کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کۆسره‌ت هه‌ر به ‌جه‌سته‌ په‌ککه‌و‌ته‌ نییه،‌ به‌ڵکو به‌ هزریش کڵۆڵه‌!

Saturday, 04/04/2009, 12:00

915 بینراوە


ئه‌مڕۆ که‌ سه‌یری کۆبونه‌وه‌که‌ی شاری سلێمانیم کرد داخم بۆ شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی خوارد، ئه‌و شاره‌ی که‌ له‌هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کدا پێشه‌نگ بوو، چۆن گوێ له‌و کۆمه‌ڵه‌ ماستا‌وچییانه‌ بگرن و هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بێ؟ چۆن گوێ له‌ مه‌لا علوجی هه‌ڵپه‌رست بگرن؟ کوا ڕۆژانی هه‌ڵوێست؟ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ به‌ڕاستی خه‌ڵکی سلێمانی پڕ دڵ له‌ قین بوون؟ ئایا ئه‌گه‌ر به‌زۆر هێنرابوون نه‌یان ئه‌توانی وه‌کو جاران بۆ مه‌سیره‌کانی حزبی به‌عس خۆیان ئه‌دزییه‌وه‌ ئێسته‌ش وایان بکردایه‌؟ تۆ بڵێی من ئاگام لێ نه‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ له‌ زه‌برو زه‌نگدا له‌ به‌عس به‌هێز تر بن؟ به‌هه‌رحاڵ مه‌سه‌له‌که‌ی من له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ‌نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ ئه‌و شاته‌شاته‌ی کاك کۆسره‌ت بوو که‌ نازانم به‌ چ ڕوویه‌که‌وه‌ هاوار ئه‌کات بۆ یه‌کێتیی نیشتمانی و ئه‌ڵی به‌ سه‌رۆکایه‌تی مام جه‌لال، یه‌کێ نه‌بوو بڵی ئه‌ی ئه‌و فشه‌فشه‌ی مانگی پێشووت له‌چی و ئه‌م هاوار هاواره‌ی ئێسته‌ت له‌چی که‌ خه‌ریکه‌ قوڕگی خۆت ئه‌دڕێنی؟ ئه‌وا ئه‌زانین که‌ مه‌لای علوج و به‌رزانی ماستاوچی له‌ پێناوی پاره‌دا به‌ته‌واویی بوون به‌ ته‌پڵژه‌نی مامه‌ و قه‌تیش ئه‌و ناماقوڵیه‌ی کۆسره‌ت ناکه‌ن که‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر کردی، به‌ڵام‌ هه‌ر که‌سێك سه‌یری ئه‌و ده‌‌کات ئه‌ڵێ بۆ ئه‌م کابرایه‌ به‌م خواری و خێچیه‌وه‌ واز ناهێنێت و ناچێته‌ ماڵه‌وه‌. من که‌ ڕێز له‌ هه‌موو که‌سێکی به‌ جه‌سته‌ ناته‌واو ئه‌گرم، به‌ڵام که‌ کۆسره‌ت ئه‌بینم به‌و شێوه‌یه‌ یه‌ك زه‌ڕه‌ دڵم پێی ناسوتێ، چونکه‌ ئه‌م کابرایه‌ خۆی ڕێزی بۆ خۆی نه‌هێشت و له‌ پێناوی کورسی و پاره‌دا هه‌رچی ڕابردووی خۆشی هه‌یه‌ له‌به‌ر چاومانی سوك کرد. ئێسته‌ بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و به‌زمه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێشیش به‌رپای کرد ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی بوو. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م کابرایه‌ قسه‌زان و ڕۆشنبیریش بوایه‌ به‌هه‌ر حاڵ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌جه‌سته‌ که‌م ئه‌ندام نییه‌ به‌ڵکو به‌ عه‌قڵیش.


(دەنگدراوە: 0)