تۆزێك ویژدانتان بێت كۆنە یەكێتیەكان ئەنفال چى نین
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
بەداخەوە ماوە ماوە هەندێك نوسەر زۆر بێ ویژدانانە ئەكەونە وێزەمان و كام شتە نەشیاوە پێمان دەڵێن , وەكو ئەوەى كۆنە یەكێتى تاوان بوبێت یان خوانەخواستە ئێمەش خاوەن فایل و ئەنفال چى بوبین , من ناڵێم هەرچى كۆنە یەكێتیەكانى ناو گۆڕانە هەموویان مەلایكەتن و هەموو یەكێتیەكانى ئێستاش شەیتان , لە هەردوولا كەسانى زۆر باش هەیە و زۆریش خراپ هەیە , بەڵام ئەمە ماناى ئەوە نیە ئیتر زەڕبێكى ڕاست و چەپ بهێنین بە سەریاندا و هەمویان نەفى بكەین , كەى ڕەوایە بە هۆى چەند كەسێكەوە هەر هەموو ئەو گۆڕان خوازانەى پێیان دەڵێن كۆنە یەكێتى تاوانبار بكرێن و وەكو سەباح پێمان دەڵێ دەم و چاوە ناشیرینەكان ,خۆ كۆنە یەكێتیەكان گانین تا ئەمرن لە یەك پێستدا بن , ئێمەش وەكو ئێوە مرۆڤین و بە باش ئەڵێین باش و بە خراپیش ئەڵێین خراپ , هەندێ كەس ئەوەندە بێ ویژدانانە لە سەرمان ئەنوسن لایان وایە ئەنفالى كورد ئێمە كردومانە , منیش لەگەڵ هەندێ شتدام ڕاستە خەڵكى گەندەڵمان هەیە , ڕاستە خەڵكى خراپیشى تێ كەوتوە , بەڵام ئەوانە لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن ,زۆربەى زۆرى ئەو كۆنە یەكێتیانەى ئەمڕۆ گۆڕانن , هەرزوو خۆمان بیسمیل كرد , ئیتر پێویست ناكات هەندێ كەس بەردەوام ئەوەمان پێ بفرۆشنەوە ئەمانە كۆنە یەكێتى بون , خۆ تاوانمان نەكردوە , سەردەمانێكیش یەكێتى وەكو ئێستا نەبوو , جێگاى ئومێدى میللەتێك بوو , ئەو كاتە ئێمە یەكێتى بوین , كە زانیمان ئیتر یەكێتى هەڵخلیسكا بەرەو گەندەڵى وازمان لێ هێنا , لەناو ئەو كۆنە یەكێتیانەى هەندێ كەس بە تاوانبارمان حساب دەكات كەسانى زۆر تێكۆشەر و كوڕانى ڕۆژى تەنگانەى تیا بوە , چەندانى تیایە خاوەنى دەیان ساڵ خەباتە , هەمانە كەم ئەندامى سەنگەرە و نیوەى گیانى بەخشیوە بە كوردایەتى , سەدان زیندانى سیاسى و پارتیزانى قارەمان لە دەورى ئەو بزوتنەوەیە كۆبونەتەوە , كفرە ئەمانە نەفى بكرێن ,ئێمەى كۆنە یەكێتیەكان ئێستا گۆڕانین , كۆنە یەكێتى نین , لە پێشمەرگایەتیدا كەسانى وا هاتنە شاخ جاش و ئەمن و ئیستخبارات بون بەڵام دواى باشترین پێشمەرگە دەرچون , كورد واتەنى مرۆڤ گا نیە تا سەر لە یەك پێستدا بمێنێتەوە , من زۆر لە نزیكەوە ئاگادارم لە بازنەیەكدا دوو یان سێ كۆنە یەكێتى تیایە ئیتر ئەوانى تر هەر هەموویان كەسانى تازە و گەنجانى گۆڕانخوازن , ئێمەى ڕیفۆرم خوازەكانى ناو یەكێتى بۆ ئەوە نەبوین بە گۆڕان تا تۆڵە لە یەكێتى بكەینەوە وەكو كاك خالید عبدالكەریم ئەڵێ , ئەو كاتەى ئێمەى ڕیفۆرم خوازان دژى ئەم گەندەڵانە وەستاینەوە زۆربەى كەس نەیان ئەوێرا دێڕێكیش بنوسن , كەچى وا ئێستا ئێمە بوینەتە دەموچاوى ناشیرین و خەریكن تاوانباریشمان ئەكەن ,كەسێكیش بەناوى پەروانەوە نوسیویەتى كۆنە یەكێتیەكان زیانى زۆریان بە گۆڕان گەیاندوە , من نازانم ئەبێت ئەو زیانە چى بێت ئێمەى كۆنە یەكێتیەكانى كۆن و گۆڕانەكانى ئێستا بە گۆڕانمان گەیاندوە , ئەى بۆ پەروانە نامان دات بە دادگاى لاهاى , من بە پێچەوانەى پەروانەوە , دەیبینم ,لە دنیادا نەبوە نەوەیەك نەوەیەكى تر نەفى بكات , خۆ كفر نابێت كادرێكى كۆنى یەكێتى ئێستا لێپرسراوى ئۆرگانێكى گۆڕان بێت , من خۆم لە سەد ا سەد لەگەڵ ئەوەم ئەو نەوە نوێیەى كە پاك و بێ گەردەلە گەندەڵى و دزى بێنە پێشەوە و تەواو جومگەكانى گۆڕان بگرنە دەست , بەڵام ناشكرێت منیش نەفى بكەن , لە باتى ئەوەى من نەفى بكرێم بۆ تواناكانى هەردوو لامان ئاوێتە نەكرێن , منیش لەگەڵ ئەوەم كەسێك تێوە گلابێت لە گەندەڵى نەهێڵن بێتە پێشەوە بەڵام با ئەوانە ڕاو نەنێین , لە باتى ئەوەى پاڵیان پێوە نێن و تەرەیان بكەین , لە باتى ئەوەى بەم جۆرە نوسینانە دڵیان سارد بكەینەوە با چاكیان بكەین , ئەكرێت گۆڕان بكرێتە قوتابخانەیەك بۆ چاككردنى ئەوانەى ئێوە باسیان دەكەن , ئەگەر وانەكەین ئیتر گۆڕان چ مانایەكى دەبێت , من كۆمەڵێك كەس و كادرى باشى یەكێتى ئەناسم لە ترسى ئەم جۆرە نوسین و ناو و ناتۆرانە ناوێرن بێنە دەرەوە , با گۆڕان بكەینە قوتابخانەیەك بۆ پەروەردە كردنى خەڵك بە باش و خراپیەوە , نەك بە هۆى هەندێك كەسانەوە , هەزاران كەس لە گۆڕانیش عاجز بكەین , چاك كردنى ئەو كەسانە و دوور خستنەوەیان لە خراپە كارى باشترە لەوەى بە دوو نوسین ئەو خەڵكانە بخەینەوە ناو زەلكاوى گەندەڵى , ئەم نوسینانە هیچ خزمەت بە گۆڕان ناكات , زۆر زیاتر خزمەت بە یەكێتى دەكات , دڵنیا بن دڵى هەزاران كەس لە گۆڕان عاجز ئەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست