پیاوه‌تیکردن به ئاوی حه‌مام..
Tuesday, 15/09/2009, 12:00
جاریکی دیکه‌ش هاتینه‌وه سه‌ر مزایه‌داتی سووک ..که‌س نییه ئه‌و راستییه نه‌زانێت که‌من ئه‌وانه‌ی به‌رگری له که‌رامه‌تی خۆیانده‌که‌ن کاتێ له گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدا کارده‌که‌ن.نموونه‌کان ره‌نگه له په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ست که‌متربن..جه‌لالی سام ئاغا یه‌کێکه له‌و که‌سه به‌رخۆده‌رانه به‌ڵام دیاره به کۆمه‌ڵی که‌موکوڕی ته‌کنیکییه‌وه ،ره‌نگه ئه‌م که‌موکوڕییه ته‌کنیکییه بۆته هۆی مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆکی ده‌زگای چاودێری دارایی. رۆژانی دادێ زیاتر که‌سێتی سامئاغامان بۆ ئاشکرا ده‌بێت ، به تایبه‌تی له‌مه‌ڕ دۆزی دزینی 18 ملیۆندۆلارهکهی هۆمه‌ر فه‌تاح.
یه‌کگرتووی ئیسلامی له 2005 ه‌وه تاوه‌کو 2009 زیاتر له 25% خه‌ڵکی خۆی له‌ده‌ستدا ، چونکه به‌شداری له حکومهتێلکی مافیا و گه‌نده‌ڵ کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردایه راستگۆ بوایه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌کانی 25% زیاد ده‌کرد.
به هه‌رحاڵ سیاسه‌تی له‌وتاندن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له گه‌ل ده‌وروبه‌ره‌کانیان به‌کارده‌به‌ن ،ئه‌مه‌شیان ته‌نها بۆ به‌کۆیله‌کردن و نه‌هێشتنی ده‌نگی نارازییه.
دکتۆر زریان بۆ هاوڵاتی ووتبووی به هۆی گه‌نده‌ڵی و رێگریکردن و ده‌ستوه‌ردان جارێکی دیکه خۆم بۆ هیچ پۆستێک دانانێن..قسه‌یه‌کی جوانه به‌ڵام کاته‌که‌ی دره‌نگه.. کات دره‌نگه چونکه ده‌بوایه هه‌رزوو دکتۆر زریان ئیستقاله‌ی پێشکێش بکردایه نه‌ک له رۆژانی دوایینیدا بکه‌وته گله‌یی و گازه‌نده له ده‌سه‌ڵاتێک خۆی تێدا به‌شداره..دیاره پێش ماوه‌ی ساڵێک جارێکی دیکه‌ش قسه‌یه‌کی وای کرد به‌ڵام ته‌نها وه‌ک قسه‌یه‌کی رووت و بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی که‌سیی مایه‌وه هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو.
دکتۆر زریان ده‌بوایه کاتێ ئیستقاله بدایه که کۆمپانیاکانی عه‌لی قه‌مبور و کۆسره‌ت و دکتۆره ئامانج ره‌حیمیان له‌سه‌ر فه‌رزکرد ، کاتێ ئیستقاله‌ی بدایه که خۆراکه به‌سه‌رچووه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیان پێ ئیمزا ده‌کرد ، کاتێ پۆسته‌که‌ی بهجێهێشتبایه که خۆراکه به‌سه‌رچووه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌میان به‌زۆری زۆردار داخڵی سنوور کرد و ده‌رخواردی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقیاندا.له‌سه‌ر زۆر شتی دیکه ده‌بوایه وازی بهێنایه ، به‌ڵام نه‌یکرد .
دکتۆر زریان ئه‌گه‌رچی له گه‌ڵ زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانی دیکه جیاوازی هه‌یه له رووی ئه‌ته‌کێت و دامه‌زراوه‌یی به‌ڵام له دوا ئه‌نجامدا به‌شێک بووه له‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه که هه‌ردوو بنه‌ماله به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌و جۆره گوتارانه‌ی دکتۆر زریان له دوایین کاته‌کانی ته‌مه‌نی پۆسته‌که‌ی هیچ پۆینتێک ناخاته سه‌ر که‌سێتیی ، چونکه ئێمه دڵنییاین پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی نادرێته‌وه یه‌کێتی ،بۆئه ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت بمێنێته‌وه پۆستی ته‌ندورستی بۆ یه‌کێتی نابێت و بۆ خودی ئه‌ویش نابێت ..
جا له کۆتاییدا به دکتۆر زریان ده‌ڵێین: قسه‌کانی به‌رێزتان دره‌نگه و وه‌ک پیاوه‌تی کردن به ئاوی حه‌مامه‌وه وایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست