به‌یاننامه حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌باره‌ی داخستنی DTP
Monday, 14/12/2009, 12:00
گومانی تێدا نیه ئه‌م بریاره هیچ خزمه‌تێکی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌و دێموکراتیکی پرسی کورد له تورکیه دا ناکاو زیان به پرۆسه دێموکراتیکهکانو ئه‌و بهستێنو کهشو هه‌وایه ده‌گه‌یه‌نێ که به‌دوای پرۆژه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئوردۆغان دا، پێک هاتوه.حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای بهداخبوونو ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌م بریاره‌ی دادگای قانوونی ئه‌ساسیی تورکیه، داواکارو چاوه‌روانه ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیه، پارتی دادوگهشهپێدانو سه‌رجه‌م هێزو لایهنو که‌سایه‌تییه بهرپرسو دێموکراته‌کانی تورکیه، دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستنه‌وه‌و، رێگه‌نه‌ده‌ن به‌م جۆره بهربهستو کۆسپ داتاشینانه، ره‌وتی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌م وڵاته به‌رێگای دیالۆگ‌و دێموکراتیک دا، بوه‌ستێ یا له‌بار ببرێ.
رۆژی 20ی سه‌رماوه‌ز دادگای قانوونی ئه‌ساسیی تورکیه له بریاریک دا، پارتی دێموکراتی گه‌ل(DTP) ی داخست‌و، تێکۆشانی سیاسیی بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنچ ساڵ له کۆمه‌ڵیک ئه‌ندامی ناسراوی ئه‌م پارته قه‌ده‌غه کرد.داخستنی(DTP) له کاتێک دایه که ئه‌م حیزبه نوێنه‌رایه‌تیی به میلیون ده‌نگده‌ری کورد له‌م وڵاته دا ده‌کاو، نزیکه‌ی 20کورسیی له پارڵمانی تورکیه دا به ده‌سته.له هه‌ڵومه‌رجێک دا که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه، پرۆژه‌ی کرانه‌وه به رووی کوردی دا هێناوته گۆرێ‌و زۆرایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی پارڵمان په‌سه‌ندیان کردووه‌و، ئه‌م هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ پێشوازیی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و هێزه دێموکراته‌کان له ئاست تورکیه‌و ناوچه‌و جیهان دا به‌ره‌و رووبووه، دروست ئه‌وه بوو دادگای قانوونی ئه‌ساسی به‌سه‌رنجدان به ره‌وتی رووله چاره‌سه‌ری پرسی کورد‌و وه‌ک رێزگرتن له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌رینی حیزبێک که ده‌یه‌وێ پرسی کورد به رێگای دێموکراتیک‌و هێمنانه دا بباته پێش خۆی له دانی ئه‌م بریاره که له راستی دا بریارێکی سیاسی یه، پاراستبا. گومانی تێدا نیه ئه‌م بریاره هیچ خزمه‌تێکی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌و دێموکراتیکی پرسی کورد له تورکیه دا ناکاو زیان به پرۆسه دێموکراتیکهکانو ئه‌و بهستێنو کهشو هه‌وایه ده‌گه‌یه‌نێ که به‌دوای پرۆژه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئوردۆغان دا، پێک هاتوه.حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای بهداخبوونو ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له‌م بریاره‌ی دادگای قانوونی ئه‌ساسیی تورکیه، داواکارو چاوه‌روانه ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیه، پارتی دادوگهشهپێدانو سه‌رجه‌م هێزو لایهنو که‌سایه‌تییه بهرپرسو دێموکراته‌کانی تورکیه، دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستنه‌وه‌و، رێگه‌نه‌ده‌ن به‌م جۆره بهربهستو کۆسپ داتاشینانه، ره‌وتی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌م وڵاته به‌رێگای دیالۆگ‌و دێموکراتیک دا، بوه‌ستێ یا له‌بار ببرێ.
ئێمه دڵنیاین که خه‌باتی گه‌لی کورد له تورکیه بۆ گه‌یشتنی به مافه‌ره‌واکانی سه‌ره‌رای ئه‌م جۆره کۆسپ‌و گرفتانه، شێلگیرانهترله پێشوو درێژه‌ی ده‌بێ. هیواشمان ئه‌ویه سه‌رۆکایه‌تی، تێکوشهرانو ئه‌ندامانی(DTP)و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه دێموکرات‌و به‌رپرسه‌کان به هه‌ست کردن به بهرپرسایهتیو، که‌ڵک وه‌رگرتن له دهرفهتو ده‌ره‌تانه‌کانی دیکه، له‌سه‌ر بردنه‌پێشی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌و دێموکراتیکی پرسی کورد به‌رده‌وام بن‌و، له‌م تاقیکردنه‌وه مێژوویی یه دا، به‌سه‌ر کۆسپه‌کان دا سه‌رکه‌وتوو بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
22ی سه‌رماوه‌زی 1388
13/12/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست