مه‌سرور بارزانی له توركيا گه‌رايه‌وه
Sunday, 08/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنێری سه‌ری رهشبه پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له شه‌عبان شه‌عبان چالی يه‌وه، ئيواره‌یی ئه‌مرۆ مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی پاراستنی بنه‌ماله بارزانی له دوای گه‌شتيكی بۆ توركيا گه‌رايه‌وه بۆ كوردستان!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی باسكردووه كه مه‌سرۆر بارزانی له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٣ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل ده‌زگای ميتی توركی و ٢ له ژه‌نه‌راله تورکەکاندا کردووە، له به‌رامبه‌ر ئاسناكاریي و هاوكاريه‌كانيان بۆ له‌شكری ميتی توركی و پلاندانان دژی، جگە لەوە باس لە تێکچوونی پەیوەندی دەسەلاتی کوردی و نوری ماليكی لەو بارەیەوە قسە کراوە، شایانی باسە توركیا بڕیاری داوە کە بايی ٢٠ مليۆن دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و ئاميری سيخوریی و ده‌مانچه‌ی كاتم وچه‌ندين ده‌رمانی بيهۆشكه‌ری سيخوری بۆ دەزگای پاراستن دابين دەکات.
به پيی سه‌رچاوه‌كه هه‌ر دويني ئه‌و كه‌لو په‌له سه‌ربازيانه به شاحينه‌يه‌كی بار هه‌ڵگری توركی گه‌يشتونه‌ته باره‌گای ليوای تايبه‌تی يه‌ك له گه‌ره‌كی غولام ئاوا سه‌ر ريگای سه‌ری ره‌ش.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست