هیومان رایتس وۆچ: پێویسته سوریا كۆتایی به‌ئه‌شكه‌نجه‌دانی كورد بهێنێت
Monday, 30/11/2009, 12:00
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتێك له‌سه‌ر ره‌وشی كورد له‌سوریا بڵاودهكاتهوهو جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا كۆتایی به‌هێرشكردنه سه‌ر كورد‌و ده‌ستگیركردنی چالاكوانه سیاسییه‌كان بهێنێت.
راپۆرته‌كه كه 63 لاپه‌ڕه‌یه، 26ی ئه‌م مانگه به‌ناونیشانی (نكۆڵی‌كردن له‌گروپ: سه‌ركوتكردنی مافه سیاسی‌و كه‌لتورییه‌كان له‌سوریا" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا باسی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا بۆ قه‌ده‌غه‌كردن‌و پهرتوبڵاوكردنهوهی ئه‌و كۆبونه‌وه كوردییانه كراوه كه داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، باسیش لهزیندانیكردنی چالاكوانه ده‌ركه‌وتووه‌كانی كورد‌و مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵیاندا له‌زیندان كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی كورد له‌ئاداری 2004 دا، سه‌ركوتكردنی كورد له‌سوریا زۆر زیادیكردووه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا سود له‌چاوپێكه‌وتنی 30 چالاكوانی كورد وه‌رگیراوه كه تازه له‌زیندان به‌ربوون، له‌گه‌ڵ 15 كه‌س له خزمان و نزیكانی ئه‌و چالاكوانه كوردانه‌ی هێشتا له زیندان ماونه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه، حكومه‌تی سوریا داواكارییه‌كانی هیومان رایتس وۆچی له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌دا بۆ پێدانی زانیاری یان كۆبوونه‌وه، ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سارا لی ویتسن، بهڕهێوهبهری خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقیا لههیومان رایتس وۆچ، ده‌ڵێت"له كاتێكدا كه وڵاتانی تری ناوچه‌كه، له عیراقه‌وه بۆ توركیا، له پێشخستنی مامه‌ڵه‌كردنی كه‌مینه‌ی كوردییدان، سوریا هه‌روا به‌ره‌نگاریی گۆڕان ده‌كات".
وتیشی "له راستیدا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دژایه‌تی هه‌موو گوزارشتێكی سیاسی‌و كه‌لتوری كوردی كردووه".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه كورده‌كان نزیكه‌ی 10 له سه‌دی دانیشتوانه 20 ملیۆنییه‌كه‌ی سوریا پێكده‌هێنن، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ناوچه‌كانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ده‌ژین.
هیومان رایتس وۆچ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌ساڵی 2005 ه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا رێگه‌یان له‌نزیكه‌ی 14 كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی‌و كه‌لتوری‌و جه‌ماوه‌ریی كوردی گرتووه‌و چه‌ند جارێكیش هانایان بردووه‌ته به‌ر توندوتیژی بۆ بڵاوه‌پێكردنی ئاپۆرای خه‌ڵكه‌كان.
له‌و راپۆرته‌دا كه چه‌ندین نمونه‌و چاوپێكه‌وتن‌و دۆكۆمێنتی له‌سه‌ر ره‌وشی كورد له‌سوریا بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ندین داواكاری‌و راسپارده بۆ حكومه‌تی سوریا خراوه‌ته‌ڕوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست