(خوێندنگەی میدیای نمونەیی) لە هەولێر بۆته دەزگایەکی ڕاگەیاندنی پارتیی
Saturday, 26/01/2013, 12:00
دوای شەڕی ناوخۆ هەموو شارەکانی کوردستان بەسەر هەردوو حیزبی دەسەڵاتدا دابهشکرا، شاری هەولێر و دەوروپشتی لەلایەن پارتیی پشکی شێریان بەرکەوت. ئهمڕۆ زۆربەی شەقام و پارک و دامودەزگا وخوێندنگە وجێگا سەرەکێکان ههموویان بهناو و بە وێنەی ئهمانه رازێنراونهتهوه و بۆته مۆزەخانەی خێڵی بەرزانیەکان. ئەوەی جێگای باس و سەرنجە خوێندنگا ئەهلێکان کە پڕوپاکندەی سەربەخۆی ئەکەن، نەك هەر بێلایەن نین، بەڵکۆ وەك دەزگایەکی ڕاگەیاندن کار بۆ پارتی و بنهماڵهی بارزانی دەکەن.
ئەو بەڵگەیەی خوارهوه کلیکی لهسهر بکه نمونەیەکی بچوکی یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی خوێندکارە سەرەتایەکانە لە (خوێندنگەی میدیای نمونەی) لە شاری هەولێر، کە قوتابخانەیەکی ئینگلیزیە و بە سیستەمی ئەمهریکی ئەخوێنن، له خوێندنهوهی پرسیارهکاندا ههست دهکهیت، که چ ئاستێکی زۆر نزمی ههیه، وەك لەبەڵگەکەدا دەرئەکەوێ تەنها لە یەک لاپەڕەدا چوار جار و بە چوار شێوە باس لە مهلا مهستهفای ئاشبهتاڵچی کراوە، لە هەمووی نابەجێتر ئەوەیە لە پرسیاری یەکەمدا ئاوا هاتووە:
هەریەک لە (قازی محەمەد و شێخ سەئیدی پیران ومەلا مستەفای بەرزانی) کامیان پێشەوا و سەرکردەی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردبونە؟.
بێگومان وهڵام دهبێت ههر مەلا مستەفا بێت و دهبێت ئهو هەڵبژارێت.
کاری ترسناک ئەوەیە خوێندنگەی ناوبراو زۆربەی ئەو منداڵانەی تیایدا دەخوێنن لە دەرەوەی کوردستان لە دایک بوونە و لە گەڵ کەسوکاریاندا بەیەکجاری گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها یەك وانەی کوردیشیان هەیە، کە ئەکرێ لەڕ ێگەیەوە دەربارەی مێژو و سیاسەت و کەلتوری کوردییەوە زانیاری وەرگرن. جگە لەوەی بەو شێوازە نادروستە منداڵان فێرئەکەن بە ئێمەی گەورەش ڕائەگەیەنن، کە ئاوا پەروەردەکردنی منداڵان هیمایەکە بۆ پلانداڕشتنی حوکومڕانی هەتاهەتایی.
پرسیاریش ئەوەیە گەر ئەم جۆرە پەروەردانە مایەی قبوڵکردن نەبێ، کێ لێی بەرپرسیارە؟ ڕوونتر بپرسین هانا بۆ کێ بەرین؟!.
تێبینی: من وەك نوسەری ئەم بابەتە و کەسوکاری یەکێک لە خوێدکارەکانی خوێندنگەی میدیام، لێرهدا نهموێرا ناوی خۆم ئاشکرا بکەم، بۆ ئهوهی مەترسی لەسەر ژیانم دروست نەبێ.
بۆ خوێندنهوهی پرسیارهکان کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/xuwndgey_midyay_nmuneyi.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست