کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبەلگەوە: تاڵەبانی (٣٧یەمین جێگری سۆسیال دیموکراتی جیهانی) پێشوازیی لە داکۆکیکەرێکی بیری راسیستی دەکات

Saturday, 24/03/2012, 12:00


تالەبانی و یەکێتی وەک کەسایەتی و پارتێکی سۆسیال دیموکرات خۆیان دەناسرێت، بەڵام لەپراکتیدا دژ بە هەموو بیروبۆچوونەکانی ئەم ئایدیەلۆجیایە رەفتار و هەڵسوکەوت دەکەن، کە لێرەدا چەند نمونەیەک دەهێنینەوە:
1. سۆسیال دیموکراتەکان باوەڕیان بەچەک و بە کاری تیرۆریستی نییە، بەڵام یەکێتی دەیان کەسایەتی تێکۆشەر و پارتی، لە تەمەنی سیاسیی خۆی بەئاشکرا و نهێنێ تیرۆر، یان زەبر و زەنگی بەکارهێناوە بۆ سەرکوتی، کۆی ئەمانەش تالەبانی بەرپرسی یەکەمی تاوانەکان بووە.
2. سۆسیال دیموکرات، باوەری بە سەرکردەی درێژ خایەنی دەسەڵات نییە و بەپێچەوانەوە زۆر دژێتی، بەلام یەکێتی، لەوەتەی تاڵەبانی هەیە سەرۆکێتی. لە هەمووش گاڵتەجارتر، لە نوێترین دیداری لە رۆژنامەی هاوڵاتی، لە وەڵامی پرسیارێک لەم بارەوە دەڵێت:
(باش نییە سەرۆکەکان ئەبەدی بن، بۆیە من بریارم داوە دوای کۆنگرەی داهاتوی یەکیتی تەنیا یەک خولی تر خۆم بۆ سکرتێری بپالێومەوە)
ئەمە لە کاتێکدا تەمەنی تالەبانی لە سەروی 80یە و 36 ساڵە سەرۆکی یەکێتیە و لە سەرەمەرگیشدا واتا سێ بەشی گیانی باش کارناکات وەک مرۆڤ کەچی بەنیازە یەک خولەکی تر خۆی بپاڵێوتەوە.
3. لە سۆسیال دیموکرات هەرگیز بنەماڵەکانیان ڕۆڵیان نییە و پلەی سیاسیی بەرزیان پێ نابەخشرێت، وەلێ لە ناو یەکێتی بنەماڵەی سەرۆک، قوبادی کوڕی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە گەورەترین ولاتی زلهێزی جیهانییە . پاڤێلی و کوڕی و لاهوری برازای بەرزترین دەزگای مەترسیداری یەکێتیان لە بەردەستە، شانازی برایم ئەحمەد نوێنەری لەندەن، بایز تاڵەبانی کاریگەرترین وەزارەت، هێرۆی برایم ئەحمەد (کل فی کل) لە سلێمانی و ناو مەکتەب سیاسی ژنە بازرگانە گەورەکەی کوردستان .... ئەمە جگە لە سەدان پلەی هەستیاری تر .. لە کاتیکدا 50 ساڵ شەڕی بە کوڕی هەژاری کورد کرد، کە بنەماڵەی بارزانی بنەمالەی خێلەکین؟
4. لە سۆسیال دیموکراتدا بەرپرسان هەرگیز پشتگیری لە گەندەڵکاران ناگرن، ئەگەر کردیشیان و لێیان ئاشکرا بوو، ئەوە دەست دەکێشنەوە نوێنترین نمونە لەم بارەوە (هۆکان یەلتس) سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی سویدە، لەسەر ئەوەی تەنیا ئەو خانوەی بەهۆی ئەندام پەرلەمانی پارەی بۆ خەرج کرابوو، لە دەرەوەی کاری پەرلەمانی بەکارهێنابوو، خۆشەویستەکەشی لە ناو خانووەکە لەگەڵی ژیابوو، دەستی کێشایەوە، کەچی یەکێتی نوقمی گەندەڵی بووە و سەدان کەسایەتی لە هاوشیوەی عومەر فەتاح، کە بەئاشکرا کاری تیرۆریستی لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسان دەکات، یان دزیی چەندین ملیۆنی لێ ئاشکرا دەبێت، کەچی لە گەرمەی ئاشکرا بوونی ئەو ئابروبەرە ئیداریی و سیاسییانە دەیباتە ناو نەتەوەیەکگرتوەکان وەک نوێنەری هەموو عێراقیش میوانداری پێدەکات.
5. لە سۆسیال دیموکرات هەرگیز لە سەر بیروباوەڕی جیا خەڵک سزا و نانبڕاو ناکرێت، بەڵام یەکێتی و تالەبانی 21 سالە ئەوەی لەگەل بیروبۆچوونیان نەگونجێت ئابلۆقەی ئابوری دەخەنە سەری و لەو دەستکەوتانەی هی میللەتە و دەبێت بۆ هەموان بێت بێبەشی دەکەن، بەرادەیەک بودجەی (گۆران و کۆمەل و یەکگرتوو) لەگەرمەی رووداوەکانی پار لەگەڵ پارتی بڕیان، هەزاران ئەندام و هەواداری گۆرانیشیان لەسەر دەنگ نەدان بەوان لەکارەکانی (حکومەت) دەرکرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەناو، میدیاکانی یەکێتی گەرام بەڕێکەوت بینیم لە ماڵپەری پێوکەی میدیا و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ی ڕۆژی ١٩/٠٣/٢٠١٢

سەرۆک تالەبانی سەرەخۆشی لە قیبتییەکان کرد

تاڵەبانی پێشوازی لە وەفدێک دەکات، یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکە (سێرگۆن سامی یەلدا)یە، کە هاریکاری گەورەی پارتی (سڤاریا دیموکرات)ە لە خوارەوە بەبەڵگەی وێنەیی و فلیمی ڤیدۆییدا دیارە چۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەو پارتە راسیستە دانیشتووە و گفتوگۆ دەکات دەبێت لێرە ئەوە بڵێم:
(سیرگۆن سامی یەڵدا) کەسایەتیەکی مەسیحی کلدانیە، لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆکهۆلم لەو گەرەکە دەژییت کە مەسیحیەکان عێراق و تورکیا لێی کۆبۆنەوەتەوە (سۆدەرتالیا)، پێشوتر به‌رپرسی حزبي (کۆنگرەی نەتەوەیی کلدانی / مجلس القومي الکلداني) بوو له‌ سوید به‌ڵام به‌ هۆی هاوپه‌یمانه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید له‌ 2010 لەگەل پارتی سڤاریا دیموکرات و ڕیکلام کردنی لە ماڵپەری (بێتنای) پارتە کۆنەکەی کە داوای لە مەسیحییەکان کردبوو، دەنگ بەو پارتە بدەن، بۆیە کلدانیەکان لە حیزبه‌که‌یان ده‌رکرد، چونکە لە ناو هەموو پارتە عیراقی و سویدییەکان ئەو هەڵوێستەی شەرمەزار کرا، هیچ گرنگی پی نادەن و پەراوێز خراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدوای داچوومە، ئیستاش پارتێکی تری دروستکردووە بەناوی (گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی کلدانی (کە تالەبانی وەک نوێنەری کلدانیەکان لەرۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە پێشوازی لێ کرد.، لەکاتێکدا ئەو کەسایەتیە بەئاشکرا هاریکاری پارتی سڤاریا دیموکرات کردووە و دەکات و سەرۆکی ئەو پارتە، لەم لینکە ڤیدیۆیەدا دەڵێت (ئەوان دژ بە پەناهەندەی موسلمانن، بەڵام ئێمە کێشەمان لەگەل پەناهەندە مەسیحیەکان لەسوێد نیە و هاریکاریتان دەکەین (کەچی تاڵەبانی پێشوازی لێ دەکات لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی ولاتێکی موسلـمانە؟
http://batnaya.net/tlwvm/index.php?showvideo=13&cate=tlwvmcate904

.دەبینین هەر ٧ پارتەکەی ناو پەرلەمانی سوێد لە بەرەی جەپ و راست، بەهیج جۆرێک پەیوەندی لەگەل ئەو پارتە لەئەندام و هەوادارانی وەک سیرگۆن یەلدا ناگرن، وە بایکۆتی دیدارو هاریکاریان لەسەرە، تەنانەت سەرۆکی پارتی چەپی سویدی ئامادەنەبوو لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونی ئەو پارتە بۆ پەرلەمان (سڤاریا دیموکراتن) دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەل سەرۆکی ئەو پارتە بکات بۆ بینینی سەیری ئەم لینکە بکە:
**********************************

**********************************

کەچی تاڵەبانی کە خۆی بەکەسایەتیەکی (جیگری سۆسیال دیموکراتی جیهانی دەناسێنی) پێشوازی لە کەسێک دەکات کە هەوادار و ڕیکلامکەرێکی گەورەی پارتێکی راسیستە و لە حزبەکەی دەریان کردووە.
ئیمە لەم بارەوە دەزانین ئەو جۆرە دیدارانە بۆ تالەبانی، لەگەل کەسانی وەک سێرگۆن یەلدا لای زۆر ئاسایە، چونکە ئەو بەردەوام مرۆڤی جەلادی نەتەکەوەی لە موستەشارو ئەنفالچی و فرۆکەوانەکانی چەکی کیمیاوی و یان بۆمبارانی خەلکی کوردستانیان کردوە پێشوازی دەکات و بەشان و باڵیان هەلدەدات، یان هەڵاتوانی یاسا و پیاوە دز و گەندەلەکانی لە ناو حزبەکەی لەدز و تیرۆریست و فایلدار و ناپاک و ئەنفالچی پلەی بەرزی سیاسی پێ دەبەخشیت و دەستە راستینە . بۆیە بینینی سێرگۆن یەلدا لای زۆر ئاسایە . بەڵام پرسیاری ئێمە ئەوەیە، لەکوێ بووە، حزبێک خۆی پێ سۆسیال دیموکرات و سەرۆکەشی خۆی پێ جێگری سەرۆکی ئەو بەرەیە بێت، پێشوازی لەکەسایەتیەک بکات کە هاو ڕێبازی پارتیکی راسیستە و سۆسیال دیموکراتەکان لە هەموو جیهان دژایەتیان دەکەن و هیچ جۆرە پەیوەندیەکیان لەگەل ناگرن، بەلام جێگری سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی جیهانی دیدار دیداری لەگەل ساز دەکات و دەیکاتە هەواڵی یەکەم وێنەکەی لەلاپەرەی یەک بە گرنگییەوە بڵاودەکاتەوە و وەک نوێنەری کلدانەکان بەخەڵکی دەناسێنێ؟ رەنگ بێت بڵێین نەیناسیوە، بۆیە ئەگەر ئەو ئەگەرەش هەبێت دەلێین خۆش کۆمیتەی یەکێتی و هەوادارنی لە سوێد






  سەرنجێک  بۆ خوێنەران
  کەسێک هەڵگری بیری راسیستی بێت، مەرج نیە ،  چاوشین و پڕچ زەردی   ئەوروپی بێت، بەڵکوو هەن  لە بنەماڵەیەکی پەناهەندە لەدایک بووە یان باکگراوندی  کۆمەلایەتی سەررەش و  پەناهەندەیە لەگەل ئەو هێزە راسیستانە کاردەکات و دژ بە هاتن و گرنگیپیدانی پەناهەندە و  موسلمانانانە  بۆ ئەوڕپا.

**************************************
سەرچاوە و بەڵگەکان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە