کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانی (د.علی رەمەزان)مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحەددین:

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


بەڕێزان , پەتای گەندەڵی زۆربەی كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەددینی گرتۆتەوە بەتایبەتی كۆلێژی ئەندازیاری بەشی شارستانی . كە بەهۆی كەم تەرخەمی ڕاگرایەتی ئەو كۆلێژەو نەبوونی لێپێچینەوە مامۆستاكان زۆر بە ئاشكرا سیاسەتە گەندەڵ و شۆڤینیەكانیان لەسەر خوێندكاران جێبەجێ دەكەن , دوای ئەوەی لە بابەتی (ملازم موحسینەكەی كۆلێژی ئەندازیاری بناسن ) لە 5/8/2009 گەندەڵیەكانی و نهێنیەكانی مامۆستای گەندەڵ و ستەمكار (د. ێلاحدین عبدالرحمن)م بۆ دركاندن , لە بابەتی ئەمجارە گەندەڵیەكانی (د.علی رەمەزان) نتان بۆ ئاشكرا دەكەم. خۆشەویستان , ئەم مامۆستایە هیچ ڕێزی بۆ خوێندكارانی كۆلێژی ئەندازیاری نییە ,لە هۆلی موحازەرەكان تەنها بە قسەی ناشیرن و ناخۆش خوێندكاران سەرزەنشت دەكات و بە ئسلوبێكی نا شارستانی خوێندكاران دەردەكات , سەرەڕای ئەمەش لە كاتی وانە گوتنەوە خوێندكار بۆی
نییە هیچ پرسیارێك بكات , لە تاقی كردنەوەكانیش چەند پرسیارێكی دوورو درێژ دەهێنێتەوە كە زۆربەی خوێندكاران فریای شیكاركردنی نیوەی پرسیارەكان ناكەون , كەچی لە كاتی سەحدانی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە تەنها سەیری ئەنجامی كۆتایی دەكات ئەگەر ڕاست بوو نمرە دادەنێت بەڵام ئەگەر ڕاست نەبێت ئەوا یەكسەر سفر دادەنێت با هەموو هەنگاوەكانی پێشووت ڕاست بێت , جگە لەمەش خوێندكارێكی زۆر ساڵانە تەنها لەسەر دەرسی ئەم مامۆستایە یان ڕاسب دەبن یان (ترقین قید) دەكرێن. ئازیزان ئەمساڵیش ئەم مامۆستایە بەتەمای حەج كردنە , بۆ ماوەی دوو هەفتەیە سەرجەم موحازەرەكانی كردۆتە فشەو لە چوار كاتژمێر یەك كاتژمێر دەرس دەڵێتەوە ئەوی تر بە بیانوی خراپی خشتەی وانەكان یاخود سەفەر كردن بۆ حەج ناڵێتەوەو كۆلێژ بەجێ دەهێڵت , باشە یەكێك بە هۆی كارێكی شەخسی بۆ زیان دەگەیەنیت بەم هەموو خوێندكارە , كەس تێناگات بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەددین و ڕاگرایەتی كۆلێژی ئەندازیاری هەموو كات پاڵپشتی كەسانی گەندەڵن و نەزانن وبڕیارەكانیان هەردەم دژی خوێندكارانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە