کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمیل بایك: هەتا هۆكاری چوونی سەر چیاكان لە ئارادابن، درێژەدان بە تێكۆشانی‌ سەر چیاكانیش بەردەوام دەبێ

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك، بە لێدوانێك هەنگاوی پەیامبەرانی ئاشتی نرخاند و، ووشیاری دا كە هەتا هۆكاری شەڕ و پێكدادان هەبن و، ئیرادەی گەلی كورد دانی پێدانەنرێ، پەكەكە درێژە بە هەبوون و تێكۆشانی خۆی دەدات، لە چیاكانی كوردستان.
بایك لە لێدوانەكەیدا بۆ ڕۆژنامەی سیاسەتی ئازاد، ئۆزگور پۆلیتیكا، جارێكی تر بانگی چارەسەریی دێموكراتیكی لە كاربەدەستانی تورك كرد و، تیشكی خستە سەر هەنگاوی پەیامبەرانی ئاشتی و ووتی: هەتا ئەگەر ئەرێنیش نزیكی گرووپەكانی ئاشتی ببنەوە، پەكەكە لە چیا دانابەزێ. كۆمەڵە هۆكارێك كە پەكەكەی دەرخستە سەر چیاكان لە ئا‌رادان. كەس بە كەیفی خۆی نەچووەو نەهاتووە بۆ چیا. هەتا هۆكاری چوونی سەر چیاكان لە ئارادابن، درێژەدان بە تێكۆشانی‌ سەر چیاكانیش بەردەوام دەبێ.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك، لە لێدوانەكەیدا حكوومەتی ئاكاپەی ڕەخنە كرد و ووتی: ئاكەپە بۆ چارەسەریی لە دڵەوە نییە و، هەوڵ دەدات كات قازانج بكات. ئەگەر ئاكەپە لە دڵەوە بووبا، ئەوا بە ڕاوەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكان وەڵامی بڕیاری بێچالاكیی سەربازیی ئێمەی دەدایەوە. بەڵام ئەوەی نەكرد، بە پێچەوانەوە، لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئۆپەراسیۆنی سیاسیشی دەستپێكردن و، سەدان بەڕێوەبەری دەتەپە و منداڵی كوردی خستە زیندان.

بایك وەبیری هێنایەوە كە دەوڵەتی تورك چارەسەریكی بێ كوردی دەوێ و ووتی: بەڵام شتێكی ئاوا نابێ، توركیا بە بێ كوردان نە دەتوانێ پرسی كورد چارەسەر بكا و، نە دەتوانێ دێموكراتیكیش بێ.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك، جارێكی تر ووشیاریی دا كە بە هەوڵدانی یەكلایەنە، ئاشتی و بەڕێوەبردنی پرۆسەی ئاشتی نابێ و، لە پێناو پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا، بانگی بەرپرسیارێتیی لە كاربەدەستانی تورك كرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە