کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسی‌ ئه‌وروپا په‌كه‌كه‌ به‌ پارتێكی‌ سه‌لامه‌ت ناو ده‌بات

Sunday, 24/05/2009, 12:00


له‌ڕاپۆرتێكی‌ خۆیدا ڕێكخستنه‌كانی‌ پۆلیسی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ له‌ناو سنوری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ ساڵی‌ 2009، په‌كه‌كه‌ به‌پارتێكی‌ سه‌لامه‌ت وه‌سف ده‌كات كه‌ هیچ كارێكی‌ تیرۆریستی‌ ئه‌نجام نادات.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و پارته‌ هیچ مه‌ترسیه‌كیان نیه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كه‌ی‌ ئه‌وان.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ لایه‌نگرانیه‌وه‌ خۆپیشاندان و ڤیستیڤاڵی‌ كلتوری‌ و كه‌مپینی‌ جۆراوجۆر ڕێكده‌خات كه‌ له‌ توندوتیژی‌ به‌دورن.
له‌كۆتایی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ راپۆته‌كه‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌كه‌كه‌، نوسراوه‌: "په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام بانگه‌وازی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چالاكی‌ دیموكراتی‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه‌ش ئاراسته‌ی‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ ده‌كات".

دیاری‌ محه‌مه‌د

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە