کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن پاڤێڵ تاڵەبانى لەگەڵ تەحسین شاوەیس و قالەى فەرەج بوونە هاوڕێ

Thursday, 28/05/2009, 12:00


ئەم رووداوەى باسیلێوەدەكەم هەموو پێشمەرگە كۆنەكانى سكرتاریەت شاهیدى راستى و دروستین و بەكێشى گەردێك گومان ناگرێتە خۆى : ساڵى 1992 پاڤێڵى كوڕە نازادارەكەى مامە و دادە هێرۆ بەگەشتێك بۆ یەكەم جار پاش راپەڕێن و ئەنفال و كیماباران و گۆڕى بەكۆمەڵ وەك تۆریستێكى تیروتەسەل دێتەوە بۆ سلێمانى ، ئەوكات بەرزانى قالەى خەڵوز و بەهادینى حەلیمە لەسكرتاریەت بوون ، ئێوارەیەك پاڤێڵ بە هێرۆخانى دایكى دەڵێت : دایە حەزدەكەم پیاسەیەكى ناو شارى سلێمانى بكەم و لەچێشتخانەكانى نان بخۆم ، هێرۆخانیش دەڵێت ئۆى دایكت بمرێ كوڕە نازدارەكەم بەسەرچاو ئیستا دووكەست لەگەڵ دەنێرم تا تێر بتگەڕێنن ، ئەویش متمانەى بە بەرزان و بەهادین دەبێ بۆیە بەم ئەركەیان دەسپێرێ و پارەیەكى باشیان دەداتێ ، كە سوارى ئوتومبیلەكە دەبن پاڤێڵ بە بەرزان و بەهادین دەڵێ حەزئەكەم تەعارف بكەین ، من پاڤێڵى كوڕى جەلال تاڵەبانیم ئەى جەنابتان ناوتان چیە ؟؟ بەرزانیش ئەزانێ لەگەڵ چ گەوژێ قسە ئەكات بۆیە یەكسەر وەڵامى دەداتەوە و ئەڵێ : قوربان من ناوم تەحسین شاوەیسە و ئەو برادەرەش ناوى قالەى فەرەجە ، ئیتر پاڤێڵى نازداریش تەوقەیان لەگەڵ دەكات و ئەڵێ زۆر خۆشحاڵم بەناسینتان ، پاش پیاسەیەكى خۆش و نانخواردنێكى خۆشتر دەگەڕێنەوە بۆ سكرتاریەت ، شەو مام جەلال دێتەوە و بە پاڤێڵ ئەڵێ : ها كوڕم بزانم ئەمڕۆت چۆن گوزەراند ؟ پاڤێڵیش ئەڵێ باوكە وەڵا زۆر خۆش بوو لەگەڵ كاك تەحسین شاوەیس و كاك قالەى فەرەجدا پیاسەیەكى خۆشمكرد و نانێكى بەتامیشم خوارد ، مام جەلال یەكسەر ئەزانێ بەكوڕەكەیان رابواردووە بۆیە بەتوڕەییەوە ئەنێرێ بەشوێن مەلا یاسینى سكرتێریدا و پڕ جنێوى ئەكات ، بەرزانى قالەى خەڵوز و بەهادینى حەلیمەش كە ئەزانن رابواردنەكەیان كەشف بووە نزیكەى مانگێك خۆیان حەشار ئەدەن ، پاش ئەوەى مام جەلال پەیمانى لێبوردنیان بۆ ئەنێرێ و دێنەوە پێیان ئەڵێ باشە سەگبابینە كەستان نەدۆزییەوە پێى رابوێرن كوڕەكەى من نەبێ ؟! بەرزانیش ئەڵێ جـــا توخوا مامە ناهەقمانە بەكەسێ رانەبوێرین كە تاكو ئیستا نەزانێ تەحسین شاوەیس و قالەى فەرەج كێیە ئەو دوو جەللادەى دەستیان بەخوێنى سەدان پێشمەرگە و كەسى بێتاوان سوورە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە