ئۆفوق ئۆراس: بۆ ئەوەی فراكسیۆن پێك بێت منیش بشدری پارتی ئاشتی ودیموكراتی دەبم
Sunday, 20/12/2009, 12:00
پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ئەستەنبوڵ بڕیاریدا كە هاوشانی پەرلەمەنتارە دەتەپەییەكان بچێتە ناو ڕیزەكانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی. ئوفوق ئوراس پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەستەنبوڵ ئەمڕۆ ڕایگەیاند كە بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی توركیادا گروپ پێك بێ، دەچێتە نێو پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپەو لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەتەپەدا درێژە بە تێكۆشان دەدەن. ئوراس كشانەوەی بڕیاری دەست لە كاركێشینەوەی پەرلەمانتارانی دەتەپەیی بە بڕیارێكی ئەرێنی وەسفكردو ووتی: بۆئەوەی گروپ پێكبێت من دەچمە ناو پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپەوە.
لە گەڤەری جۆلەمێرگ، ریبەرایەتی نوێ پارتی ئاشتی و دیموكراتی دامەزرێنرا. بەو پێیە وەحیدشاهین ئوغلۆ وەك سەرۆكی رێكخستنی ناوچەی گەڤەر دەسنیشان كرا. دوای ئەوەی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی لە 11ئەم مانگەدا بەبریارێكی سیاسی داخرا، پارتی ئاشتی و دیموكراتی لە باكوری كوردستان و توركیا كەوتە ناو هەوڵدانەوەو دەستی بە خەباتی رێكخستنی كرد.
لە ناوچەی گەڤەر، دەربارەی داخستنی بارەگای دەتەپە كۆبوونەوە رێكخرا. شارەدار روكەن یاتیشكین و نوێنەرانی رێكخستنەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەشداری كۆبوونەوە بوون، لە چۆارچێوەی كۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەراتی بەدەپەو هەروەها سەرۆكی ریكخستنەكانی بەدەپە دەستنیشان كرا. پاشان سەرۆكی هەڵبژێردراوی ناوچەی گەڤەر لە كۆبوونەوەكەدا ووتی: ئێمە تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد بەهیزتر دەكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست