کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان كاتى بێ دەنگى بەسەرچوو

Thursday, 05/11/2009, 12:00


تاڵەبانى لە پلینیۆمەكەیدا ئەوەى نەشیا بە تۆى ووت , ئۆباڵى هەموو شكست و شەڕى ناوخۆو بڕوا نەبون بە فیدراڵیەت و نەمانى پێشمەرگە و كۆمەڵێ ناماقوڵى ترى تاڵەبانى كە بەرامبەر بە تۆ كردى , تەنانەت ئەو قەوانە سواوانەى كە لە سە ر هەولێرى و وبادینیى و كەركوكیەكان ئەمەشى دوبارە كردەوە , دوا شتیش ئەڵێ گوایا تۆ نامەیەكت نوسیوە بۆ سەدام و مەدحت كردوە , دیارە خۆت باشتر ئەوقسانەى تاڵەبانیت لایە , ئەمانە بۆ ئەم كاتە پێویستیان بەوەڵامە , ناكرێ لە ئاست ئەو هەموو شتانەى تاڵەبانى ووتویەتى تۆ بێ دەنگ بیت ,ئەوان لاى خۆیانەوە خۆیان ئامادە كردوە بۆ شەڕێكى خوێناوى و دەرونى خراپ دژى گۆڕان , بەتایبەت لە دوایى پلینیۆمەوە ئەوەى من بیستومە نزیكە ئەو شەڕە بكرێت , برادەرێكم نەقیبەلە فەرماندەیى لە بەشى تۆپخانە پێى ووتم ئاگاتان لە خۆتان بێت , هەر ئەمرمان بۆ هات بە تۆپى 106 لە گردەكە ئەدەین , بێجگە لەوەش شەڕى دەرونى لەگەڵ هەوادارانى لیستى گۆڕان , ئەویش بە هەموو هێزو ئیمكانیەتى مادى خۆیان كەوتونەتە گیانى كادرانى لیستى گۆڕان بە گێڕانەوەیان بۆ ڕیزەكانى خۆیان , دیارە ئەمەش بە پارەیەكى خەیاڵى دەكەن , ئەوەندەى من ئاگادار بم بۆ ئەم مەبەستە بودجەیەكى تایبەتى تەرخان كراوە , بۆیە لە ئاست هەموو ئەمانەدا تۆش بێ دەنگیت , كە ئەمە كارێكە زیانى زۆر ترە , ڕاستە بێ دەنگى بۆ پاراستنى ڕەوشى كوردستان هەندێ جار باشە بەڵام ئەم جارە بێ دەنگى تۆ كارێكى باش نیە , تاڵەبانى بێ بەڵگە تۆى لە دەیان شكست و پیاو كوشتن و نەهامەتى یەوە گلان , تۆش تائێستا هەر هیچ نەبێت وەڵامێكى ئەوانە بدەرەوە , ئێمە دەزانین تۆ بە سەدان بەڵگەت لایە لە سەر ئەوانە , ئیتر پێَویستى بەوەیەبڵاو بكرێتەوە , با خەڵك ڕاستیەكان تێ بگات ,زۆربەمان ئەزانین تاڵەبانى درۆى فەرموە بەڵام هەمومان ئەوە نازانین كە تاڵەبانى درۆى كردوە , خەڵكانێك هەن بە ئاسانى بڕوا دەكەن , خستنە ڕووى بەڵگەكانى تۆش زیاتر ڕووى ڕەشى تاڵەبانى و ئەم سەركردایەتیەى ئێستا ئەخاتە ڕوو , من ئەزانم تۆ خۆت ناخەیتە ئاستى تاڵەبانیە و ئەوەى ئەو كردى تۆ نایكات بەڵام ئەمە باش نیە , ئەزانم تاڵەبانى توشى هیستریا بوە و بۆتە پیرى ئاخر شەڕ ,ئەزانم تۆ واتێ دەگەیت كە تاڵەبانى بەمانگە شەو وەڕیوە و با هەر لورەى بێت , بەڵام پێویستە وەڵامت هەبێت , چونكە ئەوە چەند ڕۆژێكە یەكێى جەلالیەكان زۆر لە خۆباییانە ڕەفتار ئەكەن و ئەو قسانەى تاڵەبانى ترش و خوێ دەكەن و لە هەموو شوێنێك باسى دەكەن ,بەڵام هەر چۆنێك بێت ئەبێت وەڵامێكت هەبێت ,بێ وەڵامى و بێ دەنگى تۆ دەستى ئێمەشى بەستوە , بۆیە ئەمە بەتەنها پەیامى من نیە , پەیامى هەموو گۆڕانخوازانە , كە پێویستە بێ دەنگ و بێ وەڵام نەبیت , ئەوەتا پیاوە پەمەییەكەش فوئادى مەلا مەعسومیش كە كەسێكە هیچى لەتاڵەبانى كەمتر نیە و ئەویش كەسێكە دوایى لورە لورى تاڵەبانى ئەمیش ئەلورێنێ پشتگیرى قسەكانى تاڵەبانى ئەكات , ئیتر كاتى ئەوەیە وەكو شێر جارێكى تر دەركەویتەوە و ئەو ترسنۆكانەى لە دەركەوتنى تۆ زەندەقیان ئەچێ ئەوەندەى تریش بترسێنێ
تاڵەبانى لەو ووتارەیدا خۆى زۆر بە بچوكى نیشان دا وە و وامان پێ دەڵێ ئەو كاتە ئەو كەس حسابى تورێكى قوڕاوى بۆ نەكردوە و هەمو شتەكان مەبەستى خراپەكانە ئەیخاتە ئەستۆى تۆ ,ئەیەوێت بە هەموو خەڵك بڵێ من ئەو كاتە هیچ نەبوم , لە شوێنێكدا ئەڵێ هەموو پیاو كوشتنەكانى ناو شار نەوشیروان كردونى ,دیارە ئەوانەى كوژراون ئەو بەعسى و خائینانە بون كە زیانیان بۆ كورد زۆربوە , بەڵام تاڵەبانى پێى ناخۆش بوە هاوپیشەكانى بكوژرێن بۆیە ئەڵێ دوایى كاروبارى كوشتنمان خستە ژێر دەستى خۆمانەوە , ئەمانە هەرچەندە باوەڕ ناكەم كەسێك هەبێت بڕوا بكات و لەو ڕۆژەشەوە خەڵك حسابێكى تر بۆ تاڵەبانى ئەكات و ئەوەندەى تر سوك و چرووك بوە بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا بێ دەنگى تۆ كارێكى باش نیە و پێویستە وەڵامت هەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە