لیستی گۆڕان بۆ دژایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان دروست بووه
Monday, 18/05/2009, 12:00
1918 بینراوە
سایتی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له زمانی رۆژی وڵات له هه‌واڵێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که دروستبوونی لیستی گۆڕان بۆ دژایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان دروست بووه، ئه‌م هه‌واڵه و بۆچونه‌کانی ڕۆژی وڵات چه‌نده ڕاستن ئه‌وه جێده‌هێڵین بۆ پاشه‌ڕۆژ بزانین ڕه‌وتی هه‌ڵبژارده‌نه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ڕاگه‌یاندنێکی ئازاد به پێویستمانزانی خوێنه‌ری کوردستانپۆستی لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه، چونکه له سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌وه ئێمه ئه‌و هه‌واله‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه، که ده‌ڵێت ئه‌م قسانه پرۆپاگه‌نده‌ی ده‌زگای پاراستنی پارتییه، که ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان که پارسه‌نگی پارتی و یه‌کێتی تێکداوه و چاره‌نووسی ئه‌و دوو حیزبه‌ی به‌ره‌و ئاقارێکی مه‌ترسیدار ده‌بات، ئه‌مه ئێمه ده‌خاته گومانه‌وه که ئه‌و پرسیاره بکه‌ین، چی وا له پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیی و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات که لێره‌دا ئه‌و هه‌واڵه له هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه. ئیستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ته‌واوی هه‌واڵه‌که و له خواریشه‌وه کلیکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی (KDSP) بکه‌ن:
-------------------------------------------------------------------
لیستی گۆڕان بۆ دژایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان دروست بووه تایبه‌ت: ڕۆژهه‌ڵات
16 - 05 - 2009
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ (رۆژی وڵات)ی ئاشكرا كرد كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌نی تاڵه‌بانیه‌وه گڵۆپی كه‌سكی بۆداگیرساوه هه‌تا به‌لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بووه كه جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ده‌وری پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان كۆ نه‌بێته‌وه، چونكه له ساڵانی رابردوودا ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامیه‌كاندا نرا بێت. چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێی وایه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌وه زیاتر گه‌شه ناكه‌ن و ئیسلامی سیاسی قۆناخی گه‌شه‌ی خۆی ته‌واوكردووه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ترسی له‌پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان هه‌یه و پێی وایه ئه‌م پارته ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیف و ئه‌م ترسه‌شی له‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له توركیا زیاتر بووه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی یه‌كێتی و پارتی پێیان وایه كه كاریگه‌ری په‌كه‌كه و پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له‌سه‌ر گه‌لی كورد زۆر بووه و هه‌ست و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بۆ پارتی چاره‌سه‌ری ده‌خولقێنێت كه پێگه‌ی خۆی جێگیر بكات. هه‌ر بۆیه ده‌خوازن ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری كه‌سانێكی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌و دژایه‌تییه‌شی كه ده‌یكه‌ن له پێناوی ئه‌وه‌دایه كه گومانی خه‌ڵكی كه‌م بكه‌نه‌وه. لیستی گۆڕانیش له‌م چوارچێوه‌دا دروست بووه. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی پشت راستكرده‌وه كه مه‌سعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن، هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی و به‌شداریكردنی جه‌وهه‌ر نامق و هه‌ندێ كه‌سێتی تری نزیكی پارتی له لیستی (گۆڕان)دا گرێدراوی ئه‌م هه‌وڵه‌یه. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه توركیاش له‌م بابه‌ته زۆر ده‌ترسێت بۆیه داوای له حكومه‌تی ئێراق كرد كه رێگه نه‌دات پارتی چاره‌سه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیمان به ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد،پێیان راگه‌یاندین كه‌ئێمه فره لیستی به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌بینین و كه‌س به‌دژی خۆمان نابینین و ئێمه‌ش دژی كه‌س نیین. ئه‌و وته‌بێژه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان وتی ئێمه له‌ڕابردوودا و له‌ئێستا و ئاینده‌شدا له‌به‌ره‌ی گه‌ل و دیموكراتخوازاندا بوین و ده‌بین. ئێستاش ده‌خوازین گۆرَانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌شێوارزی به‌ڕێوه‌به‌رێتی كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ین كه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌ل بكه‌وێته خزمه‌تی گه‌له‌وه نه‌ك بكه‌وێته خزمه‌تی هه‌ندێ كه‌سه‌وه. بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه نییه كام پارت یاخود كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌بێته نوێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. له‌كۆتایشدا گوتی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه یان كار ده‌كه‌ن بۆ ئێمه گرنگ نییه، ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی لیسته‌كه‌ی خۆمانین و خۆمان بۆ به‌شدارییه‌كی چالاك ئاماده كردووه‌و داوا له‌هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌ڵبده‌ن راست وناراست له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه و هۆشیارانه به‌شدار ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن وده‌نگی خۆیان به‌كار بهێنن.
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=4804#TOP