پلانی داعش و کۆرەوی عەرەبەکان بۆ کوردستان..لە هەولێر سەری هەڵدا
Thursday, 07/08/2014, 12:00
2247 بینراوە
ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رویاندا لە ناوجەی شنگارو ناحیەکانی دەوروپشتی ، بەشێك بوو لەو ستراتیج وتەکتیکەی کە دوژمنانی نەتەوەو نیشتمانەکەمان بەناوی داعشەوە جێبەجێی دەکەن ،ئەوان باش ئەو راستیە دەزانن ،کە خەڵکی کوردستان برا یەزیدیەکان بەخەڵکی رەسەنی کوردستان دەزانن وخاکە پیرۆزەکەشی خاکی مێژووی سەروەری کوردانە ،بۆیە گرتنی شەنگار سێ جار دەبێتە نەخشە بۆ پلانە گڵاوەکانیان ، یەکەم نانەوەی دوبەرەکی لە نێوان هێزی پێشمەرگە ، دوەم سەرقاڵکردنی هیزی پیشمەرگە ،بەتایبەت دەشتی هەولێر ، سێهەم شەری ئایینی و نامرۆڤایەتی ، جگە لەمانەش تا بەکوردانی یەزیدی بڵین کورد پاڵپشتی ئێوە نیە ،ئەمانە هەمووی ڕویاندا ، ئەوەی مابوو ئامانجە سەرەکیەکە هەولێر بوو ، بەلافاو عەرەبیان ناردە ناو هەولێر بۆ دوو مەبەست ،یەکەم عەرەبە چاورەشەکان لە ژێرەوە هەندێ خەڵکی وورە بەزیوو کۆنە جاش فریوو بدەن .. کە پروپاگەندە بکەن و خۆشیان جلی کوردی لەبەر کەن ، تاوای پیشانبدەن کە داعش بەرەو هەولیر بەڕێگاوەیە ،تاوورەی پێشمەرگەو خەڵك بەیەکجار دابەزێنن ، کە خەڵک کەوتە راکردن ..ئەمجا برا عەرەبەکان چۆن لە گوندەکانی دەورو بەری شنگار بەربونە گیانی خەڵک و تەقە کردن لە هێزی پێشمەرگە لە دواوە هەمان نەخشە لە هەولێر بەشێوەیەکی تۆکمەتر و پاڵپشتی کۆمەڵێ ریش پان جێبەجێ بکەن ، بێگومانیشین لەوەی ئەو چەکانەی لە بازاری قاچاخچیان فرۆشرا ، هەمووی کەوتەوە دەست عەرەبە چاورەشە هەڵاتەوەکان ، جا تکا لە بەرپرسانی حیزبی وحکومی دەکەین ئەم پلانانە بە گرنگیەوە رەچاو بکرێ و هەرچی زوە و کات لەبەر دەستدایە ، وەك هەموو دەوڵەتانی دنیا کەمپینێك بۆ ئاوارە عەرەبەکان بکرێتەوەو بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بکرێ ،ئەوەتا بە بەرچاوی خۆتانەوە زیاتر لە بیت وپێنچ ساڵە کوردانی رۆژهەڵەت ئاوارەی جنوبی ئێراق کراون ..تائیستاش وەك دەستبەسەرن ، کۆمەڵێ نمونەی زۆر هەن عەرەبەکانی فەلەستین ، خەڵکی کە روودەکەنە ئەوروپا تەنانەت لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی 30کم بۆت نەبوو هەنگاو بنێی ،ئەگەر ئەمانەش هەڵە بن ئەوا ئیستای کوردستان وادەخوازێ ،رووبەروی پلانە گڵاوەکانی ناوچەکە ببێتەوە ،کە بەناوی داعشەوە جێبەجێ دەکرێ ،بەلام لە راستیدا پلانێکی هەمە لایەنەیە بۆ سەرکوردستان و هەرێمەکەی ، جا ئەگەر لایەنەکانی پەیوەندیدار وەکو حکومەت و حیزبەکان ،بەزووترین کات کار بۆ هەڵوەشانەوەی نەکەن ،بێگومان دەبنە هاوبەشی پلانەکە ، هەروەها خەڵکی کوردستان پێویستە باش لەو راستیە تێبگەن کە ئەمانە بۆ بەخشینی پارەو پول نەهاتونەتە کوردستان بەڵکو بۆ داگیرکردن وخاپورکردن هاتون.