دیموکراسی (به‌شی سێهه‌م)
Thursday, 22/12/2011, 12:00
دیموکراسی: شیکردنهوهیهکهی ساکارانه‌یه له هێندێک واژه‌ی ئایدیۆلۆژی، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن یان سیاسیی.
پارله‌مانتاری یان کۆماری
له یاسای وڵاتی سوئێد دا هاتووه که حکومه‌ت وڵات ئیداره ده‌کات و له به‌رانبه‌ر پارله‌ماندا به‌رپرسه. ده‌بێت حکومه‌ت له لایه‌ن زۆرینه‌ی پارله‌مانه‌وه قبووڵ کرێت تا بتووانێت وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌م شێوه به‌ڕێوه بردنه پێی ده‌ڵێن پارلهمانتاریسم، یانی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات پارله‌مانه، له سوئێد دا پارله‌مانه که ده‌وله‌ت دیاری ده‌کات که پێی ده‌ڵێن سه‌رۆکوه‌زیر.
حکه‌مه‌تی سه‌رۆککۆمار به‌و مانایه که خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنێکی تایبه‌ت دا که‌سێک وه‌ک سه‌رۆککۆمار دیاری ده‌که‌ن و سه‌رۆککۆمار دوایی بۆ خۆی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵ ده‌بژێرێت و پێویستی به وه‌رگرتنی ده‌نگی زۆرینه‌ی پارله‌مان نییه، نموونه وڵاتی ئهمریاکایه که له ڵایه‌ن سه‌رکۆماره‌وه به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌مریکا وڵاتێکی پارلهمانتاریسم نییه چوونکه کابینه یان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پیویستی به پاڵپشتی گونگره نییه. به‌ڵام کاتێک که سه‌رکۆمار و به‌شی زۆرینه‌ی کۆنگره له حیزبی جۆراوجۆر پێک بێت کاری سه‌رکۆمار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات زۆر گران ده‌بێت. له سوئێد دا ده‌بێت سه‌رۆکوه‌زیر و ده‌وڵه‌ت له ڵایه‌ن پارلمانه‌وه قهبووڵکرێن.
شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن
شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی رێکخراوه دیموکراسییه‌کان، هه‌ر وڵاتێک شێوه‌یی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و شێوه‌کان ده‌تووانن له یه‌ک جیاواز بن. دوو شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر باون که بریتین له هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی نیسبی (ئه‌ندازه‌یی) و زۆرینه‌یی.
شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له سوئێد دا به گوێره‌ی نیسبییه، وه‌ک شێوه‌ی هه‌لبژاردن له باقی وڵاتانی دیکه باکووریی ئوروپادا، ئه‌وه به‌و واتایه که حیزبه‌کان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که له هه‌ڵبژاردندا وهبریان ده‌که‌وێت له پارله‌ماندا کورسی وه‌ده‌ست دێنن. ئه‌گه‌ر حیزبێک له هه‌ڵبژاردندا 10 له سه‌ی (10%) ده‌نگه‌کان بێنێته‌وه یانی ده له‌سه‌دی کورسیه‌کانی پارله‌مانی ده‌ستده‌که‌وێت، به‌کورتی ئه‌وه شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکه که ته‌رکیبی پارله‌مان دیاری ده‌کات، ئه‌مه پرنسیپێکه بۆ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کان له وڵاتی سوئێد دا. بۆ ئه‌وه‌ی حیزبێک بتووانێت برواته پارله‌مانه‌وه ده‌بێت لانیکه‌م 4 له سه‌دی ده‌نگه‌کان له هه‌موو وڵات‌دا یان 12 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان له مه‌لبه‌ندی هه‌رێمی بێنێته‌وه. له ڕاستیی دا ئه‌مه به‌ربه‌ستێکه بۆ ئه‌وه‌ی که حیزب و ڕێکخراوه بچووکان نه‌تووانن بێنه پارله‌مانه‌وه و کێشه بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان دروستکه‌ن.
شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیسبی شێوه‌یه‌کی زۆر باش و عادهڵانهیه چوونکه زۆربه‌ی پارته‌کان ئیمکانی به‌شداربوونیان له پارله‌ماندا هه‌یه، ته‌نها خاڵێک که ده‌کرێت وه‌ک خاڵێکی مه‌نفی ناودێری که‌ین ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕایی کۆسپی 4 له سه‌دی ده‌نگه‌کان حیزبێکی زۆر ده‌رۆنه پارله‌مانه‌وه، زۆر سه‌خته بۆ تاکه حیزبێک که بتووانێت به ته‌نهایی ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنێ و ده‌بێت چه‌ند حیزب پێکه‌وه ده‌وڵه‌ت دامه‌رزێنن، یانی حکومه‌تێکی هاپه‌یمانیی. ئه‌مه ده‌تووانێت هۆکارێک بێت که ده‌وڵه‌تی پێکهاتوو لاواز یان ناچار بێت که سه‌ر له نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی به‌کات.
له وڵاتانی دیکه‌دا بۆ نموونه بریتانیا و ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی زۆرینه و هه‌رێمییه، هه‌ر هه‌رمێک نه‌فه‌رێک ده‌نێرێت بۆ پارله‌مان، ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه زۆر جار ده‌بێته هۆی ئه‌وه که دو حیزبی گه‌وره بکه‌ونه ململانێ (به‌شه‌ڕبێن) بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کان، شێوه‌که وایه که هه‌ر حیزبێک که 51 له سه‌دی یان زیاتری ده‌نگه‌کانی هه‌رێمی هێنایه‌وه ده‌بێته ساحیبی تاکه کورسی ئه‌و هه‌رێمه. ئه‌و حیزبه‌ی که 49 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان دێنێته‌وه هیچ کورسییه‌کی پارله‌مانی ده‌ست ناکه‌وێت (نوێنه‌ری نا‌تووانێت برواته پارله‌مانه‌وه)، ده‌تووانین بڵێن که ئه‌و 49 له‌سه‌ده‌ی ده‌نگه‌کان به فیڕۆ ده‌چن. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت وردتر بابه‌ته‌که هه‌ڵسه‌نگێنین ده‌بێت بڵێن که شێوه‌ی ده‌نگدانی نیسبی زۆر عادیلانهتره تا ده‌نگدان به شێوه‌ی زۆرینه‌یی، به‌ڵام شێوه ده‌نگدانی زۆرینه رێگا خۆشکه‌ره بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و حیزبێکی گه‌وره ده‌تووانێت بێ سازشکردن له‌گه‌ڵ حیزبێکی دیکه به ته‌نها بۆ خۆی ده‌وڵه‌ت پێک‌بێنێت.
ئایدیۆلۆژیی و ڕێکخراوه‌کان.
ڕێکخراوه سیاسییه‌کان هه‌رکامه پێره‌ویی له ئایدیۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت ده‌که‌ن، ده‌مه‌وێت بڵێم که هه‌ر حیزبێک به‌رنامه‌یه‌کی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌کردنی وڵات، پێوه‌ندییه‌ک له نێوان وشه‌ی ئایدیۆلۆژی و بیرکردنه‌وه (ئایدیا) دا هه‌یه، ئایدیۆلۆژی پێکهاتێکه له کۆمه‌ڵێک ئایدیا (بیرۆکه) که باس له‌وه ده‌کات که چۆن وڵاتێک به‌ڕێوه بچێت ، چۆن سه‌رچاوه‌کانی داهات به‌ده‌ست بێن و دابه‌شکرێن. ئایدیۆلۆژی هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات که چۆن چاو له مرۆڤ و یاسایی سروشتی مرۆڤ ده‌کرێت. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که به شێوه‌یه‌کی کورت هێندێک خاڵی گرنگی ئایدیۆلۆژیایی بناسێنین.
کۆنه‌پارێزیی
وشه‌ی کۆنه‌پارێزیی وه‌رگیراوه له وشه‌ی لاتینی "کۆنسروارێ" که به واتای پاراستنه، کۆنه‌پارێزیی له ساڵی 1800 دا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به ئایدیای شۆڕشی فه‌رانسه بۆ ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی له کۆمه‌ڵگادا گه‌شه‌ی کرد، کۆنه‌پارێزه‌کان ره‌خنه‌یان له‌وه بوو که نابێت وا به گورجی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگادا پێک‌بێت، ئه‌وان پێیان وابوو ده‌بێت ئاڵوگۆڕه‌کانی له‌سه‌رخۆ و به بیرکردنه‌وه بڕواته پێش.
کۆنه‌پارێزه‌کان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون که ئه‌و به‌هاو نهڕیتانه که له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
زۆر که‌س پێیان وابوو که داب و نه‌ریته‌کانی ئاینیی مهسیحییهتدهبێت بگواسترێنه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، ئه‌مه بۆچوونێک بووکه زۆر که‌سی کۆنهپارێزپشتیبانی لێده‌که‌ن. له حیزبه‌کانی سوئێد دا ده‌تووانین بڵێن حیزبی مۆدیرات و حیزبی دیموکرات مه‌سیحیی له بۆچوونی کۆنه‌پارێزییه‌وه نزیکن. زۆربه‌یان و ده‌بێت بپاڕیزرێن و نابێت جێگایان به بیروبۆچوونی تازه و تاقیی نه‌کراوه بگۆڕێت. ئه‌وان هۆشدارییان ده‌دا له سه‌ر پاراستنی رۆڵی کلیسا و داب و نه‌ریتی کۆن. ده‌تووانین بڵێن که کۆنه‌پارێزیی ئایدیۆلۆژی سیاسیی چینی سه‌رده‌ست بوو که به پێکهاتنی ئاڵوگۆڕ ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌چوو.
کۆنه‌پارێزه‌کان له سه‌ره‌تاوه دژی مافی ده‌نگدان بۆ هه‌مووان بوون و ده‌یانگوت خه‌ڵک به ئه‌ندازه‌ی پێویست ئاگاه نین له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا.
به گوێره‌ی بیرکردنه‌وه‌ی لیبراڵی ئازادیی تجاره‌ت و بازرگانی هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ربه‌ره‌کانێ له نێوان فرۆشیاره‌کاندا دروست بێت و ئێمه‌ش بتووانین باشتر بژین.کاتێک که ده‌رۆین بۆ ناوه‌ندی شار بۆ کڕینی پێداویستییه‌کان زۆر دوکانی جۆراوجۆر هه‌ن که ده‌تووانین هه‌ڵبژێرین، دوکانه‌کان له سه‌ر پووله‌که‌ی ئێمه کێبڕکێ ده‌که‌ن.لیبراڵیزم
لیبراڵیزم له وشه‌ی لاتینی لیبێر که واتاکه‌ی ده‌بێته ئازاد وه‌رگیراوه، لیبراله‌کان پێیان وایه که سه‌ربه‌ستیی ڕامیاریی بۆ هه‌موو تاکێک له کۆمه‌ڵگادا گرنگه، ئێمه‌ی مرۆڤ پێویستی زۆرمان به ئازادیی هه‌یه تا بتووانین ڕا و بۆچوونی خۆمان ده‌ربڕین"بیر بکه‌وه و باوه‌ڕت هه‌بێت". هه‌روه‌ها ئازادیی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت خوێندن بۆ فیربوونی پیشه و کار، کار و شوێنی دانیشتن بگرێته‌وه. ده‌وڵه‌ت نابێت زۆر له کاروباری خه‌ڵکدا خۆ تێهڵقورتێنێ (ده‌ست تێوه‌ردان)، کاروباری ئابووریی وه‌ک تجاره‌تی ئازاد بۆ پێکهێنانی به‌ربه‌ره‌کانێ له نێوان دوکانداره‌کان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایی تایبه‌ت گرنگه و واباشه که به‌شێوه‌ی ئاسایی بڕواته پێش، ئادام سمیت(ناوه- خه‌ڵکی ئیرلانده) ئهندیشمهندێکی بواری گه‌ڵاله کردنی زۆر بیرۆکه‌ی ئابووریی ئازاد بووه. ئه‌و پێی وابووه که ده‌وڵه‌ت نابێت زۆر ده‌ست له کاروباری ئابووریی بدات و ئه‌گه‌ر بازاری ئابووریی به شێوه‌ی ئاسایی و بێ بوونی یاسایی ده‌وڵه‌ت پێش بڕوات زۆر باشتر ده‌بێت. ئادام سمیت باسی تئیۆرییهکهی خۆی وه‌ک ده‌ستێکی نه‌بینراو کرده‌وه که هه‌موو شتێک به باشی پێش ده‌چوو و به ئه‌نجام ده‌گه‌یشت، ئه‌و ده‌یگوت ئه‌گه‌ر هاووڵاتی و کاسبکاره‌کان به‌شێوه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌لسوکه‌وت که‌ن نه‌تیجه‌که‌ی ده‌بێته ئه‌وه که هه‌مووان ده‌ستکه‌وتی باشیان هه‌بێت و ڕازی بن.
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی لیبراڵی ده‌ڵێت که ده‌وڵه‌ت له هێندێک بووار دا ده‌بێت پشتگیری لاوازانی کۆمه‌ڵگا بکات، به‌م شێوه لیبراڵانه ده‌ڵێن لیبراڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی (سوسیال لیبراڵ). کۆمه‌ڵگا ده‌بێت له باری ئابوورییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه بدات که ناتووانن کاربکن و خۆیان بهڕێوهبهرهن.
له کۆتایی ساڵی 1900 دا ئه‌وه‌ی که پێیان ده‌گوت نئولیبراڵیزم سه‌ری هه‌ڵدا، له ڕاستیی دا نئولیبراڵیزم کاردانه‌وه‌یه‌که له به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌فاهیه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیی که ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیی زۆری به ئه‌ستۆ گرتووه، نئولیبراڵهکان ده‌یانهه‌وێت ده‌وڵه‌ت که‌متر خۆی له کاروباری بازار بدات به‌تایبه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئابووریی دا، واتا ئه‌وان خواستاری ئازادیی زیاتر بۆ تاکی کڕیار و کاسبکارن، نئولیبرالهکان خوازیاری ئه‌وه‌ن که ده‌وڵه‌ت خه‌رجێکی که‌متر بۆ بازار بکات و له به‌رانبه‌ر دا باجی که‌متر (ماڵیات) وه‌رگرێت، نئولیبراڵیزمهکان ده‌ڵێن گرنگترین ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت هه‌مان به‌رپرسایه‌تیی به‌رگریی و چاودێری کاروباری دادوه‌ریی له‌گه‌ڵ پۆلیس و دادگاکانه، به گوێره‌ی بیروبۆچوونی نئولیبراڵهکان ته‌نانه‌ت ده‌بێت قوتابخانه‌کان و شوێنه‌کانی چاودێریی نه‌خۆشی و تیمارکاری له ڵایه‌ن به‌شی تایبه‌تییه‌وه(غیره حکهمی) به‌ڕیوه‌بچێت. ده‌تووانین به روونی قامک بخه‌ینه سه‌ر پارتیی لیبراڵی گه‌ڵ (فوڵک پارتیی) وه‌ک حیزبێکی لیبراڵ، هه‌روه‌ها حیزبی مودیرات له سه‌ر به‌شی ئابووریی زۆر بیرۆکه‌ی لیبراڵیانهیی هه‌یه. بیروبۆچوونی لیبراڵی له زۆربه‌ی حیزبه سیاسییه‌کاندا هه‌یه.
وه‌رگێڕان له سوئێدیه‌وه فاتح ئاره‌ش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست