کاک نه‌وشیروان دانیشتنێکیش له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی" مه‌یدانی ئازادی" بکه!!
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
زۆر که‌س پێمان ده‌ڵێت که به‌ڕێزتان زۆر ووردبین و به تاکتیکی و ده‌زانیت چی بۆ ئێستا‌و داهاتوو باشه ده‌یکه‌یت وه‌ک بڵێن "عیلمی غه‌یب" ت پێ بێت وایه...!!!
ئه‌توانیت پێمان بڵێیت حیکه‌ت و نهێنی ئه‌م دووره‌په‌رێزی یه‌ت چی یه له به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیوی شه‌قامی سلێمانی!!؟؟ له کاتێکدا یه‌کێتی و پارتی وویستیان وه‌ک بنه‌که‌کانی تری بزوتنه‌وه‌که‌ت له هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و سۆران و...لێتان به‌ن و فشاری شه‌قام و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی گه‌نجان و خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام بوو وایان کرد له‌و چاره‌نووسه نادیاره ڕزگارتان بکه‌ن و ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوون و گفتووگۆیه‌کی ڕێکلامیشیان کرد له‌گه‌ڵتان! هه‌رچه‌ند به هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشت و ناشگات...!! ئه‌وان ته‌نها ئێوه‌و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه موچهخۆرهکانیان بۆبردنه‌وه‌ی کات و سارکردنه‌وه‌ی شه‌قامی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردستان به‌کارده‌هێنن..!!
من دڵنیام خۆشت ئه‌وه زۆر باش ده‌زانیت، به‌ڵام وه‌ک خۆت ده‌ڵێیت دیالۆگ باشه، منیش له‌گه‌ڵتام به‌س به‌مه‌رجێک له‌ژێر فشاروترساند ندا نه‌بێت.و به ئاشکرابێت نه‌ک به‌نهێنی..!!
تۆش هیچ نه‌بێت وه‌ک وه‌فایه‌کت بۆ ده‌نگده‌رانت ده‌تتوانی بۆ جارێکیش بووه بچنه ناو جه‌رگه‌ی خۆپیشانده‌ران و گه‌نجانی ڕاپه‌ڕی و تا بزانیت ئه‌وان گێره شێو و تێکده‌رن یان، توڕه‌ن له بێ مافی و ئه‌و ناعه‌داله‌تی یه ی که هه‌مێشه خۆشتان باسی لێوه ده‌که‌ن و به‌کارتان هێنا بۆگه‌یشتن به چه‌ند کورسی یه‌کی په‌رله‌مانه ساخته‌که‌تان...!! ئه‌تان توانی له نزیکه‌وه ڕابه‌رایه‌تی یان بکه‌ن تا نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌و ته‌ڵه‌وه وه‌ک 17.02.11 !!
له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بووه کارتێکی فشاری به‌هێز به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی و پارتی و ده‌تان توانی بیانکه‌نه پاڵپشتێکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان و بزوتنه‌وه‌که‌تان...!!
ئێوه ده‌توانن ببنه ڕابه‌رێکی باشی ئه‌م جۆڵانهوهیهو ڕاپه‌ڕینه گه‌ر له‌گه‌ڵیدا بڕۆن..!!
ئیوه گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وا به یه‌کجاری ئه‌وگه‌نجه ڕاپهڕیوهتان لێ ئه‌تۆرێ ، که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رچاوه ی ئێلهامی هێزو 25 کورسی یه‌که‌ی په‌رله‌مانه ساخته‌که‌ش بوو..!! ئێوه بێ ئه‌و جه‌ماوه‌ره هیچ نین و مافیشتان نی یه چیتر به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه‌بکه‌ن!
ئێوه ئێستا هه‌مان سیناریۆی سه‌رتای هه‌شتاکان دووبارهدهکهوه، کاتێک خوێندکاران و گه‌نج و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هاتنه سه‌رشه‌قام دژی بێ مافی وسه‌رکوت و ته‌عریبی به‌عسی یه‌کان و ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانیان ده‌کرد..!! ئێوه پاشان چونه به‌غداد و ده‌ستان کرد به دانێشتن "مفاوه‌زات" له‌گه‌ڵ به‌عسی یه‌کان و له ڕادیۆکانتانهوه به جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیوتان ده‌وت " تکایه کۆڕ و کۆمه‌ڵ مه‌که‌ن لهرسهرجادهکان"!! بۆچی ئه‌وکاته ئه‌مه‌تان کرد وبهرههمهکهی بۆ ئیوه و خه‌ڵکی کوردستان چی بوو!!؟
نه‌ک به‌رهه‌می نه‌بوو، به‌ڵکو له‌کاتی دانیشتنه‌کان و پاش دانیشتنهکانیشتانژێ به سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و ئازا له هه‌لومه‌رجی نادیاردا شه‌هید کران و چه‌نده‌ها شانه‌ی ڕیکخستنی ناوشاری کۆمه‌ڵه‌تان به ئاشکرابوون دا!! ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که‌نه‌ک بڕوات به بیر وباوهڕهکهی نه‌بوو بگره توانیشتانهوه...!!
ئێستاش خه‌ریکه هه‌مان سینارێۆ پێش تێپه‌ڕبوونی نزیکی 30 ساڵ به‌سه‌ریدا به شێوازێکی تر و به نه‌وه‌یه‌کی تری بێ ئاگا له‌و ڕابوردوهتان دووباره ده‌که‌نه‌وه..!!
به ڵام گه‌نجانی ئه‌م نه‌وه یه خۆشبه‌ختانه زۆر ووریان و به‌م فرت و فێلانه ناخه‌ڵه‌تێنرێن و سارد ناکرێنه‌وه تا به دێهاتنی هه‌موو ئامانجه ڕه‌وکانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه..!!
ئه‌م شه‌پۆلی گۆڕڕانه ئێوه‌ش ده‌گۆڕڕێت گه‌ر فریای خۆتان نه‌که‌ون و له‌گه‌ڵیدا نه‌ڕۆن..!!
سه‌رکه‌وتوبێت ڕاپه‌ڕینی خۆڕسک له کوردستان
بۆ ئازادی ویه‌کسانی و سه‌ربه‌خۆیی کوردان..!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست