کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خەونی ئامەد

Tuesday, 31/12/2013, 12:00


ڕەشمالی شەو رادوخشێ ولە یەکەم تیرڕێژی پێش گزینگ، خۆری گەرمیان تێکەڵاو دەبێ بە گەرمایی خۆری کوردوستانی مەزن .گوێ وزمانی ،،ئامەد ،،ی شەهید کاوە دێتە گۆ،،،،شیرین شیرین خەون دەبینێ . خەوێک کە باس لە بەختەوەری دەکات، خەونێک بۆ رزگاری ، خەونێک بێ ستار، خەونێک ببێ هەژار کوژو ببێ بەکرە شۆفارە.
ئامەد: دایەگیان سڵاو ، ئەو کاتەت باش.
شیرین: هەموو کاتێکت باش رۆڵەی ئازیزم ، دەزانی هەم شادم و هەمیش دڵشکاو ! بەڵام لەتەختی دڵمەوە بەختەوەریت بۆ دەخوازم. دڵرەنجم بۆ ئەوەی خۆزیا بابیشت تۆی دیبا!؟ بەڵام بەداخەوە دەستی چەپەڵی دیکتاتۆڕی خۆماڵی ئەوی لە ئێمە هەستاند !
...... بۆ ئەو کارەیان کرد؟
.....چون ئازاو بوێر بوو ، چەکی دەستی پێنوس و رایەڵ وپۆی ژیانی کوردێکی وڵات پارێز . دژی زۆرداری وملهوڕی بوو . لە تەوای ژیانمدا فکرم نەدەکردەوە کە دەسڵاتی خۆماڵی ئاوامان بەسەر بێنێ! ئەوانەی ئەنفالیان کردین ، زیندە بە چاڵیان کردین ، بۆمبی شیمیاییان لێ داین هەموو دوژمنی کورد بون . داخی گرانم بەر پرسی کورد بێتە بەر دەرگات وئاوا بتکوژێ!؟
......دایە گیان دەخوازم رازێکی دڵمت بۆ واڵا کەم.
......پێمخۆشە.
شەوی رابوردوو لە خەونمدا کاوە قسەیەکی پێ گوتم و گوتی دەبێ بەدایکت بڵێی،.....باشە من بەدڵ گوێت بۆ هەڵدەخەم .
.....گوتی بەدایکت بڵێ خۆ ئاوا نابێ؟ نابێ تۆ من ئاوا گەورەبکەی ، من تۆزقاڵێک ،،،،تۆزقاڵێک ، لەدایکت توڕەم ،کارو پیشەی بۆتە گریان ، من حەقی دەدەمێ بەڵام منداڵی وڵاتی رۆژ بە تیرڕێژی رۆژ گەورە دەبێ نەک بە فرمێسک وشیوەن بە دانیشتن وئەژنۆی خەم لە باوەش کردن ژیان نامەشێ . وەک من نابێ هیچ دایکێک کۆڵ بدا ،،،.
کوڕە شیرینەکەم ،ئەوەی بەسەریان هێناین کاری مرۆو نەبوو ! ئاژەڵەکان لە ناو دارستاندا ئاوا لە یەکتر ناکەن . بە هاتنی ئەو دەسەڵاتە وڵات بۆتە زەندۆڵستان ، شەقار شەقار بووە ........بابت نەیکوت من چبکەم؟
....با ،،گوتی ئێمە لە چەنگی گورگ رزگارمان بووە کەوتینە باوەشێ بەور! بۆ رێگوزەری چارەش تەنیا چالاکی پێویستە، چاو لە چیا بڵیندەکانی وڵات بکە ،چۆن زیلانەکان ، ڤیانەکان ، بێریتانەکان، لەیلا قاسمەکان ،ئەختەرەکان ، سەما ، و ......هەزارانی دیکە لە چیا سەر بەرزەکانی وڵات ژیان دەخوڵقێنن ..... گوتی ، من نازانم دایکەت بۆ وا دەکات؟
.....منیش خەونەکەی بابەت بە مزگێنی دەزانم . وچاو لە ئاسۆ دەکەم .پێکەوە دەگەڵ هەواڵانت ، دەگەڵ ژنانی دیکەی کە ئەو دەسەڵاتە وەک کۆیلە لێیان دەڕوانێ دەبینە دەنگ ، دەبینە رایەڵ بۆ ژیان ، دەبینی ئازادی دەبینە وڵاتێک بێ شۆفار وبێ هەژار کوژ.
جەعفەر کەریمی
ئۆپساڵا، سۆئێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە