کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کاسه‌لێسه‌کانی ده‌سه‌ڵات: ڕاکه‌ن بۆلای قوباد تاڵه‌بانی که‌باب و خواردنه‌وه‌ به‌لاشه‌

Wednesday, 27/06/2012, 12:00




کورد ده‌ڵێن "گه‌وره‌ ئاوده‌ڕێژێنێ و بچوک پێی تیا ده‌خشێنێ" قوبادی کوڕی باوکی دوای ئه‌و هه‌مو نانه‌چه‌وره‌ی له‌ ئۆفیسه‌که‌ی کۆمپانیای هه‌رێم و به‌ناو حکومه‌ت له‌ئه‌مریکادا حه‌په‌لوش کرد وا ئێستا ماڵ و ئۆفیس ده‌پێچێته‌وه‌ و له‌خه‌باتی کوردانه‌و قاره‌مانێتی ئه‌مریکاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کوردستان و له‌وێ درێژه‌ده‌دات به‌ خه‌باته‌که‌ی. "ئه‌م هه‌موو خشه‌ خشه‌ تۆ بڵێی شیربێ؟!"
کوڕی باوکی خۆی و په‌روه‌رده‌ ی ڕێگای ته‌له‌که‌و فێڵبازی. ڕێگای مل شکاندن و پێشێلکردنی مافی خه‌ڵک. ڕێگای دزی و تاڵانی ماڵ و سامانی کورد. پێمان ده‌ڵێت خه‌باتی له‌ ئه‌مریکاوه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ کوردستان. مه‌گه‌ر نه‌یناسین کوڕی باوکی خۆی که‌ هیچی نه‌کرد ته‌نها ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و فیتنه‌گێڕی له‌ ڕیزه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌مریکا. ئه‌م براده‌ره‌ چی نه‌کرد له‌ ڕسواکردنی، له‌پێش هه‌مویانه‌وه‌ ئه‌ندامانی حیزبه‌ دۆڕاوه‌که‌یان و کاری گه‌یانده‌ ڕاده‌یه‌ک له‌ بۆنه‌ حیزبیه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی ی.ن.ک دا ناچارن هانا بۆ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌به‌ن بۆ قه‌ره‌باڵغ کردنی هۆڵی ئاهه‌نگه‌کانیان. قوباد تاڵه‌بانی، باوک ئاسا، هێنده‌ تینوی ئاژاوه‌گێڕی بێت و که‌سی ده‌ست نه‌که‌وێت، ناچار بێت دوو ئه‌ندامی کۆمیه‌ته‌که‌ی ی.ن.ک له‌ ئه‌مریکا داوه‌ت بکات. وه‌ک ده‌زانێ که‌مێ ناڕێکن و به‌ پاره‌ی خۆی داوه‌تی خوانی خواردنه‌وه‌یان بکات و سه‌رخۆشیان کات و له‌گه‌ڵیدا بیاندا به‌شه‌ڕ و ئه‌و سه‌یریان کا که‌ تێر جنێو به‌یه‌کتری ده‌ده‌ن و پاشان ده‌که‌ونه‌ لێدانی یه‌کتری و ئه‌و شه‌وه‌که‌ی خۆی پێخۆش کات. ئه‌مه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌زاری که‌سی چواره‌مه‌وه که‌ قوباد تاڵه‌بانی خۆی داوه‌تی کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆشی کا به‌و به‌زمه‌ی قوباد ئه‌و ئێواره‌یه‌ سازیده‌کات. ئه‌مه‌ کارو کرده‌وه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانی قوباد تاڵه‌بانی بو له‌ئه‌مریکا، له‌پاڵ به‌ڕێوه‌بردنی کار و ئه‌رکه‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی بازاری بیزنیز و کۆمپانیاکانی خێڵه‌که‌ی و له‌گه‌ڵیدا به‌ هه‌ده‌ردانی ملیۆنه‌ها دۆلاری خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژارو خێرنه‌دیوی کوردستان، له‌لایه‌ک به‌قومار وڕابواردن و له‌چه‌ندین لای تره‌وه‌ به‌ کڕینی خه‌ڵکانی بیانی له‌خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌ی.
حاڵی ی.ن.ک له‌ ئه‌مریکا گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆر جار ناوده‌برێت به‌ حیزبه‌ دونه‌فه‌رو نیوه‌که‌ی ئه‌مریکا. بێ گومان ئه‌مه‌ هه‌موی به‌گشتی دوای هاتنی قوبادی کۆنه‌ فیته‌ر و قومارچی و بێ شه‌رم له‌ هه‌تکردن و ئابڕوبردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتی. هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی هاتنیشی یه‌وه‌ چونکه‌ خۆی نه‌خوێنده‌وار و نادلسۆز و بێ ئه‌مه‌ک بو که‌سی نه‌هێنا له‌ خوێنده‌وار و دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ک بیکاته‌ ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی یان کارمه‌ندی ئۆفیسه‌که‌ی و گه‌ڕا کێ کۆنه‌ خه‌فیفه‌ و ناهۆشیار نه‌بێ له‌خۆی نزیک نه‌کرده‌وه‌. ئه‌وه‌بوو هه‌ر زوو که‌وته‌ لێدان و دورخستنه‌وه‌ی که‌سه‌ به‌توانا و دڵسۆزه‌کانی ناو ڕه‌وه‌نده‌که‌. ئه‌مه‌ کوتومت ڕه‌فتاری باوکی یه‌تی له‌ دورخستنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ به‌ئه‌مه‌که‌کان و دڵسۆزه‌کانی کورد وئه‌گه‌ر یه‌کێکیش بیزانیبایه‌ دورخستنه‌وه‌ی ئاسان نی یه‌ وه‌ک شه‌هید ئارام و مامه‌ڕیشه‌وئازاد هه‌ورامی به‌وده‌رده‌ی ده‌بردن وه‌ک بردنی. بێ گومان به‌یارمه‌تی ده‌زگا جاسوسی یه‌کانی حیزبی به‌عس و بێگانه‌کان. ئه‌وه‌بو تا کۆتایی به‌وه‌هات یه‌کێتی گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ماچ بکات.
وا ئێستاش قوباد تاڵه‌بانی پێمان ده‌ڵێت وه‌رن دوا خوانه‌ بۆتانی ده‌گێڕم و که‌باب و خواردنه‌وه‌ به‌لاشه‌. وه‌رن به‌بۆنه‌ی ڕۆشتنه‌وه‌م، وه‌ک بڵێی زۆری کردبێت له‌مه‌وبه‌ر له‌خزمه‌تی ڕه‌وه‌نده‌که‌دا، دوا جاره‌و که‌بابی به‌لاش بخۆن. لێره‌وه‌ به‌ به‌خشینه‌وه‌ی ژه‌مه‌ خواردنێکی به‌لاش ده‌یه‌وێت چه‌ندین ساڵی فیتنه‌یی و ڕیسوایی و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌مریکامان پێ بسڕێته‌وه‌ و به چه‌ند که‌بابێکی به‌لاش ئێواره‌ خوانێکی گه‌رم و گوڕ به‌بۆنه‌ی ڕۆیشتنه‌وه‌که‌ی بۆ سازبکرێت.
لێره‌وه ڕوی ده‌ممان له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌ له‌ئه‌مریکا و ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ کێبو چه‌ند ساڵه‌ ئێوه‌ی له‌هیچ بۆنه‌یه‌کی غه‌یری حیزبی دا نه‌خوێنده‌وه‌؟ ئه‌وه‌ کێبو هیچ حسابی بۆ خه‌بات و کورد بونی ئێوه‌ دانه‌نا؟ ئه‌وه‌کێبو به‌هێنده‌ی تۆسقاڵێک به‌ته‌نگ پرسی کورده‌وه‌ نه‌هات له‌ئه‌مریکا و که‌س نه‌یزانی چی ده‌کات و بۆ کێی ده‌کات؟ ئه‌وه‌ چه‌ندتان داواکانتان له‌ ئۆفیسی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ بو؟ ئه‌وه‌ چه‌ندتان هه‌رده‌تانزانی داخوا ئه‌و ئۆفیسه‌ هه‌ر له‌کوێ یه‌؟ ئه‌وه‌ی کاسه‌لێس نه‌بێت به‌ته‌نگ ئه‌م ئێواره‌خوانه‌ ڕێزلێنانه‌وه‌ ناچێت و خۆی و باوکی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕویان له‌هه‌ڵدێره‌و به‌ پشتیوانی هێزی له‌بن نه‌هاتوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆتاییان نزیکه‌. لێره‌وه به‌خۆی و ده‌سته‌وتاقمه‌ کاسه‌لێسه‌که‌ی ده‌ڵێن بڕۆن و ئاوی ئامون و تونی باباچن و له‌کۆڵ میلله‌ت و پرسی کورد ببنه‌وه‌، ئینشائه‌ڵا. ‌ ‌ ‌ ‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە