کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ دونیاكە گۆڕا ئەوەى شەهید بوو دۆڕا

Thursday, 15/10/2009, 12:00


شەهیدێك هاتە وەڵام
كاتێك كە بیستى دوو نەفام
بە قسەى هەلەق و مەلەق
مێژو ئەدەن بە بەرشەق
پێیان وایە كوردستان
تاپۆیە لە سەر خۆیان
وتیان بە مللەت ئێوە
ووڵات نابەن بە ڕێوە
ئەو ئیشە ترسناكە
بەس شایەن مامەو كاكە
هەر ئەوان ئەزانن چۆن
خەستى وچەورییەكەى بخۆن
ووتیان با لێرە بڕۆن
شەهید و پێشمەرگەى كۆن
ئەوان ئیشیان تەواو بوو
نایەتەوە ئەوەى چوو
ئەمڕۆ دونیاكە گۆڕا
ئەوەى شەهید بوو دۆڕا
بۆیە ئەم شەهیدەش خۆى
پێَ نەگیرا و هەستا بۆى
ووتى ڕووتان لە سیا
سیاتر بێت , لە دونیا
ئەو كاتە لە گەرمەى شەڕ
كە دەسوتا ووشك و تەڕ
ئێمە بووین یا باوك ئێوە
جەنگمان ئەبرد بە ڕێوە
سڵمان نەبوو لە مردن
لە دەست بە كونە مار كردن
نە بۆ پارە و نە بۆ ماڵ
هیچیان نەبوون لە خەیاڵ
دایكمان , باوكمان , كەس و كار
دەر بە دەر ئەكران لە شار
یا زیندانى هەمیشە
بۆیان كرابوو بە پیشە
باپیر ئێوەش وەك بەرپرس
ئەگەڕان بێ خۆف و ترس
ئەیانتوانى لاى سەدام
نەفەر دەركەن لە ئیعدام
خەڵكى كەركوك ژن و پیاو
ئەوەیان بینى بە چاو
ئێمە بۆ بەرزى ووڵات
خوێن خۆمان كرد بە خەڵات
نەك بۆ ئێوەى بنەماڵە
كە كوردتان گەیاند بەم حاڵە
*****
تشرینى یەكەم
2009
ئەم هۆنراوە وەڵام دانەوەى قسە هەلەق و مەلەقەكانى قوباد و نێچیرە كە ئەمڕۆ هاتوونەتە سەر سفرەى حازر و بێ شەرم كردن بێ منەتن لە (خوێنى شەهیدان و خەباتى پێشمەرگە ماندوونەناسەكان) كە خاوەنى ڕاستەقینەى ئەمڕۆى كوردستانن (دوو هونراوەكەى پێشومان)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە