تا زۆر هيچ له‌ململانێكان ناگۆرِێ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌زه‌بري شه‌رِ ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌رانه يه‌كلايي ببنه‌وه، بابه‌ته‌كه ناگۆرِه ئه‌گه‌ر ته‌له‌عفه‌ر و دووزخورماتوو قه‌زابێ يان پارێزگا.
ته‌له‌عفه‌ر توركمانى زۆره و زۆربه‌يان شيعه مه‌زهه‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان عه‌تفيان به‌لاي ماليكيش برِوا، ئه‌وا كوردستانبوونى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌سه بۆ داهاتووى گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، لێره‌وه پێشنياري ئه‌وه ده‌كه‌م كورد پێويسته زيره‌كانه مامه‌لَه له‌گه‌لَ ئه‌م كه‌يسه بكات نه‌خاسمه قورسايخستنى خۆيان تێيدا زۆر گرينگ و كاريگه‌ره و رِه‌نگدانه‌وه‌ى به‌رچاوى هه‌يه، له‌وه‌شدا:
يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ته‌له‌عفه‌ر و دووزخورماتوو ببنه پارێزگا ئه‌وه به‌پارێزگاي كه‌ركووكه‌وه ده‌بنه سێ پارێزگا.
دووه‌م: به‌پێي ده‌ستوور سێ پارێزگا ده‌توانن له‌رِاپرسيه‌كدا چاره‌نووسي خۆيان دياري بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ. يان به‌كۆي ده‌نگ داواي لێكدان و تێكه‌لَكردنه‌وه‌ى خۆيان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.
سێ يه‌م: به‌م هه‌نگاوه ده‌سته‌به‌ركردنى مافه رِه‌واكان له‌گه‌رِانه‌وه بۆ باوه‌شي هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات، كه كێشه‌كان زياتر به‌شێوه‌يه‌كى ديبلۆماسي چاره‌سه‌ر ببن.
چواره‌م: ده‌كرێ ئه‌م پرِۆژه‌يه له‌چوارچێوه‌ى پرِۆژه‌يه‌كى نيشتيمانى دابرِێژرێته‌وه و به‌جدي كار بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى ناوچه كوردستانيه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكرێ، ئه‌وه‌يش ئه‌ركى هه‌موو خه‌مخۆران و دلَسۆزانى گه‌له‌كه‌مان مشوور له‌م پرسه چاره‌نووسسازه بخۆن.