محمد ئه‌حمه‌د :حزبه گه‌وره‌كان به ئاره‌زووى خۆیان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا یاساى هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان هه‌موار د
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
په‌رله‌مانتار محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له میانه‌ى دیمانه‌یكدا له‌گه‌ڵ په‌یامانیرى سایتى یه‌كگرتوو له به‌غدا دووپاتى كرده‌وه كه یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان جگه له هه‌ندێك كه‌م و كورِى كۆمه‌ڵێك تایبه‌ت مه‌ندى چاكى هه‌یه كه سه‌ركى ترینیان بریتیه له لیستى كراوه و بوونى چه‌ند بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنه كه ئه‌مه‌ش رِێگه به سه‌ركه‌وتنى كه‌سانى دڵسۆز و شاره‌زا ده‌دات و فشار له‌سه‌ر حیزبه‌كان دروست ده‌كات .
ناوبراو بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه چه‌ند لایه‌نێكى خراپیش له یاساكه‌دا هه‌یه كه بریتیه له كه‌م كردنه‌وه‌ى كورسیه نیشتیمانیه‌كان و به‌مه‌شه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاولاَتیان و چۆنیه‌تى ده‌نگ دانه‌كه‌ش جێ هێڵراوه بۆ كۆمسیۆن و كۆمسیۆنیش خۆى دونیایه‌ك تێبینیان له‌سه‌ره .
ناوبراو له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یه‌كدا ووتى یه‌كێكى دیكه له خراپیه‌كانى ئه‌م یاسایه بریتیه له‌وه‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى به به‌تاڵى ده‌مێننه‌وه به ئالیه‌تێك دانراوه كه به‌ر كوتله گه‌وره‌كان بكه‌وێت به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌نگى كوتله بچوكه‌كان و كه‌سه سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نه‌كان دفه‌وتێن و بێ به‌ش ده‌كرێن .
هه‌روه‌ك ناوبراو گله‌یی له لیستى هاوپه‌یمانى كرد كه له سه‌ره‌تاى كێشه‌كانه‌وه به كه‌م تره‌خه‌مى مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و له كۆتایی دا به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه .
له‌م لينكه‌كه‌وه ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌بیستن :http://www.kurdiu.org/kurdiu/dang/muhamadahmed1.mp3- به‌غدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست