رێبەری گەلی كورد: ئەگەر كۆمەڵكوژی سەركوردان روو لەزیادبووندایە، من سەرخۆشی بنەماڵەی پێنج شەهیدەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم
Friday, 14/05/2010, 12:00
رێبەری گەلی كورد: ئەگەر كۆمەڵكوژی سەركوردان روو لەزیادبووندایە، من سەرخۆشی بنەماڵەی پێنج شەهیدەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداری چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیدا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گرنگی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی 4 تێکۆشه‌ری کورد و ژه‌هرخواردکردنی به‌پیلانی 5 گه‌ریلای په‌ژاک کرد .
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا لێدوانی گرنگی سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی 4 گیراوی دۆزی په‌که‌که و پژاک و ژه‌هرخواردکردنی 5 گه‌ریلای په‌ژاک، خه‌مگینی و سه‌رخۆشی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که رژێمی ئاخونده‌کان رژێمێکی هێرشکار و کۆنه‌په‌رست و دڕنده‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئێران کۆمه‌ڵکوژی زیاتر ئه‌نجام بدات.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دیداری چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیدا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گرنگی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی 4 تێکۆشه‌ری کورد و ژه‌هرخواردکردنی به‌پیلانی 5 گه‌ریلای په‌ژاک کرد و گووتی: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی که لهچاپهمهنییهکاندا بیستم؛ 4 په‌ژاکی له‌سێداره دراون و 5 گه‌ریلاش ژه‌هرخوارد کراون. من سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌که‌م و هاوبه‌شی له ئازاره‌کانی ئه‌وان ده‌که‌م"
ئۆجه‌لان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "پێویسته مرۆڤ ئێران باش بناسێت. ده‌بێت ئاخونده‌کانی ئه‌وێ بچووک نه‌بینرێن. ئه‌وانه زۆر به‌هێز و هێرشکارن. ئه‌وانه بێ ویژدانن و به‌زه‌ییان به‌که‌سدا نایه‌ته‌وه. رژێمی ئاخونده‌کان رژێمێکی هێرشکار و کۆنه‌په‌رست و دڕنده‌یه. وه‌کو ده‌زانرێت ئه‌وانه هه‌رگیز به‌زه‌ییان به‌که‌سدا نایه‌ته‌وه".
ئۆجه‌لان پێشبینییه‌کانی خۆی بۆ پێشهاته‌کانی قۆناخی داهاتوو خسته‌ڕوو و گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌که‌ی ئاگادار ده‌کاته‌وه که خۆیان بپارێزن. له‌مباره‌یه‌وه ئۆجه‌لان گووتی:" وا دیاره ئێران هێرشه‌کانی خۆی دژوارتر بکات. من مه‌زه‌نده‌م کردبوو که ئێران هێرشه‌کانی خۆی زیاتر بکات. پێشتریش من باسم له‌وه کردبوو که پێویسته له‌هه‌رێمی برادۆستدا هه‌رێمێکی پاراستنیی دروستبکرێت. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌کرێت ئه‌وا ئێران ژنان، منداڵان و هه‌موو که‌س گولله‌باران ده‌کات و کۆمه‌ڵکوژی پێکدێنێت. مێژووی ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه‌یه، ئێران زۆر مه‌ترسیداره. ده‌بێت گه‌ل و هه‌ڤاڵان باش له‌ره‌وشه‌که تێبگه‌ن".
ئۆجه‌لان باس له هاوخه‌باتی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت:"
له ئێران‌دا چه‌ندین کۆمه‌ڵگا و گه‌لی دیکه‌ش هه‌ن. چه‌ندین لایه‌ن و رێکخستنی جوداش هه‌ن. به‌لوج، فارس، ئازه‌ری هه‌ن. مرۆڤ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پێشبخات. به‌ڵام پێویسته کاره‌کته‌ری رژێمی ئێران باش بناسرێت".
ئه‌مه‌و رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که:" له نێوان ئێران و تورکیادا هاوکاری هه‌یه و له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئهستهنبۆلدا بڕیاڕی له‌سێداره‌دان دراوه".
ئۆجه‌لان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر رێککه‌وتن و هاوکاری نێوان تورکیا، ئێران و سوریا و ده‌ستنیشانی کرد که له‌سێداره‌دانه‌کان دوای ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی که‌وا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ روویدا، ئێران بوێری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه وه‌رگرت و ئه‌و لهسێداردانانهی پێکهێنا.
ئۆجه‌لان لێدوانه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆککۆماری سوریا هه‌ڵسه‌نگاند که سه‌باره‌ت به پرسی کورد له باشوور و باکووری کوردستان گووتبووی. ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه گووتی:" من لێدوانه‌که‌ی ئه‌سه‌د له راگه‌یاندندا گوێبیست بووم ئه‌و ده‌یه‌وێت پرسی کورد له‌چوارچێوه‌ی دانوستاندن و دیداره هه‌رێمییه‌کاندا چاره‌سه‌ر ببێت، ئێمه ئه‌و په‌یامه‌مان له قسه‌کانی ئه‌ودا بینی، ئه‌مه گرنگه له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌بێته هاوکاری سیاسه‌تی تورکیا و ئێران بۆ له‌ناوبردن."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان سوریا وه‌کو هێزێک که ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ری رۆڵ بگێڕێت، هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی:" رۆڵی سوریا گرنگه. وه‌ک هه‌وڵدانه‌کانی تورکیا بۆ ناوبژیوانی نێوان سوریا و ئیسرائیل، سوریاش ده‌توانێت له نێوان تورکیا و کوردان‌دا رۆڵ و پێگه‌ی ناوبژیوانی له ئه‌ستۆ بگرێت. من بیست ساڵ له سوریا بووم، من سوریا باش ده‌ناسم بۆ یاده‌وه‌ری حافز ئه‌سه‌د و جه‌میل ئه‌سه‌د به‌شار ئه‌سه‌د ده‌توانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت، ئه‌وان داخوازی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی ئێمه بۆ پرسه‌که‌ش ده‌زانی، بۆچوونی به‌شار ئه‌سه‌د که چاره‌سه‌ری به دانوستاندنی هه‌رێمی به‌بنه‌ما ده‌گرێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی مندا یه‌کانگیر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵێکی وه‌ها ببینێت، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسته‌نگ بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان باشتر ده‌بێت و ده‌بێته پشتیوانییه‌ک بۆ دیموکراتیزه بوون.
ئۆجه‌لان له‌رووی ناوبژیوانی و چاره‌سه‌رکردنی به‌بیرهێنایه‌وه که رۆڵێکی مه‌زن ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی هێزه کوردییه‌کانی باشووری کوردستان و گووتی:" به‌هه‌مان شێوه؛ هێزه کوردییه‌کانی باشووری کوردستانیش ده‌توانن له‌نێوان ئێمه و تورکیا و ئێران‌دا، یاخود به واتایه‌کی دیکه بڵێم؛ بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌که ده‌توانن رۆڵی ناوبژیوانی ببینن."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا تێکۆشانی گه‌ریلای ئازادی هه‌ڵسه‌نگاند که له15ی ئۆگستۆسی 1984 به‌دواوه تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه. ئۆجه‌لان گووتی:" من بۆ هه‌ڵمه‌تی 15ی ئۆگستۆس گه‌ریلام ئاماده کرد. به‌ڵام ئه‌و شێوازه گهریلاییهی که‌وا به‌ڕێوه چووه، ئه‌و شێوازه نه‌بوو که من ده‌مخواست."
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته شرۆڤه‌ی کرد و گووتی:" هه‌ندێک جار بۆ کوشتنی به‌کرێگیراوێک، چالاکی وه‌هایان ئه‌نجام دا که به‌ده‌یان منداڵیشی به‌رکه‌وتووه. من له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که چالاکی به‌و ڕه‌نگه‌یان پێکهێناوه. به‌ڵام پاشان ئاشکرابوو که به‌شێک له‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌نی ده‌وڵه‌تدا شتی هاوبه‌شیان پێکهێناوه و رێبازێکی چهتهگهرییان پێشخستووه. بۆ نموونه؛ چروککایا، گروپی چوارچهتهکه و شه‌مدین، شێوازێکی جودای ئه‌وه‌ی من پێشخراوه. من هیچ کاتێک له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانی وه‌هام به‌ئه‌وان نه‌داوه و من هه‌رگیز ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌وانم په‌سند نه‌کردووه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد به‌بیری هێنایه‌وه که تاوه‌کو ئێستا بۆ هه‌ر ده‌رفه‌تێکی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتبێت کردوویه‌تی و گووتی:" من له‌مه‌ودوا ئه‌و هه‌وڵدانانه‌ی خۆم به‌رده‌وام ده‌که‌م. له ئه‌قڵییه‌تی مندا جێی شتی هه‌رزان نابێته‌وه".
ئۆجه‌لان هۆشداری دا و ده‌ستنیشانی کرد که تا دێت ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه و گووتی:" له‌به‌ر ده‌مماندا سێ هه‌فته هه‌یه، ئه‌گه‌ر تا 31ی مه‌ی هیچ پێشکه‌وتنێکی گرنگ و به‌رچاو ده‌رنه‌که‌وێت ئه‌وا من خۆم له‌نێو مه‌سه‌له‌که‌دا ده‌کشێنمه‌وه".
هه‌ڵسه‌نگاندنی رێبه‌ری گه‌لی کورد له‌مباره‌یه‌وه به‌مشێوه‌یه‌یه:
من تا 31 ی مه‌ی چاوه‌ڕی ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته پێشکه‌وتنێکی ئه‌رێنی نه‌یه‌ته‌دی ئه‌وا ئیتر موداخهڵهی هیچ شتێک ناکه‌م. کێ چی ده‌کات بابیکات. ئیتر بڕیار به‌ده‌ست ئه‌وانه. باس له شه‌ڕێکی ئاست ناوین ده‌کرێت که مه‌ترسی وه‌ها هه‌یه " ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکی به‌مڕه‌نگه رووبدات، ئه‌وا هه‌ر له‌ئاستی چیادا نامێنێته‌وه، به‌ڵکو کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر شاره‌کانیش ده‌کات. ده‌کرێ سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی شاره‌کان وهربگهڕێته یاخیبوونی مه‌زنی شاره‌کان و له‌وانه‌یه کۆمه‌ڵکوژی مه‌زنیش رووبدات. پێویسته گه‌له‌که‌مان ئه‌وه بزانێت و له‌به‌رامبه‌ریدا خۆی بۆ ئاماده بکات."
ئۆجه‌لان هۆشداری دا که ' ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌ژین ده‌توانن تووندووتیژییهکی مه‌زن پێک‌بێنن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بانگه‌وازی بۆ ته‌دبیر وه‌رگرتنی کرد و گووتی:" پێویسته هه‌موو که‌سێک ته‌دبیری خۆی وه‌ربگرێت. له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژییه‌دا له‌وانه‌یه گه‌لێک جه‌وان، ژن و منداڵ و چه‌ندین که‌سی گه‌له‌که‌مان بکوژرێن. مه‌ترسییه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و قڕکردنی گه‌ل هێشتا به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه هه‌رچی له‌ده‌ستان دێت بیکه‌ن، ڕه‌وشی من مه‌که‌نه به‌هانه".
بۆ پاراستنی که‌رامه‌ت و شکۆیی خۆتان، بۆ چاره‌نووس و داهاتووی خۆتان، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی خۆتان، هه‌رچییه‌کتان له ده‌ست دێت ده‌بێت بیکه‌ن".
رێبه‌ری گه‌لی کورد داوای کرد که هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌رک به جددییه‌تی ئه‌م ره‌وشه بکه‌ن و گووتی:" ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و تووندووتیژی له ئاستێکی مه‌زندا رووبدات ئه‌وا به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه."
له‌مباره‌یه‌وه ئۆجه‌لان ئه‌م هۆشدارییه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکی دژوار په‌ره‌بسێنێت ئه‌وا ده‌بێت ئاکه‌په، مه‌هه‌په، جه‌هه‌په و په‌که‌که بیر له ده‌رئه‌نجامه‌کانیشی بکه‌نه‌وه و به‌رپرسیارێتیش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ ئه‌وانه‌وه. ده‌بێت هه‌موو که‌س ده‌رک به جددییه‌تی ره‌وشه‌که بکات و شانی بداته‌به‌ر. ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که له‌ناو ده‌وڵه‌تدا که‌سانێک هه‌ن که چاره‌سه‌ری ده‌خوازن، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌داران به تایبه‌تیش ئاکه‌په چاره‌سه‌ری ناخوازن و گووتی:" ده‌بێت ئاکه‌په، مه‌هه‌په و جه‌هه‌په شه‌رمه‌زار بکرێن".
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ئۆجه‌لان وته‌یه‌کی مارکسی به نموونه هێنایه‌وه که گوتبووی:" سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا باوکی خۆیشی له‌سێداره ده‌دات." ئۆجه‌لان گووتی: ئاکاپهش له‌پێناو داهاتی ساڵێکی بازرگانی، هه‌موو ئه‌رته‌شی تورک ده‌خاته ناو شه‌ڕه‌وه. ئه‌وانه بۆ بازرگانێتی خۆیان ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن. هیچ خه‌می مردنی به‌ده‌یان و سه‌دان سه‌رباز و پۆلیسیان نییه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه؛ بازرگانی پوڵه ئێستا بۆ کاری خۆیان یه‌ک ملیۆن سه‌ربازیان له‌سه‌ر سنووره‌کان کۆکردۆته‌وه من پێش ئێستا باسی ئه‌و سهرمایهدارییهم کردبوو که ناوه‌نده‌که‌ی له قۆنیا - قه‌یسه‌رییه و یه‌کێتی ژووره‌کانی بۆرسی تورکیایه. ئاکه‌په بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و سه‌رمایه‌یه پرسه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، ئاکاپه کرانه‌وه‌ی دیموکراتی کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی ئه‌و بازرگانانه."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی گشتی جه‌هه‌په ده‌نیز بایکاڵیشی وه‌کو ئه‌نجامی شه‌ڕی ناو ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی:" بایکاڵ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورددا ئاسته‌نگ بوو. هه‌ر بۆیه، ئه‌و هێزه‌ی که‌وا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا چاره‌سه‌ری ده‌خوازێت موداخهڵهی سه‌ر بایکاڵی کرد. بایکاڵ که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ نییه. ئه‌وانه‌ی له‌پشتییه‌وه‌ن به‌هێزن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی بایکاڵ رابوه‌ستێنێت، په‌نای وه‌به‌ر رێگایه‌کی وه‌ها برد، به‌ڵام بایکاڵ هه‌نگاو بۆ دواوه ناهاوێژێت ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که به‌رده‌وام ده‌کات و راناوه‌ستێ. من نازانم سه‌رده‌که‌وێت یان نا ، به‌ڵام بایکاڵ ته‌نیا که‌سێکه له ده‌سته‌یه‌کی به‌رفراوان. ئه‌و شتانه‌ی بایکاڵ کردوویه‌تی سه‌رچاوه‌ی خۆی کولتووری ده‌ستدرێژی وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له ئاستی هه‌ره ژووردا بایکاڵ وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، مرۆڤ ده‌توانێت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش بکات که له ئاستی ژێره‌وه چی رووده‌دات".
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئاکه‌په بهههوڵدانهکانی کرانه‌وه و گفتوگۆکانی سه‌باره‌ت به ده‌ستووری بنچینه‌یی ده‌خوازێت خۆی رزگار بکات. ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئیدی ئه‌وه روونبۆته‌وه که ئاکه‌په‌ش به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به‌رادده‌ی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری پرسی کورد و وه‌ها له‌سه‌ر شرۆڤه‌کانی به‌رده‌وام بوو:" ئاکه‌په خوازیاری چاره‌سه‌ری پرسی کورد نییه، جه‌هه‌په به به‌لاوه‌نانی ده‌نیز بایکاڵ ئێسا خۆی خستۆته لایه‌که‌وه، ئه‌وا به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ئاکه‌په و مه‌هه‌په. ئه‌ردۆغان، بایکاڵ و باخچه‌لی 8 ساڵه له بابه‌تی پرسی کورددا هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن، جیاوازی ئه‌وان له‌یه‌کتر نییه، گۆڕانکاری له ده‌ستووری بنچینه‌یی، بریتییه له گه‌مه و پیلانێک، له وگۆڕانکارییانهی تێیدا ده‌کرێت جێگه‌ی کوردان نییه، مافی کوردانی تێدا نییه، دیموکراتیزه کردن و مافه‌کانی مرۆڤی تێدا نییه. ئاکه‌په خۆی له خاڵی ههشتهمینیش کشانده‌وه. لێره‌دا گه‌مه‌یه‌ک هه‌یه هه‌م خاڵی هه‌شته‌مینی کشانده‌وه و هه‌میش هه‌وڵ ده‌دات به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی بهاوێژێته سه‌ر شانی ئێمه. هه‌ر بۆیه ریفراندۆمه‌که کورد و دیموکراتیک بوون په‌یوه‌ندیدار ناکات، به‌ڵام پرسی رێژه‌ی به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه، ده‌ستگیر کردنی به سه‌دان منداڵ هه‌یه، رووداوه‌کانی ده‌ستدرێژی کردن هه‌یه، هه‌زار و پێنجسه‌د گیراوی سیاسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌یه، ئه‌و ده‌ستووره بنچینه‌ییه له ده‌ستووره‌که‌ی کوده‌تای 12ی ئه‌یلول باشتر نییه.
ئۆجه‌لان جارێکی دیکه‌ش باسی له چاره‌سه‌ری به‌رێگه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی دیموکراتی کرد و ئه‌و بانگه‌وازییه‌ی بۆ سه‌رۆک وه‌زیری تورک کرد:" ئێمه لایه‌نگری ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی ئۆتۆریتار و ئۆلیگارشی نیین. ئێمه لایه‌نگری ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی دیموکراتیین، ئێمه لایه‌نگری یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی نیین، لایه‌نگری نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکین، ئێمه لایه‌نگیری کۆمارێکی ئۆلیگارشیک نیین، لایه‌نگری کۆمارێکی دیموکراتیکین، ئێمه لایه‌نگیری یه‌ک وڵات نیین، لایه‌نگیری وڵاتێکی دیموکراتیکین. من لێره‌وه بانگه‌وازی له سه‌رۆک وه‌زیرانی تورک ده‌که‌م؛ به‌جددی له چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه نزیک ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه رێ له‌به‌رده‌م من بکه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌وروبه‌رانه‌ی که‌وا کاریگه‌ریی منیان له‌سه‌ره، به‌بێده‌نگکردنی چه‌کیشه‌وه له‌ناو یه‌ک هه‌فته‌دا هه‌موویان قه‌ناعه‌ت پێ‌دێنم. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌م، ئه‌وا چی ده‌ڵین بیڵێن و چیش ده‌که‌ن بیکه‌ن. من له‌و باوه‌ڕه‌دا که هێزێکی وه‌های من هه‌یه و من ئه‌وه‌ش ئه‌نجام بده‌م. ئه‌گه‌ر نه‌توانم، ئه‌وا ئه‌وکاته من ده‌ڵێم؛ ئێوه له‌سه‌ر مافن به‌ڵام ئێوه به جددی هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و که‌سێکی جددی نیین، راست له چاره‌سه‌ری نزیک نابنه‌وه، با راست له چاره‌سه‌ری نزیک ببنه‌وه، من ده‌توانم هێزه چه‌کداره‌کان له ده‌ڤه‌رێکدا کۆبکه‌مه‌وه و پێواژۆی شه‌ڕ کۆتایی پێبهێنم، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ش هێزی من هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌مه ده‌بێت حکومه‌ت و په‌رله‌مان رێگا له به‌رده‌م من بکه‌نه‌وه. ئاکه‌په‌یش به جددیییهوه له چاره‌سه‌ری دیموکراتیک نزیک ببێته‌وه."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رنجی بۆ سه‌ر رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وله‌تی تورکیا ڕاکیشا و ، وتی هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت منداڵان ده‌ڕفێنن ، ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ریان و گه‌لیشی وشیار کرده‌وه له‌سه‌ر کاروباری گروپه‌کانی کۆنترا گه‌ریلا.
ئۆجه‌لان له دیداره‌که‌یدا دا باسی له ڕوداوه ئابڕوبه‌ره‌که‌ی سێرت کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وه کاری ده‌وڵه‌ته و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وتی:
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان تۆڵه له کوردان ده‌که‌نه‌وه، به‌و ڕێبازانه تۆڵه ده‌سێنن، له گه‌ڵی یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئه‌وانه ده‌توانن له دژی کوردان هه‌موو رێبازێکی قڕ کردن و ده‌ستدرێژی په‌یڕه‌و بکه‌ن، ئه‌وانه به ئاگاییه‌وه ئه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وله‌تن، له ڕوحا له به‌رامبه‌ر منداڵان سیاسه‌تێک به‌کاردێنن. له سێرت تا ڕوحا، له مێردین تا چه‌ولیک، جوله‌مێرگ و ئاگری ئه‌و چه‌تانه درێژه به کاروباری خۆیان ده‌ده‌ن ، به گشتی باسی 500 که‌س ده‌کرێ، ئه‌وه‌ی بایکاڵ له سه‌ره‌وه کردی به ده‌ست ئه‌و چه‌تانه کردیان له‌و ده‌ڤه‌رانه، به‌و دڕاندایهتیه، که‌رامه‌تی مرۆڤ پێشێڵ ده‌که‌ن ، ئه‌وه مایه‌ی قه‌بوڵ نیه، به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ به کوردان بلێن ئێوه چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شاره‌داریه‌کان به‌ده‌ست بێنن له هه‌ڵبژاردنی شدا سه‌رکه‌ون له ده‌ستدرێژی ئێمه ڕزگارتان نابێ، ده‌بێ ئه‌وه وه‌ها تێبگه‌ن، ئاشكرا نه‌کردنی که‌لتوری ده‌ستدرێژه‌ی پهرێشانیه.
ئۆجالان ڕایگه‌یاند که له ڕووداوی ڕفاندنی منداڵان دا ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تێدایه و وتی:
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئاگای لێ نه‌بێ ڕوداوی وه‌ها پێک نایه‌ت، ئامانجی ئه‌وه‌ش تاودانی گه‌له بۆ یاخیبونێکی بێ ڕێکخستن، به‌و پێیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌ل له ناکاو ههڵستێنن و کۆمه‌لکوژیان بکه‌ن، له‌وانه‌یه ڕووداوی خراپتر بکه‌وێته‌وه ، ئه‌وه کۆنترا گه‌ریلایه‌تیه.
ئۆجالان جارێکی تر ئاماژه‌ی به گرنگی ئاکادیمیای سیاسه‌ت کرد و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: ده‌بوو که له 81 شار ئاکادیمیا دامهزرێنرایه، ده‌بێ ژیانی کۆمیناڵ بۆ خۆیان بکه‌نه نمونه، من گرنگی به ژیانی کۆمیناڵی به‌ر له 10 هه‌زار ساڵ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر من له ده‌ره‌وه بوایه‌م، له شاره گه‌وره‌کانم نه‌ده‌ژیام، من له گوندێک دا یان له ده‌ڤه‌رێک به دانیشتوانی 10 هه‌زار که‌سیه‌وه په‌ره‌م به ژیانێکی کۆمیناڵ و سروشتی ده‌دا.
ئۆجالان داوای کرد که په‌یوه‌ندی نێوان کورد و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕ و دیموکراتی تورکیا وه‌ک رۆمانێک بنووسرێته‌وه، رۆمانێکی وه‌ها ویداد تورکاڵی ده‌توانێ بینووسێ، ئۆجالان دوایین جار خۆشحاڵی خۆی به‌و نامانه نیشان دا که له گرتووخانه‌کانه‌وه ده‌ینێرن و سڵاوی له ته‌واوی گه‌لی کورد کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست