بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


لەهەڵەبجە یەكێتى شەڕى كۆنگرەى دەست پێكرد

Wednesday, 28/04/2010, 12:00


چەند ڕۆژى داهاتوو یەكێتى نیشتمانى كوردستان پێ دەنیتە قۆناغێكى ئێجگار ئاڵۆزى ژیانى سیاسی خۆیەوە، ڕۆژانى داهاتوو باڵى جەلال تالەبانى كەئێستا زۆرینەى ناو یەكێتین شەڕ لەسەر كەلاكى حزبە نیمچە هەڵوەشاوەكەیان دەكەن، شەڕى ئەمجارەى هەڤاڵانى یەكێتى هیچی كەمتر نییە لەو شەڕە خۆكوژییەى كەیەكێتى لەساڵى 2006كردى، ئەویش دواى ئەوەى هەڵبژاردنى لەناو ڕێكخستنەكانى حزبەكەیدا ئەنجامدا، شەڕى ناوخۆى ئێستاى یەكێتى بەدەستهێنانى شەرەفی ئەندامێتییە بۆ ئەو كۆنگرە ناشەرعییەى كەبڕیارە سەرەتاى مانگى 6ى ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، مەڵبەندى هەڵەبجەى (ینك) كەزیاتر لە10ساڵە لەلایەن حەمە تلیاكییەوە بەڕێوەدەبرێت هەر لەئێستاوە كەچەند ڕۆژێكى ماوە بۆ دەستپێكردنى پرۆسەكە كەوتونە هەوڵدان بۆ دروستكردنى دەستەبەندێكى هەلبەرستى دەنگفرۆشی بێهەڵوێست، سوك پیاوەكانى مەڵبەندى هەڵەبجە كەزیاتر لە19ساڵە لەسەر كەلاكى حزبەكەیان كاوێژدەكەن ئەمڕۆ لەجیاتى رٍێكخستنەوەى نێوماڵى حزبەكەیان و لەجیاتى ئەوەى كۆنگرە بكەنە وێستگەیەكى نوێ لەژیانى دیموكراسیانەى حزبەكەیان، كەچی نەك ئەوە ناكەن بەڵكو دەیانەوێت لەرێگەى كوتلەو كوتلەكارییەوە حزبەكەیان لەسەر شانۆى سیاسی كوردستان بەتەواوەتى بسرنەوەو دواتریش سەر بكەنە میراتى حزبەكەیان و ئەوەیشی كەماوە هەڵیلوشن. لەناو مەڵبەندى هەڵەبجەى شەهیدى یەكێتیدا هەر لەئێستاوە مشەخۆرە نەخوێندەوارەكانى ئەو حزبە دابەشبوون بەسەر دوو بۆچوونى جیاوازدا، بۆچوونى یەكەم كەپێكهاتوون لە وریاى حاجی فەرەجى زەڕەو عەلی عوسمان و عەلی حاجی فەرەج و ڕزە جولەكە، بەئاشكرا بانگەشە بۆ كۆسرەت ڕەسولی جێگرى سكرتێرى حزبەكەیان دەكەن، حەمە تلیاكى و عوسمانە كەچەڵ و ئەختیارى دەبڵ و لوقمان ناحاڵى و شیرینى حەمەبۆر بانگەشە بۆ تاڵەبانى دەكەن، ئەم دوو گروپە جیاوازە هەریەكەیان ژێربەژێر و بەنهێنى كۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانى ڕێكخستندا دەكەن بۆ ئەوەى دارودەستەكانى خۆیان بگەنە گۆنگرە،، ڕۆژانى داهاتوو ململانێنى نێوان باڵى كۆسرەت و تاڵەبانى لەهەلەبجە قۆناغێكى سەختتر بەخۆوە دەبینێت و هیچ شتێكى شاراوە نامێنێت بەڵكو هەریەكەیان و بەئاشكرا كار بۆ سەرخستنى كوتلەكانى خۆیان دەكەن، بەڵێن بەخوێنەران دەدەین لەگەڵتان بین ڕۆژانە و بەپێی پێویست لەكێشەو ململانێكان ئاگادارتان بكەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە