ڕۆڵی بارزانی لە دەستگیرکردنی ئۆجەلان
Monday, 16/02/2015, 12:00
هەموو دەزانین بە پیلانگێریەکی نێودەولەتی ئۆجەلانی دامەزرێنەری پەکەکە و زیندووکەرەوە هەستی نەتەوایەتی لە باکوری کوردستان دەستگیرکرا ،زۆر لایەن و دەولەت بەشدار بوو من دەمەوێت ئاماژە بە ڕۆلی بارزانی و پارتی بکەم لە پیلانگێریەدا.
بەریز جمعە (جەمیل بایک) لە کتێبی مێژوویەک لە ئاگر باسی دەکات،کە ئاپۆ لە رۆمای پایتەخی ئیتالیا بوو بارزانی لە رێگەی وەزیری داد حکومەتەکەی لە زۆنی زەرد بەناوی (قادر جهباری) نامەی دەنارد بۆ دادگای ئیتالیا و تەواو ولاتانی یەکێتی ئەوروپاکە ئاپۆ کەسێک تیرۆریستە دژی کوردە هەزار یەک درۆ تا ئیتالیا یا ولاتانی یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوە (پەنابەری سیاسی) نەبەخشێتە ئۆجەلان.
ئەم هەولانەی بارزانی و دەیان هەولی تر وایکرد کە یەک ولات مافی مانەوە (پەنابەری سیاسی) نەبەخشێتە ئۆجەلان تا وای لێهات دەستگیر کرا.
مێژوویەک لە ئاگر لاپەرە (541).
بێگومان لە هەمان کتێب باسی تالەبانیش دەکات کە ڕۆلی هەبووە لە بە تیرۆریست ناساندنی ئۆجەلاندا لە جیهاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست