کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌ بارزانی وتاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتن و نه‌ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌لته‌رناتیڤن

Wednesday, 07/12/2011, 12:00






17ی شوبات لووتکه‌ی بێ هیوایی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی گه‌یشته‌ ئاستی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی به‌رفراوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زمۆنی شاخ و 21ی ساڵه‌ی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ ئه‌وه‌ی فێرکردین که‌ له‌هه‌ردووئه‌زمۆنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوونه‌بوون و شکستیان هێنا و قسه‌و په‌یمانه‌ درۆکانیان چیترخه‌ڵکی هۆشیاروناڕازی کوردستان ناتوانێت فریوبدات و له‌ خشته‌یان به‌رێت!! هه‌رله‌ له‌به‌رئه‌وهۆیه‌شه‌ که‌ ئێستا هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ که‌وتوونه‌ته‌ په‌له‌قاژێ ی مه‌رگ و به‌ پلان و سینارێۆی ترسناک وپڕتاوان بۆترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی ناڕازی و هه‌رهێزێک که‌ ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستێته‌وه‌، له‌ ڕێگای ئه‌م سیناریۆیانه‌وه‌ هه‌وڵئه‌ده‌ن درێژه‌ بده‌ن به‌ ته‌مه‌نی به‌سه‌رچووی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاویان...!!

‌سینارێۆوشانۆگه‌ری یه‌کانی بادینان سه‌ره‌تای کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ده‌بێت، گه‌ربێت و هه‌موو خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بێ دوودڵی وبه‌یه‌ک ده‌نگ له‌ دژی تاوانه‌کانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ بێنه‌ ده‌نگ...!
له‌هه‌مان کاتدا به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌نوێنه‌ری خۆیان نه‌زانن، چونکه‌ خه‌می سه‌ر‌کرده‌کانی ئه‌وبه‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه‌ی کوردستان به‌کردارو له‌ کاتی ته‌نگانه‌داله‌ 19ی نیساندا ده‌رکه‌وت کاتێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماله‌ به‌ یه‌ک ده‌ست سه‌رای ئازادی یان داگیرکرد و زۆر تاوانیان کرد به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی ناڕازی له‌ دژی سته‌م ونایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه‌یان...!
له‌وکاته‌دابینیمان به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان چۆن بێ هه‌ڵوێست بوون له‌ ئاستی سه‌رکووتی شه‌قام و خه‌ڵکی ناڕازی دا، له‌ هه‌مان کاتدا کڵاویان کرده‌ سه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی کاتێک له‌ڕێگای ئه‌ندامان و که‌سانی سه‌ربه‌خۆیان بڕایاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیان دا...!!
ئه‌وان به‌م بڕیاره‌یان سه‌لماندیان به‌ کردارکه‌ هه‌مان سیاسه‌تی پارته‌کۆنه‌کان و ده‌سه‌ڵاتیان پیاده ده‌که‌ن و خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان کرد به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و له ‌مه‌رگ ڕزگاریان کردن...!!!!!
سیناریۆکه‌ی بارزانی و یه‌کگرتووش ده‌چێته‌ی خانه‌ی گه‌مه‌کانی لایه‌نه‌کانی کوردستان له‌پێناوشه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌یان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ خه‌ڵکی ناڕازی و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌کان بکه‌ن....!!

کاتێک ده‌توانرێت سیستمێکی شارستانی ومۆدێرن و دوورله‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌ی و دینی دروست بکرێت، گه‌ربێت و هێزه‌ پیشکه‌وتووخوازه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان خۆیان بکه‌ن به‌ خاوه‌نی کێشه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان و له‌ ڕێگای هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌لکه‌وه‌ هه‌وڵبدرێت بۆ پێكهیانانی ده‌سه‌ڵاتی شارستانی و مۆدێرن، که‌ هه‌مووکه‌س هه‌ستی هاوڵاتی بوونی تیادروست ببێت!

خه‌ڵکی کوردستان کێشه‌ی دینیان نی یه‌، به‌ڵکو کێشه‌ی نه‌بوونی سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی یان هه‌یه‌ که‌ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌وسیستمه‌دا ئه‌رک و مافه‌کانی به‌یاسا ده‌ستنیشان کرابێت!
بارزانی و تاڵه‌بانی و ئۆپۆزسیۆن هه‌مان سینارێوی شاخ و شه‌ڕی ناوخۆیان دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌، تا بتوانن له‌ ڕێگای ئه‌وجۆره‌ سینارێۆیانه‌وه‌ زه‌مینه‌خۆش بکه‌ن بۆ شه‌ڕی چه‌واشه‌کاری و ماڵوێرانکه‌ر، بۆئه‌وه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوولایه‌نه‌ نه‌توانن کۆنترۆڵی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان بکه‌ن...!

ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی و لایه‌نه‌کانی به‌ناوئۆپۆسیۆن مشه‌خۆرن له‌سه‌رله‌شی ماندووی خه‌ڵكی کوردستان و ته‌نها به‌ ده‌رهێنانی ئه‌وزه‌رووه‌ برسی یانه‌ له‌شی ماندووی خه‌ڵک ده‌حه‌سێته‌وه‌...!!

به‌شێک له‌ پاره‌ی دزراوی نه‌وت و بوودجه‌ی خه‌ڵكی کوردستان ده‌کرێته‌ قوڕکی لایه‌نه‌کانی که‌ خۆیان ناوناوه‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌مه‌ش ده‌بنه‌ به‌شێک له‌و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی بارزانی و تاڵه‌بانی ...!!

گه‌رته‌ماشای سه‌رکرده‌کانی ناوده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بکه‌ین ده‌بینین زۆربه‌یان کاراکته‌ری ئه‌کتیفی ناو شه‌ڕی ناوخۆیان بوون له‌شاخ و هه‌موویان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن بۆ مانه‌وه‌ی سیستمی بنه‌ماڵه‌یی...!!
سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی وبه‌ناوئۆپۆزسیۆن یه‌ک ئامانجیان هه‌یه‌، ئه‌ویش مانه‌وه‌یان وه‌ک سه‌رکرده‌ له‌ سه‌ر لووتکه‌ی بڕیاری سیاسی ناوپارت و ڕیکخراوه‌کانیان و کۆنترۆڵکردنی شه‌قامی ناڕازی کوردستان و ده‌نگه‌ جیاوازه‌کانی ترکه‌ خوازیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی وباڵاده‌ستی سه‌رانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنن....!
هێزی خه‌ڵکی ناڕازی گه‌ل که‌ خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌، تاکه‌ هێزه‌ وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیف که‌ بتوانێت سیاسه‌ت و ئامانجی خۆی له‌وان جیابکاته‌وه‌ وهه‌وڵبدا پشت به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌‌ ناڕازی یه‌کانی کوردستان ژیانێکی باشترمان بۆ بخۆڵقێنن...!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە